عێراق ...دەوڵەتێکی فاشیل بۆ عێراقیەکانیش ...بڵند نەورەس

*بیقیمەتترین و بێساحیبترین وڵات عێراقە، لە ناوەوەی عێراق ڕون ڕونە خەڵکی عێراق چی لێیەت ڕۆژانەو چۆن ئەژی ...

بەڵام لە دەرەوەی عێراق هەمان کارەساتە بە دیوێکی تردا ...
کاتێک عێراقیەک سەفەر دەکات بۆ وڵاتێکی تر هەست بە بیقیمەتی خۆی ئەکات وەک مرۆڤ ئەوسا وەک عێراقیەک، هەرچی شکۆبێت نایمێنێت، هەرچی غروری هەیە ئەیشکێنن، هەرچی ناشرینە ئاساییە بەرامبەری بکرێت ...تەنانەت ریزی تایبەتی بۆ دیاری کراوەو ...راگرتنی لە کاتژمیریک بۆ سەرەوە نۆرماڵە ...!
چونکە کەس نییە لێی بێتە ووڵام ...کەس نییە خۆی بە خاوەنی بزانێت ...*سیادەیەک یان سەروەریەک نییە پیپاریزێت ...
بەرپرسەکانی عێراق کاتیک ئەچنە وڵاتێکی تر یان وەک شاندی فەرمی ئەچن، یان وەک گەشت یان وەک سەردان ...هەموویان بە VIP یان CIP یەن و ئەچن، چونکە پارەی زیاتر ئەدەن و ئاگایان لە هیچ رێوشوێنێک نییە کە بەرامبەر هاونیشتیمانیەکانیان ئەکرێت ...بە بەرپرسانی هەرێمی کوردستانیشەوە ...چونکە هاوڵاتی کوردیش توشی هەمان چارەنوس ئەبێت لەبەر ئەوەی هەڵگری پاسپۆرتی عێراقییە ...!
با واز لە عێراق بێنین چونکە وڵاتێکی فاشیلی شکستخواردووە لە هەموو رویەکەوەو تاکە نمونەی جوانی هەرێمی کوردستانە ...
ئەپرسم بوونی ئەو کونسوڵخانانەی وڵاتان لە هەرێمی کوردستان بیجگە لە بازرگانی لەسەر حسابی خەڵکی کوردستان و کارئاسانی بۆیان لە هەموو ڕویەکەوە چ بۆشاییەکیان پڕ کردۆتەوە بۆ خەڵکی کوردستان لە ڕووی عەمەلیەوە ...؟
ئەی فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوەی هەرێم چ هەوڵێکی داوە بۆ ئەوەی خاڵی هاوبەش بدۆزێتەوە لە نێوان هەرێم و ئەو وڵاتانەدا ...؟
ئەی ئەو لافە چییە لێی ئەدەین و خۆمان بە عێراقی نازانین لە کاتێکدا لە دەرەوە لە عێراقی بێ ئەرزشترین ...چونکە عێراق باڵیۆزخانەو کونسوڵخانەی هەیە لە وڵاتان و کەم تا زۆر لە هاوڵاتیانی ئەپێچێتەوەو بە دەنگیانەوە ئەچێت .
بەڵام هەرێمی کوردستان دەوڵەت نییە تا باڵێۆزخانەو کونسوڵخانەی هەبێت و شوینێک نییە کوردستانیان ڕوی تیبکەن لە کاتی هەر گرفت و کێشەیەکدا ...؟
کارێکی ئەستەم نییە حکومەتی هەرێم کار لەسەر ناسنامەی هاوڵاتی کوردی بکات لە دەرەوەو گریبەستی ئاسانکاری هاوڵاتی کوردی ببەستێت لەگەڵ ئەو وڵاتانەدا ...هیچ نەبێت ئەوانەی کونسوڵخانەیان هەیە لە هەرێم ...!
ئەمە هەنگاوێکی گرنگە وەک هەنگاوە گرنگەکانی تری هەرێمی کوردستان بۆ بە دەوڵەت بوون ...بۆیە لە زانینەوەیە کاری لەسەر بکرێت، تا هاوڵاتیانی کورد ئەوەندە توشی گرفت نەبن لەبەر پاسپۆرتەکەیان کە عێراقییە ...!

------------------------------
بێقیمەت : مەبەستم مانا کۆمەڵایەتیکەی نییە .
سیادە : دوای جیهانگیری و کرانەوەی جیهان شتیک نەماوە بە ناوی سیادە تەنها لە وڵاتانی سێهەم دا نەبێت .

 

 

 

ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه‌، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه‌.

بابەتی زیاتری نووسەر