هەموو (مقەدەسەکان) پیرۆزیەکان لە پێناوی پیرۆزی مرۆڤدایە ... محەمەد بێبەش

کاتێك باس لە ئازادی تاك ودیموکراسی دەکرێ، کاتێك باس لە ئازادی بیرورا و رادەربرین دەکرێ، کاتێك باس لە ماف کەرامەتی مرۆڤایەتی دەکرێ، کاتێك باس لە هەلوێست و دەربرینی نارەزای دەکرێ، کاتێك نمایشی بیرۆکەیەك یان ئیدیاو فەلسەفە دەکرێ، بێگومان دەبێ بگوترێ و ببیسرێ و بکرێ و بگاتە بەرچاو و هەستی بینەران و لە بەردەم خەڵکدا ئاشکرا بکرێ، خۆ ئەگەر وا نەبێ هەر لای خاوەنەکەی بمێنێتەوە، هیچ واتایەکی نابێت و لە سنگ وهۆشی تاکە مرۆڤەکەدا دەخنێکی و دەمرێت، بێ ئەوەی هیچ بخولقێنێ، کەواتە هەستەکان و بیرۆکەکان و بۆچونەکان و خواستەکان و دەنگەکان دەبێ ببنە کردارو دەربرین، کەواتە با بەیەکەوە بپرسین، کتێبە مقەدەسەکان، نیشتمانەکەمان، سرودەکانمان، بیرۆکەکانمان، نوسیەنەکانمان، هەلوێستەکانمان، شەهیدەکانمان، خەباتمان، ئاینەکانمان، هەر بابەت و فاکتەرێك ئیمە باسیان دەکەین بۆ شکۆمەندی مرۆڤی کوردو مقەدەساتی گەلەکەمان نیە، بەلام مەخا بن بەهۆی چەوشەکاری وسیاسەتی دیماگۆجیەتی دەسەلاتی ئەم هەرێمە وایکردوە هەموو شتێ لەم ووڵاتە زۆرلە مرۆڤەکانی مقەدەسترە و پیرۆزترە، ئەوەی نرخی نەبێ و مقەدەست نەبێ مرۆڤەکانن.

کاشکێ ئیمەی کورد، شتەکانمان لە مرۆڤەکانمان بە مقەدەس تر دانەنایە، تا بمانتوانیایە دۆخی سیاسی و ئابوری وکۆمەڵایەتی ونیشتمانی هەموو شتە مقەدەسەکانمان بۆ گەیشتن بەلوتکەی ئاوات و خۆزگەکانمان بوایە، هەر وەك دەبینین سەرکردەکانمان لە نیشتمانەکەمان پیرۆزترن هەر وەك لە رابردوو بینیومانە، دەیان جار ووڵات بازرگانی پێوە دەکرێ و هەر سەرکردەکان مقەدەستربن ئیتر نازانم مقەدەسی ئالاو نیشتمان لای کێیە. . ؟؟،  بریاری حیزبەکان لەسەروی هەموو یاسایەکن، ئیتر سەروەری مقەدەسی مرۆڤەکان لە کوێدایە، ئەگەر ماف و ئازادیەکانی خەڵک زەوت بکرێ و نەتوانێ بچوکترین مافە سەرەتاییەکانی خۆی بەکار بهێنێ، نازانم کتێبەکانی چ مقەدەساتێکی دەبێ ؟ ئەگەر هەموو شتێ تەنانەت نان و قوتی خەڵک بە حیزبی بکرێ وخاوەنی یەك سەربازو پۆلیسی نیشتمانی نەبێت، نازانم ئەگەرخەڵک و مرۆڤی ئەم وڵاتە متمانەی بە پەرلەمان ودەزگا حکومیەکان و وەزارەتەکانی تەندروستی وئاسایشی ئەم ووڵاتە نەمێنێ نازانم مقەدەساتی ئەم گەلە کێ بەرپرسیارە و مقەدەساتی نوسراوەکان و پەراوەکان بۆ کێیە . . ؟؟ کاتێك ووشەی مقەدس بە هەموو شتێکەوە لکێنرا جگە لە مروڤەکانی نەبێت نازانم مقەدەس چیە . . ؟ ئیستا لە سایەی ئەم دەسەلاتە هەموو شتێ کفرو مقەدەسە تەنها خەڵك و نیشتمانەکەی نەبێت،

19/7/2013


ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه‌، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه‌.

بابەتی زیاتری نووسەر