خالێکی سه‌رنجڕاکێش له زنجیره درامای ( حریم السلطان ) ...م.عه‌ونی خۆشناو
زنجیره درامای ( حریم السلطان ) به شێوه‌ی دراما باس له مێژووی ده‌سته‌ڵاتداریه‌تی و که‌سایه‌تی و ئه‌میر و سوڵتان و سوڵتانه‌کانی ئیمبراتۆڕیه‌تی عوسمانی ده‌کات، له ڕوانگه‌ی به‌ڵگه‌نامه مێژووییه‌کان ئیمبراتۆڕیه‌تی عوسمانی یه‌کێکه له ئیمبراتۆریه‌ته گه‌وره و ناودار و خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات و پێگه فراوان و به هێزه‌کانی ئه‌و سه‌رده‌مان بوو، دوای خه‌لیفه‌ی ڕاشیدین و عه‌باسیه‌کان، عوسمانییه‌کان به ڕه‌چه‌له‌ک که تورک بوون له تورکیای ئێستا ده‌ژیان به ڕواڵه‌ت به ناوی خه‌لافه‌تی ئیسلام، به‌ڵام له بنه‌ڕه‌تدا به مه‌به‌ستی داگیرکاری و تاڵانکاری و باج وه‌رگرتن، بۆ ماوه‌ی زیاتر له شه‌ش سه‌ده درێژه‌یان به حوکمڕانی و کاولکاریدا، هه‌موو هه‌وڵ و کۆششیان له پێناوی چه‌وساندنه‌وه و په‌رته‌وازه‌کردنی نه‌ته‌وه داگیرکراوه‌کان و ژێرده‌سته‌کان و سه‌رکه‌وتنی نه‌ته‌وه‌ی تورک بوو.عوسمانیه‌کان به ناوی پیرۆزی ئیسلام بۆ به ئاکام گه‌یشتنی ئامانجه‌کانیان که داگیرکردن و ده‌سه‌ڵات سه‌پاندن بوو، سیاسه‌تی دووبه‌ره‌کی و ئاژاوه‌گێڕی له نێوان نه‌ته‌وه‌کان په‌یڕه‌و ده‌کرد، فه‌رمانڕه‌وایه‌تیان ته‌نها بۆ ووڵاته موسڵمانه‌کان نه‌بوو، به‌ڵکو هه‌ندێک له ووڵاتانی ئه‌وڕوپاشی گرته‌وه، له ماوه‌ی چه‌ندان سه‌ده‌ی ده‌سه‌ڵاتی خه‌لافه‌تی عوسمانیه‌کان خوێنی سه‌دان هه‌زار مرۆڤی بێ تاوان به ناحه‌ق ڕژا، ده‌یان هه‌زار خێزان ته‌فروتونا کران و چه‌ندان کوڕ‌و کچی عه‌شق به یه‌ک لێک‌دابران و ده‌یان ووڵات خاپوور و وێرانکران، دیاره من نامه‌وێت له‌م بابه‌ته ئاماژه به مێژووی پڕ خوێناوی ده‌سه‌ڵاتی سوڵتانه‌کانی عوسمانی و تۆمه‌ت و ناکۆکییه‌کانی نێوان بنه‌ماڵه‌کانیان بده‌م، به مه‌زنده و تێڕوانینی من ئه‌وه‌ی خاڵێکی سه‌رنجڕاکێشبوو، له گێرانه‌وه‌و باسکردنی ئه‌و مێژووه پڕ له کاره‌ساته‌دا، له سه‌رده‌می سوڵتان ( سوله‌یمانی قانونی ) وێرای کاوڵکاری و داگیرکاری و زۆرداری و فراوانکاری قه‌ڵه‌مڕه‌وی ده‌سه‌لاتی خۆی به‌رامبه‌ر نه‌ته‌وه‌کان و هه‌وه‌سبازی به‌رامبه‌ر ژنانی کنیزه‌ک ( جاریه )، به‌ڵام هه‌میشه له هه‌ڤپه‌یڤینه‌کان و ئامۆژگارییه‌کانی بۆ پادشا‌و ئه‌میرو ئه‌ندامانی خانه‌واده‌که‌ی باسی له دادپه‌روه‌ری یه‌کسانی و ئه‌ستۆپاکی ده‌کرد، بڕیار‌و ڕاسپارده‌و یاساکانی نێو دیوانی پاداشایه‌تی به‌سه‌ر هه‌موو که‌سێک و که‌سه نزیکه‌کانی خۆشی جێبه‌جێ ده‌کرد، زاواکه‌ی له‌به‌ر تێوه‌گلانی له گه‌نده‌لی و پێشێلکردنی بڕیاره‌کان فه‌رمانی له‌ناوبردنی بۆ ده‌رکرد، دوو فه‌رمانده‌ی دیار‌و نزیکی خۆی زیندانیکردو دووریخستنه‌وه له ده‌سه‌ڵات، چه‌ندان جار بۆ به ئاگابوون له ڕه‌وشی بازار‌و پێشه‌وه‌رو کاسبکاران وه‌ک که‌سێکی ئاسایی دوور له پاسه‌وان و هات و هاوار بێ ئه‌وه‌ی که‌سێک بزانێت ئه‌وه پادشای ووڵاته سه‌ردانی بازاڕگاو ناو شاره‌کانی ده‌کرد، ڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ل چین و توێژه‌کان ده‌که‌وته گفتوگۆ بۆ ئاشنا‌و بوون له بژێوی ژیانیان و قۆرخکاری و ئیحتیکاری و ده‌ستێوه‌ردانی ده‌ست و