بانگەوازو پێشنیار بۆ دەسەڵاتی هەرێم..!!! محەمەد بێبەش

ئەگەر دەزگانی هەرێم بیانەوێ ئەو کچ وژنانەی لە کاتی ئەنفال دوو جار ئەنفالکراو بدۆزنەوە

ئەگەر نیەتی هاوکاریان هەیە بۆ ڕزگارکردنی ئەو کۆیلە کوردانە ..ئەگەر خۆیان بەخاوەن

کەرامەتی نەتەوەی و مرۆڤایەتی و کوردایەتی دەزانن .

خۆ شتێکیش هەیە لە فەرهەنگدا بەناوی ناموس و کەرامەتەوە ...

ئەوە من دەڵێم سادەترین ڕێگا بۆ دۆزینەوەی ئەو کوردە کۆیلەو ئەنفالکراوانە بەم ڕێنماییە دەبێت.

1 / بەگەر خستنی راگەیاندنەکانی میسری وەك رۆژنامەو تڤێ بەگرێبەستی دوو هەفتە

2/ بە کرێ گرتنی نهۆمی ئوتێلێکی بەناوبانگ بۆ پەیوەندی و ئەدرێسێکی ئاشکراو دیار

3/ دابینکردنی برێکی دیاریکراوی پارە بۆ هاوکاری لایەنە پەیوەندیدارەکان وەك ئەو کەسانەی لە رابردوو کاریان لە و شوێنانە کردوە .

بێگومان بەم ڕیگایە دەتوانرێ بەئاسانی زانیاری تەواو دەستبکەون و بیاندۆزنەوە..

ئەوەی حکومەتی هەرێم و دەزگای ئەنفال و شەهید باسیان لێوە دەکات وەک پەیوەندی کردن بە

سەفارەت و ئەکتەرو دەرهێنەرەوە، ئەوە خۆ دزینەوە و چەواشەکاریە ..

6/8/2013

 


ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه‌، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه‌.