ئۆپۆزسیۆنی دیکتاتۆر ...بڵند نەورەس

ئۆپۆزسیۆنی دیکتاتۆر ...بڵند نەورەس

ئەوەی لە دوای ٢٥/٧ لە کوردستاندا دروست بوو بە ناوی ئۆپۆزسێۆنەوە هیچ نەبوو جگە لە بانگەشەیەکی کاتی بۆ مەبەستێکی درێژخایەن، بەرنامەو بانگەشەی ئەم ئۆپۆزسیۆنە سەرکەوتوبوو لە ڕاکێشانی هەستی خەڵک لەسەرەتادا، بە پیی تێپەڕبوونی کات و بەرنامەی کاریان وردە وردە کاڵ بۆیەوە تا گەشت بە ئیستا کە چنینەوەی بەرهەمەکەیان چنینەوەی شکست و بێ بەڵێنییە نەک بۆ خەڵکی کوردستان، بەڵکو بۆ خودی هەڵسوڕاوو ئەندامەکانیشیان.

لە ماوەی ڕابردودا زۆریان وت بەڵام کەمیان بەکردارکرد، هەموو هێزیان لە قسەکردن و پەیام ناردن تێپەڕی نەکرد ...تۆمەتی سیاسی و یاساییان بە کۆمەڵ ئەبەخشیەوە، تا کار گەشتە ئەوەی هەمووی پێچەوانە بۆیەوە بە ئاراستەی خۆیاندا ...!

لە لایەک باسیان لە دیکتاتۆری پارتی دەکرد، بەڵام دەرکەوت خۆیان لە شکۆی دیکتاتۆریبوندان، نەک تەنها لەسەر ئاستی باڵایان بەڵکو لەسەر ئاستی دەزگا حیزبییە جیا جیاکانیاندا، بە شێوەیەک کە هەر دەزگایەک دیکتاتۆرێک ئەیبات بە رێوە .دەستلەکارکێشانەوە جۆراوجۆرەکانیشیان لەسەر ئاستە جیاوازەکان پیناسەی سیاسەتی ناوخۆیانە ...

باسیان لە سیستەمی سەرۆکایەتی دەکرد لە هەرێمدا، لە کاتێکدا هەر سیاسیەک و هەر یاساناسێک ئەزانێت سیستەمی سیاسی هەرێم سەرۆکایەتی نییە، سیستەمی سەرۆکایەتی سیستەمی وڵاتی ئەمەریکایە وەک نمونە.بەڵام خۆیان تا ئێستا بە شەرعیەتی تاکەکەسی کار ئەکەن بێ هیچ کۆنگرەیەک.

باسیان لە نەوت کردو سەرچاوەی زانیاریەکانیان بەشێکی زۆری بەغداو شەهرستانی بوو، بەڵام حکومەتی هەرێم ئاشکراو ڕوون ئاماژەی بە هەموو خاڵێک کرد تەنانەت چۆنێتی ناردنەدەرەوەی نەوتیش بە شیرینیەکانیشیەوە ...!

ئەم ئۆپۆزسیۆنە کەسێکیان نەبوو بڵێ : ئەم هەموو کۆمپانیا زەبەلاحە چی ئەکەن لە هەرێم ...!؟

باسیان لە بودجە کرد، حکومەت خاڵ بە خاڵ وڵامی دانەوە کە هەندێک وڵامی حکومەت ئابڕوبەرانەبوو بۆیان ...وەک پارەی بۆن (عطر ) کە ژورەکەی ئەوان ووتی بەرپرسەکان شەوانە بەکاری ئەهێنن.حکومەتیش ووتی: بۆ یادی پێغەمبەر د.خ، کڕاوە ...!

زۆر شتی تریش کە پێویست ناکات باس بکرێت لەسەر ئاستی پرۆسەی سیاسی لە هەرێمی کوردستاندا.

ئەوەی گرنگە و دەبێت دانی پێدا بنێین هەڵوێستی پارتییە بەرامبەریان کە بۆتە هۆی خۆ دەرخستنیان و هەڵشاخانیان بە پارتیدا لە کاتێکدا هەمیشە قیرسیچمەیی ئەکەن لەگەڵ پارتیدا.

بە کورتیەکەی پیویست ناکات لەمە زیاتر پارتی گرنگیان پێبدات چونکە لە ئاستی خۆیان زیاتر گرنگیان پێدراوەو سەنگی ئێستایان ئەو گرنگیە هەڵناگرێت .

پارتی سەروەری بەرێوەبردنی وڵاتی لە ئەستۆیە، ئەو ئۆپۆزسیۆنەش سەروەری تێکدانی لە ئەستۆیە ...!


ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه‌، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه‌.

بابەتی زیاتری نووسەر