دوا نامەم بۆ مامۆستا شێرکۆ بێکەس ...محەمەد بێبەش ...

تۆ لە روخساردا مردیت و ڕۆحی من بە دوای ناسینی تۆدا وێڵە

تۆ بە جەستە مردیت و خوێندنەوەم بۆپەخشانە شعرێکی تر لێڵە

 تۆبەلاشە مردیت وکاروانی رۆحم وەك پاساری ئەجریوێنێ

لە پارکی ئازادی بۆت دەگەرێم ...خەم ئەنێژم ...

لە سەر مەزارگەکەت بەستەکانی دیلان ئەنۆشم

پەیمانی تۆ لە چرا دەچوو ...ووشەکانت گەلەری شعرێ بوو

کێ هەیە بە فرمێسکی شعرەکانی تۆ دڵی تەر نەکا

کێ هەیە چاوێ لە بەرزی بالای ووشەو کتێبەکانی تۆ نەکا

کاکی دڵم...سەفەرەکەت کت وپر بوو ...مال و ئوتێلی حەوانەوەت...

کارۆلینسکای فریشتەکان جگەر بڕبوو

پەنجەکانی ژینم وەرێ ...چاوەکانم لەوێ نەبوو

پر حەزی تامەزرویم من تێتبگەم تۆش تێمبگەی ...مژدە بارانی ڕۆحت کەم

خەمت نەبێ بێخەم بنوو ...

رۆژئاوای وولاتەکەت بە چەپکە نێرگز دێنە لات

هەی هات هەی هات تۆ نەتبینی پەیکەرەکەی وولاتی وون

تۆ نەتبینی هەڵوەرینی وەرزی خەزان .

.تۆ نەتبینی ئاهەنگی چوار ڕەنگی مەم وزین ...

تۆ نەتبینی ڕەشبەڵەكی ئەنفال وسەرچۆپیەکەی جگەرخوێن..

تۆ نەتبینی سسنەوبەرەکان چۆن سەوز بون لە چوار چرا ..بێخەم بنوو کاکی دڵم ..

بێخەم بنوو ئەستێرە گەشەکەی سەرسەرم..بێخەم بنوو کتێبە پیرۆزەکەی هزرم ..

لە بیرم دێ لەدوای کۆرەو لەگۆرەپانی مانگرتوەکان ...

 پارچەیەک هۆنراوەم بۆ ناردی..

بە هێمنی چاوە گەشەکانت تەرا کرد و بەدوای مندا وێلی کردی ...

ووتت وەرە ...ئەمە چیە تۆ نوسیوتە هەموی کفرە..

بەڵام گەورەم ئیستا زانیت ...زەمەن لە وڵاتی تۆدا سفرە...

لەدوای بیست ساڵ هاوارت کرد..

زەمەن لە وڵاتی من و تۆدا سفرە...

 

 


ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه‌، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه‌.

بابەتی زیاتری نووسەر