
هەندێك كەسی بەناو سیاسی، هەندێ سیاسی بەناو دیموكراتخواز، لە پەیجە سێبەرەكان ، لەتۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك لەو پەیج و ئەكاونتانەی كە بەرگری لە لایەنێكی سیاسی دەكەن وایان لێهاتوە هەر ئەندام یان كادیرێكی حزبێكی بەرامبەر هەڵوێستێكی ڕەخنەگرانەی هەبێ لەسەر گەندەلی ، ناشەفافی، هەبوونی ناعەدالەتی، زیادبوونی پێشێلكاری یاسایی، ئەوە گرەوی یەكەمیان تاقی دەكەنەوە بەپارە وبەرتیل و پۆست پێدان رێگری لێدەكەن، ئەگەركەسەكان نەهاتبنە ژێرباری خواستەكانیان ئەوە لە رێگەی هەرەشەو ترساندنەوە هەولی وەستاندنیان دەدەن، گەر هەربەردەوام بوببن لەكارەكانيان، ئەوە دوا رێگەیان تاقی كردۆتەوە كە شێواندنی وێنەو دورستكردنی بەڵگە و نوسینەوەی چیرۆكی درۆئامێز وخستنەگەری قەلەمە ئامادەكانە بۆ دارشتنی مێژووی درۆینەو نوسینی كاری چەواشەكاری و بەلارێبردنی راستیەكان ، بۆ ئەمەش بەهەمووتوانایەكیان كار لەسەر لەكەداركردنی تایبەتمەندی كەسایەتیە كان دەكەن . .
كاركردن لەسەر دورستكردنی بەڵگەنامەی چەواشەكاری شێواندنی سەرچاوە و مژاری مێژوویی و بەڵگەنامەی جێماو بۆتە دیاردەیەك، بۆ بەزۆر سەلماندنیشیان هەوڵ دەدەن کە سەرچاوە تەزویرەكان و لێدوانە درۆینیە زارەکیە ئامادەكانیان لەگەڵ یەکتر بگونجێنن و ئاوێتەی بكەن لە ناخی بینەرو خوێنەر.
هەندێ لە سەکۆ و کەناڵەکانى میدیای هەندێ حزب خەریکە نەك مسداقیەتی خۆیان بەتەواوی لە دەست بدەن بەڵكو ببنە سەرەخۆری حزبەكەیان ، بونەتە خاوەنی بازاڕێکى سوک بۆ هەڕاجى درۆ بوختان، بەناوى دەرخستی ڕاستی و هەڵدانەوەی مێژوو، لە جنێو و رشانەوە بترازێ شتێکى تریان تێدا بەدی ناكرێ . .
هەبوونی سەکۆ و کەناڵەکانى میدیا بە تایبەتى نوسراو و ئەلیکترۆنى بۆ سوکایەتى پێککردن و تەشهیر و جنێودان، نەک هەر لادانە لەئیتیكی (ئەخلاقی)گوتار و پەیامى راگەیاندن، بگرە لەوە زیاتر هوشیارییەکى کۆمەڵایەتى هێندە سەقەتیش بەرهەم دێنێن، کە لە رق و کینە و یەکتر بوغزاندن دەبەخشێتەوە دوژمنكاری و كاری توندوتیژی و شەڕیش لەوە بەرجەستە دەبێ .
