ئەوەی ئەو خەباتی بۆ دەکردوبیری لێدەکردەوە، ئەو فەزا دیموکراسی و ئازادییەی لای ئەو کەڵەکە ببوو، ئەو بیروباوەرەی کە تێشوی سەفەروپێخەفی بوو، ئەوجیهانە یەکسانی و دادپەروەرییەی کە پێنوسەکەی پێ داتەتاشی، ئەو خۆزگەو ئاوات وخەونانەی لە هەگبەکەیدا هەڵی گرتبو، ئەو میتۆدو لۆژیکەی ئەو بەکاری دەهێنا، ئەو رەنگ و هێمایانەی ئەو حەزی لێدەکردن، ئەو ئیدیاوستراتیژوپرۆگرامەی کە ئەو هەڵیبژاردبو، ئەو خەسڵەتانەی ئەو دەیویست لە فەرمانرەواکانی ئەم هەریمەدا بیخولقێنی، ئەو نۆتەو رتمەی کە ئەو بۆ ئاوازێکی نوێ دایرشتبو، ئەو مینبەروسەکۆیەی ئەو مایکەکەی لی جێگیرکردبوو، بەکوردی ئەوەی تۆ دەتخواست وئەتکردو دەتنوسی وئەتویست، هەر هەموی دژی ئەهریمەنەکانی ئەم هەرێمە بوو، ئەوەی گرنگە لێرەدا باس بکرێ و پشتگوێ نەخرێ، ئەو سستەمە سیاسییە کە ستالین پەیرەوی دەکرد، کاکە کاوەی نەمر بوو بە قوربانی سیاسەتی پاونخوازی سیاسی و ململانێی دەسەڵات، کاکە کاوە بو بەقوربانی رقووکینەی کەسایەتیەکان، بوو بەقوربانی گواستنەوەی دەسەڵاتەکان، هیچ کەسێکمان بێبەری نابین لەو تاوانانە ی چ روبەرومان دەبێتەوە چی بەرانبەرمان دەکرێ، چونکە هەمومان لە نێوان ئەو بەرداشەکانداین کە ئەمرۆ دەهاردرێن لە نێوان کەسایەتیە سیاسیەکاندا، بەراستی ئێستا ووشەیەك نیە لەم هەرێمە ناوی لێبنێین دیموکراسی یان گەڕان بەدوای ئازادی ومافی مرۆڤدا، یان کە باس لەیاسا دەکرێ هەمومان زەردەخەنە دەمانگرێ وئەو ڕستەیەی سەدام حسێن دێتە یادمان کە ئەیووت(یاسا وەك لاستیکێکە بەدەستی سەدام حسێنەوە) واتە مەبەستی دەسەڵەت بوو، بەڵام لەم هەرێمەش یاسا بۆ مەزاجی کەسایەتیە کۆنەکانە واتە( سیاسیە شاخاوییەکان) تەونی جاڵجاڵۆکەی سیاسی، کێ دەکوژرێ کێ تەقەی لێ دەکرێ وکێ لە برسا ولە بێ کاریدا سزای مردنی خۆی دەدات یان ئاوارە دەبێت، گرنگ ئەوەیە بەقازانجی کەسایەتیەك یان سیاسەتێك یان دەسەڵاتێکدا بشکێتەوە، ئێستا بە خواستی خۆمان نیە هەمومان لە ناو تەونەکەداین، زوربەمان بەبێ ئاگا سەرەداوێکی تەونەکە دەگرین، کەواتە کەسمان بێبەش نین لە تێوەگلانی سیستەمی( سیاسی ستالینی) هەمومان بەشدارین لە پەیرەوی شێوازی ئەم سیستەمەو ناتوانین خۆمانی لێدەرباز بکەین،
ئهو بابهتانهی له کوردستان نێت دا بڵاودهکرێنهوه، بیروبۆچوونی خاوهنهکانیانه، کوردستان نێت لێی بهرپرسیار نییه.
