ڕاگەیاندنەکانی رێکخراوی دەرەوەی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان بۆ بەشداریکردن لەیەکی ئایاردا له‌وڵاته‌کانی:
(سویسرا ، ئه‌ڵمانیا، به‌ریتانیا، دانمارک، سوید، ئوسترالیا، فنلاند، نەرویج و که‌نه‌دا)
سویسرا: زوریخ
بانگه‌واز بۆ ١ی ئایاری شاری زوریخ له سویسرا
له ڕێگه‌ی ئه‌م ڕاگه‌یاندنه‌وه ئێمه ڕێكخستنه‌كانی هه‌ردوو حزبی كۆمۆنیستی كرێكاریی عێراق و كوردستان ،بانگه‌وازی هه‌موو لایه‌ك ده‌كه‌ین به‌شداری چالاكانه له ١ی ئایاری شاری زوریخدا بكه‌ن،پێكه‌وه بتوانین یه‌كی ئایار ، ڕۆژی هاوپشتی جیهانی چینی كرێكار به‌رز ڕاگرین، وه هه‌روه‌ها به‌رنامه‌كانی یه‌كی ئایاری ئه‌مساڵ به‌م جۆره‌یه : ڕۆژی هه‌ینی ١ی ئایار كاتژمێر ٩ ی به‌یانی له هێلڤێتیا پلاتس ڕێپێوان ڕێک دەخرێت به بە شداری چەندین لایه‌ن و ڕێكخراو و دەیان كه‌س ده‌كه‌وێته ڕێ به ناو شاردا و له بێلڤوی ڕاده‌وه‌ستێ ، له‌وێدا وتار و قسه‌وباسه‌كان پێشكه‌ش ده‌كرێ ، دوای كۆتاییهاتنی ڕێپێوانه‌كه خۆپیشاندەران ده‌گه‌ڕێنه‌وه شوێنی ئاهه‌نگی ١ی ئایار له كازێرنه و بۆ ماوه‌ی ٣ ڕۆژ ئەم چالاکیانە به‌رده‌وام ده‌بێ ، شایەنی باسە رێکخراوی هەردوو حزب خێمەی تایبەتی لەگەل ئەدبیاتەکانی حزبدا دەبیت لەو چالاکیانەدا . هاوکات ڕۆژی شه‌ممه ٢ی ئایار كۆمیته‌ی ١ی ئایار كاتژمێر ١٠ ی به‌یانی بۆ ١٢ ی نیوه‌ڕۆ سیمینارێك بۆ هاورێ ده‌شتی جه‌مال بەرپرسی رێکخراوی دەرەوەی حزب ، سه‌باره‌ت به دۆخی ئیستای بزوتنه‌وه‌ی كرێكاری وشەری داعش له کوردستان وعێراق، ڕێكده‌خات ، هیوادارین بتوانن له‌م سیمیناره‌دا به‌شدار بن، بۆ ماوه ی ٣ ڕۆژ واتا تا ٣ی ئایار له كاتژمێر ١٢ ی نیوه‌ڕۆوه تا دره‌نگانێكی شه‌و له‌وێ ده‌مێنینه‌وه له جێگه‌ی تایبه‌تی خۆماندا، هیوادارین ئێوه‌ش بتوانن له گه‌ڵمان بن.
بژی یه‌كی ئایار ، ڕۆژی هاوخه‌باتی جیهانی چینی كرێكار
بۆ زانیاری زیاتر په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌م ژماره ته‌له‌فونه‌وه:
0041 788532004
ڕێكخراوی سویسرای هه‌ردوو حزبی كۆمۆنیستی كرێكاریی كوردستان وعێراق
ئه‌ڵمانیا: کالسرو
به‌شداری 1ی ئایاری شاری کالسرۆ له‌ئه‌ڵمانیا بکه‌ن
هه‌موو ساڵێك له‌ڕۆژی 1ی ئایاردا وه‌ک رۆژی هاوپشتی جیهانی و هاتنه‌مه‌یدانی چینی کرێکار، له‌سه‌راسه‌ری جیهاندا کرێکاران دێنه‌مه‌یدان و رۆژی یه‌کێتی بۆ داخوازی و هاوپشتیان نمایش ده‌که‌ن، هاوکات له‌شاره‌کانی ئه‌ڵمانیاش به‌هه‌مانشێوه.
