
ژنان بونیاتنەری ئاشتی و، ئاوەدانین و سەرچاوەی سەرەکی مەدەنیەتن، سەلمێنراوە شارستانیەتی پێشکەوتوو، میللەتانی بەرھەم ھێن و پێشەنگ، ئەو میللەتانەن ژنانیان ئەرک و کاريان لە بازار‌و شوێنە گشتیەكان پێسپێردراوە خۆیان ڕۆلی سەرەکی تیا دەبین، بەپێچەوانەوە ئەو میللەتانەی ژنانیان لەکونجی ماڵدا زیندانی دەکەن، تەنها دەتوانن کۆمەڵگەیەکی ئابلۆقەدراو دورست بکەن لە شیوەی بەندینخانەیەکی گەورە، نیوەی كۆمەڵگا پشتگوێ دەخرێن، لەپالیشیا ئەرکی خزمەت کردنی ژنانيش دەکەوێتە سەر دەوڵەت. . .
ژنان وه‌ك بوونه‌وه‌رێك له‌نێو سه‌رجه‌م كۆمه‌ڵگاكانی مرۆڤایه‌تی دا به زۆر باری جیاواز تێپه‌ڕیوون ده‌كرێت بڵێم ئازاد بوونی ژنان ئازاد بوونی سه‌رجه‌م مرۆڤه‌كانه واته ئازاد بوونی پیاوه‌كان و منداڵهكانیشه. . . مه‌حاڵه باس له ئازادی و مافی مرۆڤ و ته‌نانه‌ت پێشكه‌وتنی زانستی و كولتووری و ئابووری. . بكرێت و توێژێكی گرنگی وه‌كو ژنان په‌راوێز بكرێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئازادی تاك به‌گشتی و پێشكه‌وتنی كۆمه‌ڵگا و دادپه‌روه‌ری گرێدراوه به كۆمه‌ڵێك فاكته‌ری هه‌مه‌لایه‌ن كه گرنگترینیان سه‌یركردنی ژنانە وه‌كو مرۆڤێكی ئاسایی و هاوسه‌نگ و ته‌واوكه‌ر له‌گه‌ڵ پیاو. لە وڵاتانی پێشكه‌وتوو ژنان له‌گشت بواره‌كان وەك پیاوان هەژمار دەكرێن، له ئه‌وڕوپا و وڵاته پێشكه‌وتووه‌كان ئه‌و ئاشتی و پێشكه‌وتن و دادپه‌روه‌ریه‌ی كه بۆ (تاك) فه‌راهه‌م كراوه هه‌مووی له ئه‌نجامی سه‌یركردن و رێزگرتنه له تاك بەبێ جیاوازی ڕەگەزی .
ڕەخساندن و دەرفەت دان بە پرسی ھەبونی ڕۆڵی ژنان لە بوارەکانی ئیداری و حزبی و سەرکردایەتی کردن و کارگێڕی دەبێتە ھۆکاری ھاندانیان بۆ ئەوەی کە پێداویستیە ناوخۆییەکانی کۆمەڵگا دابین بکەن و گەنجان و ژنان پێکەوە بەشداری بکەن لە چالاکی و زیاد کردنی بەرھەم و وە کار کردن لە بواری پەروەردەو ئیدارەو زیاد کردنی بالانسى پێداویستیەکانى پێشخستنی ئابورى کۆمەڵگە.
پێگەیاندنی کەسایەتی بەھیزی ژن و کارکردنیان بۆ ھاندانی جەماوەر و زیاد کردنی توانای بەرھەم ھێنان، بە نەھێشتنی کەلتوری داسەپاوو بەھێز کردنی ژنانەوە بەرجەستە دەبێ . .
