
ڕۆمانی فڕینی پردەكان و ڕووخاندی گەورەترین پردی نێوان تاران و كەرەج، هەڕەشەی ئێران بۆ ڕوخاندنی پردەكانی وڵاتانی عەربیی پێشبینی تەواوی ڕۆمانی فڕینی پردەكان هاتەدی.دوای ئەوەی دۆناڵند تراپ دوینێ گەورەترین پردی نێوان تاران و كەرەجی ڕوخاند و هەرەشەی ڕوخاندنی سەرجەم پردەكانی ئێران دەكات. لە بەرانبەردا عێراقچی هەڕەشەی ڕوخاندنی پردەكانی وڵاتانی عەربیی دەكات و لەوانە پردی شێخ جابر ئەلئەحمەد ئەلسەباح کۆز وەی؛ کوێت. شا فەهد کۆز وەی؛ سعودیە - بەحرەین. کۆز وەی شێخ زەید؛ ئەبوزەبی. پردی ئەلمەقتە؛ ئەبوزەبی. پردی شا حسێن؛ ئوردن. پردی دامیا ئادەم؛ ئوردن - کەناری ڕۆژئاوا. پردی شێخ خەلیفە؛ ئەبوزەبی. پردی عەبدون؛ عەممان پایتەختی ئوردن.
كەچی من لە ساڵی 2023 ڕۆمانێكم بەناوی فڕینی پردەكان و شەڕی سێ وڵات و شارستانیەت لە ڕۆژهەڵاتی ناوین كرد، كە لەو شەڕەدا سەرجەم پردەكان دەڕووخێنن لە بەشی ڕووخانی پردەكان و لاپەڕە (61) دا هاتووە:ڕوخـــانی پردەکانئەو شارە پڕە لە پرد، پردی بەرز و پردی نزم، پردی پان و پردی تەسک، هەزاران پردی دارینە و بە گوریس و ستووندە و تەژەی تێدایە. لە ڕۆژی ڕوخانی پردەکان، لە هەر خولەکێک پردێک و لە کاتژمێرێک شەست پرد لەو شارە دادەڕمێت. بە دینامێت و بۆمبی دەستی و ڕاکێشانی گوریس و تۆپ و هاوان و تەناف، پردەکان دەڕوخێنن.جگە لەم بەشە شارێكی تیدایە بەناوی شاری پردەكان كە سەرجەم پردەكانی ژیان لەم شەڕەدا دەڕووخێن وەك لە لاپەڕە (147) دا هاتووە:
لای باکووری شاری پردەکان شاری شیلەی هەنگ و لای باشووری دەریای خەمگیر و ڕۆژهەڵاتی کارخانەی لەکارکەتوو بوو، ڕۆژئاوای خوزستان و شاری خۆشی و پێکەنین بوو. لەم شارەدا هەزاران پردی تێدایە و هەر پردەی ناوێکی هەیە، پردی خۆشەویستی، پردی شادی، پردی خەمخانە، پردی ئازار و شەکەت، پردی پەڕین، پردی پەڕینەوە، بەیەک گەیشتن، دابڕان، کوشتن، بڕین، فڕین، تڕین، فسین، قنین، پردی سیک و هۆڕ و زیڕەکردن و گووکردن و بەخۆداڕیتن.لە كۆتایی ڕۆمانەكە و لە لاپەڕە (347) هاتووە:
بێ بەختی من باوبۆران و ڕەشابەیك هەڵی كرد، لەبری هەموو شـێك لە ژێر پردی شۆڕشدا، عەرەبانە شل و شەقەكەی منی هەڵگرت و پەڕ و كاغەزانەی پەڕش و بڵاوكردەوە. هەنار و پاقڵەكانم ڕژانە نێو جۆگەڵەی ئاو و تەختە و داری عەرەبانەكەم تێكشكان. بۆ چەند مانگێك دەچێت لە كونجی ماڵەوەم، ئەوەی لە پاقڵەفرۆشییەكەوە فێری ببووم، كردم بە ڕۆمانێك بەناوی فڕینی پردەكان.ئەو كاتەی ڕۆمانەكەم بڵاوكردەوە، گوتم: ئەم ڕۆمانەم ڕۆمانی پێشبینییەكانە، لە ڕۆژهەلاتی ناوەڕاست یەكبوونی ئایینەكان بەناوی قینات و شەڕی سێ هێما و دەسەڵاتە و لە ئێرانەوە لە خوزستانەوە سەرهەڵدەدات و كە باشووری وڵاتی ئێران و دورگەی خارك و هۆرمزە و دەچێتە بەغدا و كوردستان و بیابانی عەرەبیی و بیابانی نەقەب و شاری عەكا و حەیفای ئیسرائیل و لەوێ كۆتایی دێت، زۆر كەس پێی هەناسەسواربوون و پێیان وابوو، من تووشی تەوەهووم بوویمە.بەداخەوە بۆ شەنسی من و دۆخی ڕەخنەی ڕۆمانی كوردیی وایكردووە لەبری توێژەران كە خۆم بێم ڕووداوەكان پشتڕاست بكەمەوە. سەرتا لە ڕۆمانی بەڕێگاوە لە ساڵی 2019 باسی سەرەتایی پێكدادانی سێ شارستیانییەت و سێ ئایین و سێ جەمسەریم كرد. كە جەنگ دەچیتە نیو تونێڵەكانەوە. دواتر لە ڕۆمانی فڕینی پردەكانەوە جەنگ دەچێتە قۆناغێكی دیكە كە وێرانكردنی سەرجەم پردەكانی شارەكانی لێ دەكەوێتەوە.
لە ناساندنی هەولێری ڕۆمانی فڕینی پردەكان لە ساڵی 2023 لە كتێبخانەی مەموزینی هەولێر كە مامۆستا هاوكار جەمیل خویندنەوەی بۆ ڕۆمانی فڕینی پردەكان كرد، ئێستەش قسەكانی بە تۆماركراوی ماون كە گوتی: ئەم ڕۆمانە تەنیا ڕۆمانیكی ئاسایی نییە، بەڵكوو دڵشاد كاوانی هاتووە شتێكمان پێ بڵێت كە ڕەنگە لە ئایندە شەڕێك ڕووبدات، چونكە ئەوەی دڵشاد كاوانی لە ڕۆمانی بەڕێگاوە و باسی كردووە، نەیتوانیوە تەواوی بكات بەڵكوو هاتووە لە ڕۆمانی فڕینی پردەكان تەواوی بكات. دەتوانم بڵێم هاوكار جەمیل یەكێك بوو، لەو ئەكادیمێستانەی كە زوو دركی بەوە كرد، تەنیا دەقێكی ئەدبیی نییە، بەڵكوو ڕۆمانی فڕینی پردەكان ڕۆمانێكی پێشبینیكارە. بۆیە چاوەڕێی پێشهاتی گەورەتربن.دڵشاد كاوانی
نووسەری ڕۆمانی فڕینی پردەكان چاپی 2023