خێل، عەشیرەت، دیموكراسی !!!! ... خالد گڕاوی

چەندە لە روداوەكان رادەمێنم، بیردەكەمەوە، دەگەمە بڕیارێك كە ئێمە ناتوانین بگەینە ئاستێك، كراوە بین به‌ڕوی یه‌کتر و فێری فەرهەنگی یەكتر قبولكردن ببین، هێشتا ئێمە له‌بۆشاییه‌کی فکری‌و ئایدۆلۆجیایی خۆمان دەدۆزینەوە، زۆر كەم بڕوامان بە كرانەوەی ئاینی وئایدۆلۆژی و فه‌رهه‌نگی وشارستانی هەیە . .
له کوردستان زمانی چه‌ک ( هێز )بوونی هەیە، توندوتیژی كێرڤی لەهەڵكشانە، گرتن و رفاندن بۆتە دیاردە، چونكەخواستی پاوانخوازی و خۆزاڵكردن لە زیادبوندایە، سەڕەڕای ئەوەی كاراكتەرەكان پێشتر ئەم هەنگاوە سەرنەكەوتوانەیان تاقی كردۆتەوە، دەزانین كە تەنها زمانی یه‌کتر قبوڵکردن وله‌یه‌ک تێگه‌یشتنە كە رێز بۆ تاک دەگێریتەوە، وە تاكە رێگای تاقیكراو بۆ بەرقەرار كردنی ئاسایشی سیاسی لەوڵات لە برایەتی وتەبایی دورست بەرجەستەدەبێ .
وا دەردەكەوێت كە لەم قۆناغە فێربوون و راهێنانی كاركردن بەكەلتووریدیموكراسی، بۆ هەندێ لە سیاسەتكارانی ناو حزبەكان ئەركێكی ئاسان نەبێت، بەڵكو ئیشێكی ئەستەم بێت، چونكە هێشتا چه‌مكی عه‌شیره‌ت و خێڵایه‌تی به‌سه‌ر زه‌ینی كادیرانی حزبەكان زاڵە لە ناكامڵی و بیرتەسكی و مامەڵەكردنی كورت بینانە لەگەڵ ڕووداوەكان، لەلایەكی تر هێشتا ئه‌و خێڵ و عه‌شیره‌تانه رۆڵ و كاریگه‌ریان هه‌یه له‌سه‌ر رووداوه‌كانی كۆمه‌ڵگا و تا ئێستا ئەو بیركردنەوە خێڵەكیە لە بڕیاری سیاسی و لە ئیدارەدانی حكومەت بۆتە به‌شێكی دانەبڕاوە، بۆیە بۆ ئەمڕۆ وا پێویست دەكات، كەبەشێكی سەرەكی لەخەباتی كوردبهشۆڕشێكیكەلتووریدەست پێبكات، بۆ ئەوەی لهعەقلیەت و سیاسه‌تی خێڵ ڕزگار بكات .
بۆ ئەوەی ژیانی سیاسی کۆمەڵگا، بەشێوەی تەندورست بەردەوام بێت، دەبێت کۆمەڵگایەکی پێشكەوتوو بێت لەسەر بناغەی شارستانیەت بیناكرابێت، یەكسانی تیا بەرجەستەبێت، دەبێ تاکەکان خاوەنی مافی خۆیانبن، بۆ ئەوەی ملکەچی یاسا گشتیەكان بن .
چیبكەین و چۆن بگۆڕێن ؟ گۆڕانكارییه‌كانی ناو كۆمه‌ڵگا لەرووی ( دیموكراسی وكۆمه‌ڵایه‌تی و كه‌لتوری) سەرجەمیان پێكه‌وه گرێدراون، لەخاڵی گرنگدا هاوشێوه‌ن ویهكدهگرنهوه، تا بزووتنه‌وه‌یه‌كی سه‌رتاسه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی، كەلتوری له ناو زۆربه‌ی زۆری پێكهاته‌كانی كۆمه‌ڵگا بوونی نەبێ، كەتوانای خوڵقاندنی گۆڕانكاریە پێویستیەكانی هەبێ، له‌ساته‌وه‌ختێكدا بتوانێ كۆتایی به‌قۆناغێك بهێنێت كه كۆمه‌ڵێك گۆڕانكاری له‌سیسته‌می كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوری وكه‌لتوری بەدەست هێنابێ، بۆئەوەی بتوانێت بگات بەمۆدێلێكی حوكمرانی نوێ وتەندورست .