ئێمه‌ش بانگه‌واز ده‌که‌ین که‌به‌شداری 1ی ئایار و چالاکیه‌کانی بکه‌ن، ئێمه له‌حزبی کۆمۆنیستی کرێكاریی کوردستان، وه‌ک هه‌موو ساڵێک له‌گه‌ڵ هاوچینه‌کانمان و که‌سانی ئازادیخواز‌و کۆمۆنیسته‌کان به‌شداری 1ی ئایار ده‌که‌ین له‌شاری کالسرۆ.
کات: رۆژی 1ی ئایار
کاتژمێر 10:15 ی سه‌رله‌به‌یانی رێپێوان له la St.Stephan ده‌ستپێده‌کات پاشان به‌ره‌و Stadtgarten (Bachi schar) ده‌ڕوات و کهبهدانانی مێزکتێب و ئاهه‌نگ و وتار‌و مۆسیقا درێژه‌ی ده‌بێت.
بۆ زانیاری زیاتر په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌م ژماره ته‌له‌فونه‌وه:
00491725799170
ڕێکخراوی کالسرۆی حزبی کۆمۆنیستی کرێكاری کوردستان
به‌ریتانیا: له‌نده‌ن
لەڕۆژەکانی ١ و ٢ ئایار به‌شداری بن لهمارش و کۆبونه‌وه‌ی ئایار له‌گه‌ڵماندا
ڕۆژی یه‌کی ئایار ڕیزی ملیۆنی کرێکاران و کۆمۆنیزم دێنه شه‌قام و ناوه‌ندی شاره‌کان و به‌شێوه‌ی جۆراجۆر هاوپشتی و یه‌کریزی خۆیان نیشانده‌ده‌ن، ئه‌مساڵ له‌هه‌موو کات پیویستر به‌م ریزه جیهانیه‌وه له‌به‌رامبه‌ر هێرشه‌کانی سه‌رمایه‌داران و ده‌وڵه‌ته‌کانیان بۆسه‌ر چینی کرێكارو مه‌حرومانی کۆمه‌ڵگا، پەیوەست بین.
ناوه‌ندی شاری له‌نده‌ن و زۆرێک له‌شاره‌کانی له‌چه‌ند رۆژ پێش یه‌کی ئایاردا، ده‌یان کۆڕ‌و کۆبونه‌وه‌و مارش و چالاکی جۆراوجۆر ده‌گرێته خۆی .
له‌نده‌ن ١ی ئایار:
له‌کاتژمێر 10ی به‌یانیه‌وه کڕێکاران و نۆێنەرانی یەکیتی کرێکاریەکان لای کتێبخانه‌ی مارکسه‌وه کۆده‌بنه‌وه ، له‌نزیک ئیستگای قیتاری ژێرزه‌مینی فارنگتن، تا کاتژمێر 12ی نیوه‌ڕۆ لەوێوە بەڕێپێوان به‌ره‌و ناوه‌ندی شار به‌رێده‌که‌ون بۆ ترالفڵگار سکوێر لەوێدا ووتار بێ‌ژان مارسی ئایار قسەوباس پێشکەش دەکەن. رێکخراوی بەریتانیای حزب لەم چالاکیەدا بە لافیتەو پلاکات وبەیانی حزب بە مەبەستی هاوپشتی وهاوخەباتی رۆژی جینای چینی کرێکار بەشداری دەکات .
له‌نده‌ن رۆژی ٢ی ئایار
لە لەندەن پانیل وئاهانگێک بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی چینی کرێکار ڕێک دەخرێت
لە رۆژی شەمە ٢ی ئایار، پانێڵێک بە بەشداری ژماره‌یه‌ک هەڵسوراوانی کرێکاری به‌ریتانیاو کۆمۆنیسته‌کان به‌ڕێوە دەچێت، وه لەسەر ئه‌م خاڵانه قسه‌وباس ده‌کرێت:
هەلومەرجی کوردستان و عێراق و دۆخی و ژیانی کرێکاران و بێمافیەکانیان بەدەست بۆرژوازی و سەرمایەداران و دەوڵەتی تەوافقی نێوان حزبەکانی دەسەڵات لەعێراق و کوردستاندا و ناساندنی یاسای کاری کرێکاری.
نادیە مەحمود لەلایەن هەردوو حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان و عێراقەوە بەشداری دەکات و قسەوباس دەکات.
هاوکات چەند هەڵسواراوی کرێکاریەکانی بەریتانیا وە ڕێکخراوی وەرکر لیبرتی بەشداری دەکەن، لەسەر دۆخی کرێکارانی بەریتانیا و کرێکارانی یۆنان قسەوباس دەکەن.
