
دوێنى سایتى "چاوى گه‌ل" له سه‌رچاوه‌یه‌كى تایبه‌ت به خۆیه‌وه ، واته له سه‌رچاوه‌یه‌كى نادیار و دروستكراوه‌وه هه‌واڵێكى بڵاوكرده‌وه، گوایه من دوو رۆژ پێش جه‌ژن سه‌ردانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان رێزدار مسعود بارزانیم كردووه و چه‌ند راو و بۆچونێكى جیاوازیش له نێوانماندا ئاڵوگۆركراوه.
سه‌ره‌تا هه‌واڵه‌كه‌م به هه‌ند وه‌رنه‌گرت، به‌ڵام دواتر چه‌ندین دۆست و هاورێ بۆ تاقیبى راستى و ناراستى ئه‌و هه‌واڵه په‌یوه‌ندیان پێوه‌كردم، بۆیه به پێویستم زانى به هه‌موو لایه‌كى رابگه‌یه‌نم كه سه‌رتاپاى ئه‌و هه‌واڵه دروستكراوه و دوره له راستیه‌وه و هیچ دیدارێكى له‌م باره ئه‌نجام نه‌داوه و قسه‌كانى تریش به هه‌مان شێوه، به‌داخه‌وه ماوه‌یه‌كه هه‌ندێ ماڵپه‌ر زۆر نابه‌رپرسانه و به مه‌به‌ستى تایبه‌ت فێربوون ئه‌و جۆره هه‌واڵانه دروست ده‌كه‌ن كه دووره له هه‌موو مۆراڵ و ئیتێكێكى رۆژنامه‌وانیه‌وه
قادر عزیز
سكرتێرى گشتى حزبى ئاینده‌ى كوردستان
27/7/2015
