شۆرش له ناو حزبدا ... غازی كه‌ركووكی
تا مروفایه‌تی بمێنی شۆرش به‌رده‌وام ئه‌بێ، له‌هه‌ر شوینێكدا جوَری شورشه‌كان په‌یوه‌سته به‌و كۆمه‌ڵگایه‌و كه چ جۆره شوَرشێك بكه‌ن، چه‌كداری ’ روشنبیری ’ نه‌ته‌وه‌یی، چینایه‌تی ’ له‌كوردستاندا به‌شێك له قوناغی چه‌كداریمان به‌ڕێخستووه ’ به‌شه‌كه‌ی تری شورش كه‌ماوه، ئه‌ویش شوَرشی ئامانجه‌كانه.، ئه‌م ئازادیه‌ی له‌كوردستان هه‌یه‌و، شورشه‌كانی له‌كوردستان كراوه، تا ئێستا نه‌یتوانیوه ئامانجه‌كان بپێكێ، پێش ئه‌وه‌ی كورد ئامانجه‌كانی بپێكی له حوكمی ده‌سه‌ڵاتی كوردیدا، گه‌نده‌ڵی و ناعه‌داله‌تی زۆرترین بواری ژیانی گرتوته خۆیه‌وه، ئه‌م گه‌نده‌ڵیه‌و ناعه‌داله‌تییه زێاتر له ده‌سه‌ڵاته بالاكانه‌وه دروست بووه،
ئه‌وَه‌ی من‌و زۆرترین هاۆڵاتی له هاۆلاتیانی ئه‌م كوردستانه ئه‌مانه‌وێت نه‌هاتۆته دی و نایاته دی، له‌راستیدا من زیاتر باسی شورشێك ئه‌كه‌م له‌ناو یه‌كێتیدا بێته ئاراوه، دیاره ئه‌مه‌ش هۆكاری زۆره كه ئه‌مه‌وێت له‌ناو یه‌كێتیه‌وه شورشێك به‌رپا بكرێت، به بۆچونی من ناوی شۆرشی چاكسازی بێ، نه‌ك جیابونه‌وه، یا دروستكردنی حزبێكی دی نمونه‌ی حزبی گۆران بێ، به‌راستی به‌شێك له شێواندنی ناۆ ریزه‌كانی یه‌كێتی هه‌ندێ له‌و هه‌فاڵانه‌ی گۆران به‌رپرسارێتی گه‌وره له ئه‌ستویاندایه،
ته‌كه‌تول و ناعه‌داله‌تی و گه‌نده‌ڵی، حزبی و، ئیداری، له‌ناو یه‌كیتیدا گه‌یشتوته ئه‌و ئاسته‌ی ئه‌ڵین (جام پر بێ لیی ئه‌رژی) ، ئه‌مه‌ش به كوَنگره‌و پلینوم چاك نابیته‌وه به‌ڵكۆ خراپتر ده‌بی َ، كۆنگره‌شمان بینی؟؟؟ به‌كۆنگره‌و پلینوم له‌دوای خۆیان هه‌ندێ له ده‌سه‌ڵاته‌كان كه‌سه نزیكه‌كانی خۆیان ئه‌كه‌نه سه‌ركرده‌وه له كۆتاییدا خه‌ڵك ناچار ئه‌كه‌ن شورشی سه‌رجاده ده‌ست پێبكات، ئه‌وانیش بكه‌ونه ته‌قه كردن و كوری هه‌زاران كه‌س شه‌هید بكه‌ن به‌ناوی خیانه‌ته‌وه، خه‌می من ته‌نها بۆ یه‌كێتی نیه وه‌ك ناۆ، إإ خه‌می من و سه‌دان هه‌زوار كه‌س له‌خه‌می شكست‌و زه‌عیف بوونی یه‌كێتیه، ئه‌وكات ئازادیه‌كانیش قورغ ئه‌كرێت، وه‌ك جورعه‌ی دكتوروكانمان ئازادیمان ئه‌ده‌نی، خه‌می ئێمه قورغكردنی سه‌روه‌تو سامانی نه‌ته‌وه‌یی و سیاسی و ئابوری هه‌مو خه‌ڵكی كوردستانه، ئه‌وه‌ش به‌خوێنی شه‌هیدان هاتوته كایه‌وه، خه‌مێ ئێمه، خه‌مێ دووا رۆژی نه‌وه‌كانه، كه نه‌لێن هیچیان بۆمان نه‌كرد، چوَن ئێمه ئه‌ڵیین پێشتر هیچیان نه‌كرد بۆمان، وه ئه‌ركه قورسه‌كه‌یان هێشته‌وه بۆ ئێمه، به‌ڵام ده‌سكه‌وته‌كه‌ی بۆ ئاغاكانی به‌ناو كوردایه‌تی و ئازادی و دیموكراسیه‌وه ئه‌یخون، من پێم وایه یه‌كیتی وه‌ك حزبێك له‌م ناوچه‌یه‌دا به پیشكه‌وتو تریت ریكخراوی سیاسی ناسراوه، ئه‌وه‌ی ئیستاكه دیاره ئه‌گه‌ر دان به‌راستی یه‌كاندا بنیین كۆمه‌لیك ئه‌یانه‌وی یه‌كیتی نیشتمانی كوردستان بۆ خۆیان به‌كار بهینن، پی یان وایه هه‌موو شتێك له‌ڕوانگه‌ی ئه‌وانه‌وه‌یه یه‌كیتی، من پیشنیار ئه‌كه‌م هه‌ندی ده‌سه‌ڵاتی ناۆ یه‌كێتی خۆیان ببنه پیشه‌وه بۆچاكردن و چاكسازی یه‌كیتی، چون رۆژانیك ره‌مزی شورشگیری و قاره‌مانی و دلسۆزی بوونه، با له چاكردنه‌وه‌ی یه‌كیتیشدا پیشه‌وه بونه تا سه‌روه‌ریه‌كانیان به‌رده‌وام بێ بۆ نه‌وه‌كانی خۆیان و نه‌وه‌كانی یه‌كیتی نه‌وه‌كانی كورد، ئه‌مه‌ش كۆمه‌ڵیك له‌و هه‌فالانه ده‌س له‌كاری حزبی هه‌رگرن و ببن به (مه‌جلیسی شورا) بۆ یه‌كیتی، ئه‌وه‌تا چه‌ندین سه‌روكی كۆماری گه‌وره‌ترین ۆلاتی دونیا ئه‌كمریكایه ئیستاكه ریكخراوی مرۆف دوستانه‌یان دروست كردووه خزمه‌تی مرۆف ئه‌كه‌ن.به‌ریزی خۆیان دانیشتونه هاولاتی یانی ئه‌مریكاش رێزیان لێئه‌گرن.هیوادارم سه‌ركرده‌كانی كوردیش ئه‌و روحه‌یان تیدا بێ، كه هیچیان پێویستیان به هێچ نه‌ماوه له ژیاندا،
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
