كۆمه‌ڵه ئاماده‌كاریی بۆ چالاكی پێشمه‌رگانه له‌ناوخۆی كوردستان ده‌كات
له‌پلینۆمی پێنجه‌می كومیته‌ی ناوه‌ندیی كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشان جه‌خت له‌سه‌ر پێكهێنانی هێزێكی لێهاتووی پێشمه‌رگه ده‌كرێته‌وه و باس له ئاماده‌كاریی بۆ حوزوری هێزی پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه له‌ناوخۆ كوردستان ده‌كرێته‌وه.
به‌پێی راگه‌یاندنی كۆتایی پلینۆمی پێنجه‌می كومیته‌ی ناوه‌ندیی كۆمه‌ڵه كه وێنه‌یه‌كی بۆ زاگرۆس پۆست نێردراوه، له‌و پلینۆمه‌دا چه‌ندین ته‌وه‌ر باس و گفتوگۆی له‌سه‌ر كراوه و لهبهشێكیدا ئاماژه به پێكهێنانی هێزێكی لێهاتووی پێشمه‌رگه كراوه و "راهێنان و به‌هێزكردنی هێزی پێشمه‌رگه و ئاماده‌كاریی بۆ پێكهێنانی هێزێكی لێهاتوو و خه‌باتكاری پێشمه‌رگه بۆ پێویستییه‌كانی ئێستا و رێگه‌خۆشكردن بۆ حوزوری هێزی پێشمه‌رگه له‌ناوخۆی كوردستان" به یه‌كێك ئه‌ركه‌كانی ئه‌م خوله‌ی كاری كۆمه‌ڵه دانراوه.
هه‌روه‌ها له راگه‌یاندنه‌كه‌دا باس له یه‌كگرتنه‌وه سێ لایه‌نی كۆمه‌ڵه كراوه و جه‌خت له‌سه‌ر به‌رده‌وام بوون و به ئه‌نجام گه‌یاندنی ئه‌و پرۆسه‌یه كراوه.
ده‌قی راگه‌یاندنه‌كه:
راگه‌یاندنی كۆتایی پلینۆمی پێنجه‌می كومیته‌ی ناوه‌ندیی كۆمه‌ڵه
پێنجه‌مین پلینۆمی كومیته‌ی ناوه‌ندیی هه‌ڵبژێردراوی كۆنگره‌ی سیانزه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان له رۆژانی 28ی خاكه‌لێوه تا 3ی گوڵانی 1394 رێكه‌وت له‌گه‌ڵ 17 تا 20ی مانگی ئه‌پریلی 2015 له هه‌شت كۆبوونه‌وه‌دا له ناوه‌ندی سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵه به‌ڕێوه‌چوو.
پلینۆم به راگرتنی چه‌ند ساتێك بێده‌نگی بۆ رێزگرتن له یادی هه‌موو گیانبه‌ختكردوانی كۆمه‌ڵه و رێگه‌ی ئازادی، به فه‌رمی ده‌ستی به‌كاركرد. سه‌ره‌تا سكرتێری گشتیی كۆمه‌ڵه، هاوڕێ عومه‌ر ئێلخانیزاده راپۆرتی سیاسی و سه‌ردێڕی سیاسه‌ت و ئاراسته‌كانی ده‌وره‌ی داهاتووی، پێشكه‌ش به پلینۆم كرد. راپۆرتی سكرتێر به شێوه‌ی گشتگیر تاوتوێی باردودۆخی سیاسی ئێستای كرد و ، گرنگترین ئهركهركانی كۆمه‌ڵه له ده‌وره‌ی داهاتووی تێدا باس كرا. له‌به‌شێكی دیكه له راپۆرته‌كه‌دا، به‌تایبه‌تی هاوكاریی نێوان بزوتنه‌وه و حیزبه‌كانی به‌شه جیاجیاكانی كوردستان و ، هه‌روه‌ها پێویستیی هاوكاریی نێوان حیزبه سیاسییه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان جه‌ختی له‌سه‌ر كرایه‌وه و له‌م نێوه‌نده‌شدا هه‌وڵه‌كانی ئه‌م دواییه بۆ یه‌كگرتنه‌وه له نێو ریزه‌كانی كۆمه‌ڵه، قسه‌و باسی له‌سه‌ركرا و جه‌خت له‌سه‌ر به‌ئه‌نجام گه‌یاندنی ئه‌و پرۆسه‌یه كرا. له‌به‌شێكی دیكه له راپۆرته‌كه‌دا ئاماژه‌یه‌ك كرا به‌و به‌ربه‌ست و گرفتانه‌ی ئێستای به‌رده‌م ئێمه له باشوری كوردستان و جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه كرایه‌وه كه هه‌وڵه‌كان بۆ دۆزینه‌وه‌ی شێوازی نوێ كار و چالاكییه‌كانی ئێمه له‌م ناوچه‌یه له‌ڕووی سیاسی و سه‌ربازیی زۆرتر بێت و ئه‌م بابه‌ته‌ش بخرێته ئه‌وله‌ویه‌تی كاری كومیته‌ی ناوه‌ندییه‌وه.