پێوه‌نده‌کانی له بازاڕ و بازرگانی، له‌هه‌ر شوێنێک پێشێلکاری و که‌م و کوڕی به‌دیکرابا چاره‌سه‌ری ده‌کرد، هه‌رچه‌نده سه‌رکرده‌و سه‌رۆکه‌کانی ئێمه جیاواز له‌وان له پێناوی رزگارکردن و سه‌ربه‌خۆیی گه‌لێک چه‌ندان ساڵ تێکۆشاون، قوربانیه‌کی زۆر دراوه‌و ده‌ریایه‌ک خوێن له‌و پێناوه‌دا ڕژاوه، چه‌ندان شار‌و شارۆچکه‌و دێی کوردستان خاپوور کراوه‌و ڕه‌زو باخ سوتماککراوه، به‌ڵام دوای دوو ده‌یه له نیمچه سه‌ربه‌خۆیی ..ئایا کاتی ئه‌وه نه‌هاتووه سه‌رکرده‌و سه‌رۆکه‌کانی ئێمه‌ش، له‌و ڕوانگه‌و به‌و شێواز‌و میتۆده بڕواننه بازاڕ و بازرگانی و به ئاگاداربوون له ڕه‌وش و بژێوی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستان؟؟ وه سنورێک بۆ ده‌ست و پێوه‌نده‌کانیان و ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌کانیان دیار بکه‌ن و بازاڕگاو بازرگانی ئازادکه‌ن و چه‌واشه‌کارو ته‌کتولگه‌رو گه‌نده‌ل و گه‌نده‌ڵکاران سزا بده‌ن و یاسا و ڕێسا‌و ڕێنماییه‌کان بۆ تاکی کۆمه‌ڵگا وه‌ک یه‌ک ڕه‌چاوکه‌ن، تاکڕه‌وی و دیکتاتۆری و ناوه‌ندگه‌ری و خۆبه‌زل زانین زینده‌به‌چاڵکه‌ن!!
له پێناوی ئاینده‌یه‌کی گه‌ش بۆ گه‌ل و نیشتمان، پێویسته سه‌رۆک و سه‌رکرده‌کان ڕابردوو له‌بیرنه‌که‌ن، خانووه قوڕه‌کان فه‌رامۆش نه‌که‌ن، جووتیار‌و پاڵه ڕه‌نجده‌رانی هێزو بازو و زه‌حمه‌تکێشانی ووڵات له یاد نه‌که‌ن، داکۆکی له مافی مرۆڤ و ئازادی تاک و ئازادی ڕۆژنامه‌گه‌ری و گه‌شه‌پێدانی پرۆسه‌ی دیموکراسی و دادپه‌روه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی بکه‌ن، ڕه‌هه‌ندی روحی په‌یره‌و بکه‌ن، چونکه گه‌وره‌یی سیاسه‌تمه‌داری سه‌رکه‌وتوو له‌وه‌دایه به که‌مترین زیان، زۆرترین ده‌ستکه‌وت بۆ گه‌ل و نیشتمان ده‌سته‌به‌ر بکات، سه‌رکرده‌و سه‌رۆکه‌کانی ئێمه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی ببن به سیمبولی نیشتمانی، پێویسته دژ به خراپ به‌کارهێنانی ده‌سه‌ڵات و گه‌نده‌لی له‌لایه‌ن ده‌ست و پێوه‌نده‌کانیان بوه‌ستنه‌وه، چونکه ئه‌گه‌ر سه‌رکرده‌و سه‌رۆکه‌کان وه‌ک ڕه‌هه‌ندێکی ڕوحی تێکه‌ڵ به جه‌ماوه‌ر نه‌بن و نه‌زانن به چ شێوه‌یه‌ک و له چ ئاستێک ژیان ده‌گوزه‌رێنن، ئه‌وه ده‌ست و پێوه‌نده‌کانیان ڕاستیه‌کان ئاوه‌ژوو ده‌که‌ن، له‌به‌رئه‌وه‌ی ڕه‌هه‌ندی ماددی و خۆشه‌ویستیان بۆ پاره‌و به‌ده‌ستهێنانی سه‌روه‌ت و سامان سنووری نیه!!! له‌و سۆنگه‌یه‌وه سه‌رۆکه‌کان کاریگه‌ریان به‌سه‌ر کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک لاواز ده‌بێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر سه‌رۆکه‌کان به‌ر له دادگای یاسا دادگای ڕوحی خۆیان بکه‌ن، ئه‌وه وه‌ک ڕابه‌ری گه‌لێک و کاریزمای نه‌ته‌وه‌یه‌ک و پێشه‌نگی مرۆڤایه‌تی لاپه‌ڕه‌کانی مێژوو ده‌نه‌خشێنن و هه‌میشه به‌دره‌وشاوه‌یی ده‌مێننه‌وه، باچاوه‌ڕێی مێژوو بکه‌ین و بزانین کام له سه‌رۆکه‌کانمان ڕه‌هه‌ندی ڕوحیان په‌یڕه‌وکردووه و لاپه‌ڕه‌یه‌کی زێرین و پڕشنگداریان له خه‌رمانی چه‌ندان ساڵه‌ی خه‌باتیان بۆ خۆیان تۆمار کردووه.
م.عه‌ونی خۆشناو
هۆڵه‌ندا / لاهای
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
