پەرلەمانی کوردستان جیاوازە لەگەڵ هەموو پەڕلەمانەکانی وڵاتانی دێموکراسی، بەڕای من ئەمەش ئەگەڕێتەوە چەند هۆیەک، یەکەم هەڵبژاردن لەکوردستان بەشێوەیەکی یاساییو، شەرعی پەیڕەو نەکرایەو، ناشکرێ، چونکە هەموو حیزبەکانی بەگومانن لەیەکتری، بەتایبەت پارتیو، یەکێتی تاوانبار دەکرێن لەلایەن حیزبەکانیتر، بگرە پارتی تاوانبار ئەکرێ لەلایەن خودی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، کەساختە ئەکات لەهەڵبژاردن، لەگەڵ ئەوەشدا یەکێتی بەشێکە لەپارتی دێموکراتی کوردستان، چونکە ئێستا ئەوەندەی یەکێتی ڕیکلام بۆپارتی ئەکات، ئەوەندە بۆحیزبەکەی خۆی ناکات.
دووەم: حیزبەکانی کوردستان ئەوەندەی ئیش ئەکەن بو بەرژەوەندی حیزبایەتیو، بنەماڵەیی ئەوەندە بەپەرۆشی بەرژەوەندی گەلی کوردنین، ئینجا لەبەر ئەم هۆیە هەموو رێگایەکی ساختەکاری، تۆقاندنو، ترساندنی جەماوەر ئەگرنە بەر، بۆوەدەستهێنانی پلەوپایەو، مانەوەی خۆیان خۆیان لەدەسەڵات، ئەمەش کاردانەوەی زۆر خەرابی لێئەکەوێتەوە، وەک: بەکارهێنانی دەببەی ئاو لەلایەن عبدالله مەلا نوری لەدژی سەرۆکی پەڕلەمان، بۆئەوەی ئاشکرای بکات بۆجەماوەری گەلی کورد کەئەم پەرلەمانە ناشەرعیەو، بڕیاری ناشەرعیش دەردەکات، ئەم پیاوەش لەمەی زیاتر لەدەستنایێ، بەڵام لە٣١ ئابی ساڵی ١٩٩٦ پارتی توانی تانکەکانی سەددام حسێن بەکاربهێنی لەدژی پەڕلەمانی کوردستان، بۆئەوەی ئەم بەشەرعیەتی ئەزانی بگەڕینیتەوە پەڕلەمان، بەبێئەوەی گویبداتە تاوانەکانی سەددامی خوێنمژ، ئەمەش ئەگەر واتایەکی هەبێ ئەوەیە کەحیزبەکانی کوردی کار بۆمانەوەی خۆیان ئەکەن، نەک بۆگەلی کورد، بگرە گویش بەمە نادەن چ میژووەک بۆخۆیانو، گەلەکەیان تۆمار ئەکەن.
لێرەدا ئەمەوێ شتێک باس بکەم بەگوێرەی خوێندنەوەی خۆم بۆ قسەکانی تاکی کورد دەربارەی بەکارهێنانی دەببەی ئاوو، دەبابەکانی سەددام حسێن لەدژی پەڕلەمانی کوردستان.
برادەرێک نووسیبوو ئەگەر عبدالله مەلا نور لەئەمریکا بایە هەتامابوو ڕێگای پێنادرا بگەڕێتەوە پەرلەمان. کەسێکیتر لەکۆمێنتی خۆی نوسیبووی: ئەگەر عبدالله مەلا نوری لەئەمریکا بایە کەس بەگاوانیشیان وەرناگرت، هەڵبەتە ئەوانە هەواداری پارتیو، بارزانین، چونکە دەببەی ئاویان زۆر بەلاوە گەورەو، مەترسیدارە، بەڵام دەبابەکانی سەددام حسێن بچوکوبێمەترسین.
ئەوەی بەبیروبۆچونی من لەسیاسەت زۆر ناپەسندە، ئەوەیە کەئەندامو، هەوادارانی حیزبیەکان چاکەو خەرابەی حیزبەکەیان لای ئەوان چاکەیە، بگرە کوشتنو، سوتاندنو، تاڵانکردنی سامانی گەل خەباتە لەپێناوی گەلو، نیشتیمان.
ئهو بابهتانهی له کوردستان نێت دا بڵاودهکرێنهوه، بیروبۆچوونی خاوهنهکانیانه، کوردستان نێت لێی بهرپرسیار نییه.