شوێن: Ringcross Community centre,60 Lough Road,London, N7 8RH
نزیکترین ئیستگای قیتار Caledonian Road
کاتژمێر: 7ی سه‌ر له‌ئێواره، هاوکات دوای ته‌واو بوونی قسه‌وباس، فه‌زایه‌کی هاوڕێیانه به مۆسیقا و خواردن و خواردنه‌وه به‌سه‌ر ده‌به‌ین
بۆ زانیاری زیاتر په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌م ژماره ته‌له‌فونه‌وه:
07476204121
رێکخراوی بەریتانیای حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان
دانمارک:
بژی یەکی ئایار ڕۆژی هاوپشتی جیهانی چینی کرێکار!
بەشداری ڕێکخستنی دانمارکی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان لەمارش و مەراسمی یەکی ئایار لە کۆپێنهاگن
ڕۆژی هێینی ١ی ٥ی ٢٠١٥
بۆ شکۆدار ڕاگرتنی یەکی ئایار، بۆ نمایش کردنی هێزی چینایەتی و دەربڕینی ناڕەزایەتی بەو دۆخەی ئێستا کە بوەتە هۆی لێسەندنەوەی خزمەتگوزاری و دەسکەوتەکانی کۆمەڵگا، لە مارشی یەکی ئایار لەگەڵمان بن.
سەرەتا سەعات ١٠/٣٠ شانبەشان ڕێکخراو و سەندێکا و حزبە چەپەکان لە blågårds plads بە مارش و ڕێپێوان بە شەقامە سەرەکیەکانی شاردا دەست پێدەکات و لە فێلە پارکن بە مەراسمی سەرەکیەوە پەیوەست دەبێت و هەتا سەعات ٥ی ئێوارە درێژەی دەبێت.
بۆ زانیاری زیاتر:
031954228
لاوژە جەواد کادری حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان
سوید: ستۆکهۆڵم
بۆ بەرزڕاگرتنی یەکی ئایار، ڕۆژی جیهانی چینی کرێکار، لەگەڵمان بن...
بە بۆنەی یەکی ئایار، رۆژی هاوپشتی و هاوچارەنووسی چینی کرێکاریی جیهانی، رەمزی نارەزایەتی ئۆردوی جوڵەی کۆمەڵگا، خوڵقینەرانی سامان و سەروەتی کۆمەڵگا، بە دژی نیزامی سەرەوخواری زاڵمانەی سەرمایەداری... تەشکیلاتی ستۆکهۆڵمی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان، وەکو ساڵانی رابردوو، لەپاڵ حزب و رێکخراوە چەپ و کۆمۆنیستەکاندا، لە کەنار ڕێکخراو یەکێتییە کرێکارییەکاندا، بەجیا لەوەی بەشداری لەخۆپیشاندان و رێپێوانی ئایار دەکات، هاوکات بە دانانی مێز کتاب و نمایش‌کردنی بەشیک لە ئەدەبیاتی حزب و بەیاننامەی ئایار و ئامادەیی کادرانی حزب، لە کۆبونەوەی جەماوەری یەکی ئایار دا، ئامادەیی دەبێت... بەم بۆنەیەوە بانگەوازی تەواوی دانیشتوانی کورد زمانی ستۆکهۆڵم و دۆست و لایەنگرانی حزب دەکەین. لەم یادە پڕشکۆیە نارەزایەتیە کرێکاریەدا، لەگەڵـمان بن...
شوێن : kungsträdgården
کات : ١ تا ٤ دوای نیوەرۆ
بژی یەکی ئایار، رۆژی هاوپشتی و هاوچارەنووسی جیهانی چینی کرێکار
تەشکیلاتی ستۆکتۆڵمی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان
ئوسترالیا: سدنی
یەکی ئایار رۆژی هاوپشتی ونارەزایەتی جیهانی چینی کریکارە بە رووی هەمو ستەمو بیمافی یەک لە سایەی سیستەمی سەرمایەداری دا
هەمو ساڵێک لە یەکی ئایار کرێکاران‌و یەکیتی کرێکاری و چەپو کومۆنیستەکانو بەرەی ئازادیخوازی بەم بۆنەوەیە کار‌و چالاکی جۆراوجۆر رێکدەخەن .
کۆمیتەی ئوسترالیای حزبی کۆمۆنیستی کریکاریی کوردستان بەشداری لەم بۆنانە دەکات و بانگەوازی هەمو لایەک دەکەین بۆ بەشداری کردن: بەرنامەکانی ئایاری سدنی
یەکەم: مەراسیمێک لە رۆژی هەینی ١-٥-٢٠١٥ سەعات ٦ ئیوارە لە کلابی کرێکاران لە گەرەکی بەلمەین ساز دەدرێت.