پاش پێشكه‌شكردنی راپۆرتی سكرتێری گشتیی، هاوڕێیان به‌شداربووی پلینۆم به چڕ و پڕی قسه‌و باسیان له‌سه‌ر ته‌وه‌ره سه‌ره‌كییه‌كانی راپۆرته‌كه كرد و پاش چه‌ندین كاتژمێر گفتوگۆ و دیالۆگ، ئه‌جێندای كۆبوونه‌وه‌كانی پلینۆم به‌پێی ریزبه‌ندی خواره‌وه ئاماده كرا:
ده‌وره‌ی داهاتوو و سه‌ره‌كیترین ئه‌ركه‌كانی ئێمه، مه‌سه‌له‌ی دابینكردنی دارایی و تێپه‌ڕبوون له قه‌یرانی ئێستای دارایی، گفتوگۆ له‌سه‌ر پرۆسه‌ی یه‌كگرتنه‌وه‌ی سێ ره‌وتی كۆمه‌ڵه (ره‌وتی سوسیالیستی، هێڵی یه‌كگرتنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵه- كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران و كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان) ، راهێنانی هێزی پێشمه‌رگه و ئاماده‌كاریی بۆ پێكهێنانی هێزێكی لێهاتووی پێشمه‌رگه، چاكسازیی لهموناسهبات و په‌یوه‌ندییه‌كان و بارهێنان و گۆڕینی نۆرمی ئێستا له ئۆرۆدوگاكان، كاری رێكخستنه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات، ناوه‌نده‌كانی رایگه‌یاندن، رێكخستنه‌وه‌ی چالاكییه‌كانی رێكخستنه‌كان له ناوخۆ (كاری رێكخستنی نهێنی) و دابه‌شكردنی كار و ئه‌ركه‌كان له‌نێوان ئه‌ندامانی كومیته‌ی ناوه‌ندیی.
سه‌رجه‌می ئه‌م خاڵانه له‌كۆبوونه‌وه‌كاندا قسه‌وباس و هه‌ڵسه‌نگاندنیان بۆكرا و ، هاوڕێیان به‌شداربوو به چه‌ندین باس و دیالۆگی سازنده باسه‌كانی پلینۆمیان پۆختهتر كرد. پلینۆم به جه‌ختكردنه‌وه له‌سه‌ر باسه‌كانی راپۆرته‌كه‌ی سكرتێر، ئه‌وله‌ویه‌تی كاری كومیته‌ی ناوه‌ندی به رۆشنی دیاریكرد و ئه‌و ئه‌ركه‌ی به كۆمسیۆنێك سپارد تا گرنگترین ئه‌ركه‌كانی ده‌وره‌ی داهاتوو ده‌ستنیشان و بۆ كاری پراكتێك خاڵبه‌ندی بكات. ئه‌م كۆمیسیۆنه كاره‌كه‌ی خۆی جێبه‌جێكرد و بۆ په‌سه‌ندكردن پێشكه‌ش به پلینۆمی كرد، كه له‌لایه‌ن پلینۆمه‌وه راپۆرتی كۆمسیۆنی ناوبراو و دیاریكردنی ئه‌وله‌ویه‌ته‌كانی ئێمه له‌ده‌وره‌ی داهاتوو په‌سه‌ند كرا. گرنگترین ئه‌وله‌ویه‌ته‌كانی كومیته‌ی ناوه‌ندی بۆ یه‌كگرتنه‌وه، چاكسازی له موناسه‌بات و شێوه‌ی كاری ئێمه له ئوردوگاكان، راهێنان و به‌هێزكردنی هێزی پێشمه‌رگه و ئاماده‌كاریی بۆ پێكهێنانی هێزێكی لێهاتوو و خه‌باتكاری پێشمه‌رگه بۆ پێویستییه‌كانی ئێستا و رێگه‌خۆشكردن بۆ حوزوری هێزی پێشمه‌رگه له‌ناوخۆی كوردستان، به‌رده‌وام بوونی كۆكردنه‌وه‌ی یارمه‌تی دارایی له ئه‌ندامان و یارمه‌تییه‌كانی خه‌ڵك له‌ناوخۆ و ده‌ره‌وه و ، هه‌وڵدان بۆ دۆزینه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌ی داهاتی سه‌ربه‌خۆ و به‌رده‌وام، په‌ره‌پێدانی چالاكیی و كاری راگه‌یاندن. له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌تانه ئه‌ندامانی كومیته‌ی ناوه‌ندیی به رێكه‌وتن و هاودڵی جه‌ختیان له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه كومیته‌ی ناوه‌ندیی ده‌بێت له هه‌مووی ئه‌و خاڵانه پێشقه‌ده‌م بێت و له‌هه‌موو بواره‌كاندا چاو‌دێر و ئاماده بێت.
دوابه‌شی ئه‌جێندای كۆبوونه‌وه‌ی پلینۆم دابه‌شكردنی كار بوو كه لهبهشێكدا پلینۆم هاوڕێیان: ره‌زا كه‌عبی، عوسمان خه‌لیلی، سادق زه‌ندی، فه‌ریبا محه‌مه‌دی، خه‌لیل ده‌شتی و كه‌ریم كه‌ریمی وه‌ك ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی كارگێڕی ده‌ستنیشان كرد. هه‌روه‌ها به كۆی ده‌نگ هاوڕێ عومه‌ر ئێلخانیزاده جارێكی دیكه وه‌ك سكرتێری گشتیی كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان هه‌ڵبژێردرایه‌وه.
پلینۆم به سرودی فه‌رمی كۆمه‌ڵه و هه‌ڵكردنی ئاڵای سوری كۆمه‌ڵه كۆتایی به‌كاره‌كانی خۆی هێنا.
كومیته‌ی ناوه‌ندیی كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان
7ی گوڵانی 1394 – 27ی ئه‌پریلی 2015
