پاش ئه‌وه‌ی له رۆژی دووشه‌ممه ڕێکه‌وتی 27-07-2015 جه‌ماوه‌ری شارۆچکه‌ی ڕانیه، له‌به‌رامبه‌ر تهواونهکرنی شه‌قامی دوو سایدی ناو بازاڕی ڕانیه، که زیاتر له دوو ساڵه کاری تێداده‌کرێ، هه‌روه‌ها خراپی خزمهتگوازیهکان، هاتنه سه‌رشه‌قام و خۆپیشاندانێکی جه‌ماوه‌ریان به‌رێخست و له‌ئه‌نجامی ڕووبه‌روبونه‌وه له‌گه‌ڵ پۆلیسی فریاکه‌وتن چه‌ندین خۆپیشانده‌ر بریندارکران، هاوکات بۆ ڕۆژی دواتر جه‌ماوه‌ری شارۆچکه‌ی که‌لار له‌شه‌ودا، ده‌ستیان دایه خۆپیشاندان له‌به‌رامبه‌ر نه‌بوونی کاره‌با و ئاو و خراپی خزمه‌تگوزاریه‌کان، ئه‌مرۆش جه‌ماوه‌ری شارۆچکه‌ی ده‌ربه‌ندینخان به‌هه‌مان شێوه له‌به‌رامبه‌ر که‌می ڕێژه‌ی کاره‌با و نه‌بوونی ئاو و خزمهتگوازریهکان و پیسبوونی شارۆچکه‌که و که‌مته‌رخه‌می ده‌سه‌ڵاتداران وبه‌رپرسانی ئه‌و شارۆچکه‌یه له‌به‌رامبه‌ر جێبه‌جێکردنی ئه‌م کێشه و داخوازیانه‌ی خه‌ڵک. هاتنه سه‌رشه‌قامه‌کان و خۆپیشاندانێکی جه‌ماوه‌ریان به‌ڕێخست. ئێمه له کۆمیته‌ی سلێمانی پشتیوانی ته‌واوی ئه‌م خواستانه‌ی جه‌ماوه‌ری ڕانیه و که‌لار ودهربهنیدیخان ده‌که‌ین و ئیدانه‌ی ده‌ستدرێژی پۆلیسی فریاکه‌وتن ده‌که‌ین بۆ سه‌ر خۆپیشانده‌ران، هاوکات خۆپیشاندانی خه‌ڵکی زه‌حمه‌تکێشی شار‌و شارۆچکه‌کانی کوردستان، بۆ خزمه‌تگوزاریه‌کان وه‌ک ئاو کاره‌با و خراپی رێگا‌و بان وسیسته‌می ته‌ندروستی و ده‌یان کێشه‌ی دیکه، هه‌موو ئه‌م خۆپیشاندانانه هه‌قخوازانه و دروستن، به‌ڵام بۆ به‌هێزکردن و زیاتر کاریگه‌ر بوونی خۆپیشاندانه‌کان پێویسته، ئه‌م هه‌نگاوانه هه‌ڵگیرێ
یه‌که‌م: گه‌ڵاڵه‌کردنی خواسته‌کان وداواکاریهکان له پلاتفۆرمێکی دیاریکرودا، بۆ ڕۆشنکردنه‌وه‌ی خواستی خۆپیشانده‌ران و ڕیگاگرتن له هه‌ر هه‌وڵیک بۆ تێکدان وبهلاڕێبردنی ئه‌م خۆپیشاندانانه .
دووه‌م :پێکهێنانی کۆمیته‌کانی نوێنه‌رایه‌تی خه‌ڵک له‌کۆڵان و گه‌ڕه‌که‌کان، پاشان پێکهێنانی نوێنه‌رایه‌تی له‌ئاستی شار و قه‌زا و ناحیه‌کان.
سێیه‌م: هه‌وڵدان بۆ سه‌رتاسه‌ریکردنه‌وه‌ی ئه‌م خۆپیشاندانانه و به‌رینکردنه‌وه‌ی و په‌یوه‌ندی دروستکردن له‌گه‌ڵ شار و شارۆچکه‌کانی دیکه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته.
هاوکات ئێمه بانگه‌وازی خه‌ڵکی سلێمانی و ده‌وروبه‌ری ده‌که‌ین که پشیتیوانی له‌م خۆپیشاندانه بکه‌ن به‌شێوازی مه‌ده‌نی ڕێگای هاوخه‌باتی خۆیان ده‌رببڕن.
حاکمیه‌تی زیاتر له 20 ساڵی ئه‌حزابی بۆرجوازی و کوردی و ئیسلامی ئه‌و هه‌قیقه‌ته‌ی سه‌لماندوه، که جه‌ماوه‌ری زه‌حمه‌تکێشی کوردستان ته‌نها به‌ناڕه‌زایه‌تی جه‌ماوه‌ری وخۆپیشاندان ده‌توانن فشار بۆ ده‌سه‌ڵات بهێنن و خزمه‌تگوزاریه سهرهتاییهکنیان بۆ دابینبکات، هاوکات ئه‌و هێزه‌ی که خۆی به‌ئۆپۆزسیۆن ناساند و ئیدعای نوێنه‌رایه‌تی ناڕه‌زایه‌تیه‌کانی خه‌ڵکی ده‌کرد، له ئێستادا، شه‌ریکه به‌شی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌یه و پشتی له‌و خواستانهکردوه، بۆیه جه‌ماوه‌ری شار‌و شارۆچکه‌کان پێویسته فریوی ئه‌مانه نه‌خۆن و به‌هێزی خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تی جه‌ماوه‌ری، ده‌سه‌ڵات ناچاربکه‌ن خواسته‌کانیان بێنیته دی.
کۆمیته‌ی سلێمانی
حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان
30 ته‌موزی 2015
07710243118 –07701510613 Komitayslemany@gmail. com
Noori Bashir
Email: nooribashir1@yahoo. com
Mob: 0044 (0) 74 7620 4121