کوبونەوەو ریپیوان لە ٣-٥-٢٠١٥ سەعات ١١ بەیانی لە بەردەم تاون هوڵی ستی-سدنی
ئەم چالاکییانە لە لایەن کۆمیتەی مەی سدنی ریکخراوە کە کۆمیتەی هاوبەشی یەکیتی یە کریکارییەکانەوە دەبێت.
دوەم: پانیڵێک لە لایەن کۆمیتەی هاوپشتی لەگەڵ کرێکارانی ئێران لە ئوسترالیا لەسەر وەزعی سیاسی لە چەند وولات‌و رەوشی کرێکاران و مافەکانیان کە چەند هەڵسوڕاوی سیاسی قسەوباس دەکەن لەوانە هاوریان جەبار مستەفا لە لایەن کۆمیتەی ئوسترالیای حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستانەوەیە.
رۆژی ٢-٥-٢٠١٥ سەعات ٥ ئیوارە لە کۆمیونتی سەنتەری پەننت هیلس بەرامبەر ویستگەی قیتار.
رێکخراوی ئوسترالیای حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان
فنلاندا: هلسنکی
بەشداری جالاکیەکانی ئێمە بکەن لەیەکی ئایاردا
بانگه‌واز بۆهەموو ئازادی خوازانی شاری هلسنکی!
لە یەکی ئایاردا، سەدان ملیون کرێکار جەژنی هاوپشتی جیهانی چینی کرێکار دەگرن و بریاری ڕاوەستانی یەک ڕۆژ کار دەدەن. لەم ڕۆژەدا چه‌رخه‌کانی به‌رهه‌مهێنان له‌کار ڕادەوەستێ. بۆ هەموان دەردەکەوێ کە چ دەستانێک کار دەکەن، ئێمەش لێره‌وە بانگه‌وازی هەمو ئازادی خوازان و کرێکاران دەکەین که لەگەڵ ئێمەدا به‌شداری 1ی ئایار و چالاکیه‌کانی شاری هلسنکی بکه‌ن..
بەرنامەکەمان بەم شیوەیە دەبێت.
١- رۆژی یەکی ئایار کاتژمێر ٩ی سەرلەبەیانی لەسەنتەری هاکانێمی ، Hakaniementori). کۆدەبینەوە. خێمەیەک هەڵدەدەین کە تیایدا جگە لەوەی کە بەلافیتەوە تراکت دەرازێتەوە ، مێزکتابیک دادەنریت.
٢- لە کاتژمێر 10ی لە Rautatientori کۆدەبینەوە پاشان لە کاتژمێر 11 لەگەڵ مارشەکەدا بەرەو Hakaniementori دەرۆین، کهبەیاننامەی حزب و یاسای کاری کریکارانی کوردستان بڵاوده‌کرێته‌وه.
دووبارە بانگه‌واز هەموو ئازادیخوازان و کرێکاران دەکەین که‌به‌شداری 1ی ئایار و چالاکیه‌کانی بکه‌ن.
بۆ زانیاری زیاتر:
٠٤٠٣٥١١٧٦٧ مستەفا باهر
٠٤٠٥٤٥٣٠٨٩ ئالا فرج
٠٤٤٩٨٧٠٧٨٨ ئیبراهیم حسین
٠٤٤٠٤٦٤٩٠٥ ریبوار عارف
رێکخراوی فنلاندای حزبی کۆمۆنیستی کریکاری کوردستان.
نه‌رویج:
بەشداری ١ی ئایاری نەرویج بکەن
رێکخراوی نەرویجی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان، لەیەکی ئایاردا لەشاری ئۆسلۆ بەشداری دەکات لەرێپێوانی گەورەی ئەو شارەدا کە بەهەزاران کەس بەشدار دەبن، لە نێویاندا چەندین یەکیتی کرێکاریی، رێکخراو و حزبی سۆسیالسیت چەپ بەشدار دەبن.
رێکخراوی حزب سەرەڕای بەشداری لە وکۆبونەوە و رێپێوانەدا، داوا لەهەموان دەکەین لەگەڵ ریزی فراواندا وەک رۆژی هاوپشتی و یەکێتی جیهانی چینی کرێکار بەشاری بکەن.
شوێنی کۆبونەوە گشتییەکە بەردەم یەکێتی سەندیکاکانە کە ناسراوە بە ئێل ئۆ یە Youngstorget, LO.
سەرەتا لەکۆبونەوەکەدا قسەوباس دەکرێت لەلایەن حزب و رێکخراوەکانەوە، پاشان رێپێوان دەکرێت بۆ بەردەم پەرلەمان و بەناوشارداو رێپێوانەکە دەگەڕێتەوە بۆ بەردەم ئێل ئۆ.
بۆ زنیاری زیاتر: 048241217
رێکخراوی نەرویجی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان
که‌نه‌دا: ئۆتاوا و تۆرنتۆ
بەشداری یەکی ئایاری کەنەدا بکەن
جگەلەوەی ڕۆژی کرێکاران لەباکووری ئەمەریکا جیایە لەسەراسەری دنیا. سەرەڕای ئەوەی نیزامی سەرمایەداری بەهەرشێوەیەک کەبۆی بکرێت هەوڵی دابەشبوونی هێزی چینی کرێکار دەدات. بەڵام کرێکارانیش لەبەرامبەردا لەهەوڵی یەکڕیزی هێزی خۆیاندان. هەربۆیە هەموو ساڵێک کرێکاران وخەڵکی زەحمەتکێش وخەڵکی ئازادیخوازی ڕێکخراو کرێکاریی وحزب وبزووتنەوە جیاجیاکانی کرێکاراندا. لەڕۆژی ١ی ئایار لەگەڵ هاوچینەکانیان لەسەراسەری دنیا دێنە سەرشەقام بۆبەرزکردنەوەی داواکاریەکانیان ویەکڕیزکردنی هێزەکانیان. وەک هەموو ساڵێک ڕێکخستنەکانی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان وعێراق بەشداری ئەونمایشە چینایەتیە دەکەن.
ئۆتاوا:
ڕۆژی ١ی ئایار هەینی لەژێر دروشمی( داواکارین بۆگۆڕانکاری) خۆپیشاندانێک ڕیک دەخات، کەلەلایەن کۆمەڵێک لەیەکێتی ونەقابە وکۆڕوکۆمەڵ وپارت پشتیوانی دەکرێت بەڕێوە دەچێت. هەردوو حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری کوردستان وعێراق یش لەلیستی ئەوپشیوانیکەرانەدان. هەرلەوێشدا حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری کوردستان بەپلاکارت وبڵاوکردنەوەی بەیاننامەی حیزب وپرۆژەی یاسای کاری کرێکاری ویاسای یەکسانی ژن وپیاو کەلەلایەن حیزبەوە ئامادەکراوە بەشداری دەکەن.
خۆپیشاندان لە٤ی دوای نیوەڕۆ دەستپێدەکات لەبەردەم مۆنۆمێنتی مافی مرۆڤ لەناوەڕاستی شار بەرەو بەردەم تەلاری ئۆفیسی سەرۆک وەزیران ڕێدەکات. لەوێدا نزیکەی ٩کەس لەهەڵسوڕاوان وڕابەرانی کرێکاری ویەکێتیەکرێکاریەکان وبزووتنەوە جەماوەریەکان قسەیان دەبێت. کەئەم ٣ خاڵە لەخۆیان دەگرن بۆئەمساڵ:
١- وەستانەوە بەدژی یاسای پێشنیارکراو کەبە(Bill C-51) ناسراوە. کەلەبەرڕۆشنیا دژایەتی کردنی تیرۆردا، زۆرێک لەئازادیە شەخسی ومافەمەدەنیەکانی تێدا پێشێل دەکرێت. کەبەخەباتی نەبڕاوەی خەڵکی ئازادیخواز هاتۆتە دی.
٢- وەستانەوە بەدژی لێگرتنەوە.
٣-وەستانەوە بەدژی بەرزکردنەوەی نرخی خوێندنی زانکۆ وکۆلێجەکان.
تۆرۆنتۆ:
لەشاری تۆرنتۆ، گەورەشاری سەنعەتی لەکەنەدا خۆپیشاندانی کرێکاری گەورەبەڕێدەخرێت لەڕۆژی ١ی ئایاردا. ڕێکخستنەکانی هەردوو حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری کوردستان وعێراق بەلافیتە وشیعاری سەربەخۆ وبڵاوکردنەوەی بەیاننامەی هەردوو حیزب بەشداری دەکەن.
بۆ زانیاری زیاتر په‌یوه‌ندی بکه‌ن: Aras:001-613-266-5428، Hewa: 1 (647) 898-6093، Adil: 1 (416) 877-3577
رێکخراوی ده‌ره‌وه‌ی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان
٢٧-٤-٢٠١٥