
دیموكراتی به‌ده‌ر له‌و فه‌لسه‌فه‌یه كه ده‌یان پرس و باسی گرنگ له خۆ ده‌گرێت، هاوكات بنه‌ما و بنچینه‌كانی له‌سه‌ر پێوه‌ره كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی كۆمه‌ڵگا و بیروڕای جیاوازی ناو كۆمه‌ڵ سه‌رچاوه ده‌گرێت و ده‌بێته پانتایەك بۆ حه‌وانه‌وه و پێكه‌وه هه‌ڵكردنی ده‌یان ڕوانگه‌ی جیاواز .
لەسیستەمی دیموكراسی چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌كان له ڕێگای دیالۆگ و گفتوگۆوه ده‌بێت و دیموكراسی هه‌میشه هه‌وێنی هێمنی و ئارامی و ئاشتی ناو كۆمه‌ڵگا دەبێت . به‌ڵام چه‌سپاندن و جێگیربوونی سیسته‌م و پڕۆسه‌ی دیموكراتی جیاوازی هەیە، له به‌شێك له‌و وڵاتانه‌ی كه ئه‌زموونی ده‌سه‌ڵاتیی دیكتاتۆری به سه‌ریانه‌وه زاڵ نه‌بووه و هه‌رده‌م كرانه‌وه‌ی سیاسیی و كولتوورییان به‌خۆیه‌وه بینیوه و ده‌سه‌ڵاتی توندڕەوی وخۆسەپاندن حوكمی تێدا نه‌كردووه، چه‌مكی دیموكراتی به ئاسانی جێگیر بووه و په‌لی ڕاكێشاوه و كولتووره‌كه‌ی جێگیر كراوه، به‌ڵام له‌و به‌شه له وڵاتان كه هه‌میشه ده‌سه‌ڵاتی دیكتاتۆری به‌سه‌ریانه‌وه زاڵ بووه و له‌ژێر سێبه‌ری سیسته‌می دیكتاتۆریدا ژیانیان تێپه‌ڕ كردووه، دژوار بووه و به‌رده‌وام دژواره كه پڕۆسه‌ی دیموكراتی جێگیر بكرێت و له‌نێو كۆمه‌ڵگا و داموده‌زگاكانی حكوومه‌ت و له كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نیدا ڕه‌نگ بداته‌وه و ببێته به‌شێكی دانه‌بڕاو له دابونه‌ریتی سیاسیی و کۆمەڵایەتیی كۆمه‌ڵگا. ا
سه‌روه‌ری یاسا و ئاڵوگۆڕی ئاشتیانه‌ی ده‌سه‌ڵات، پێوەری بنچیتەیی دیموكراسیە، لەكوردستان لە دوای ڕاپەڕینەوە تا ئێستا حكومڕانی به‌رده‌وام له‌ده‌وری چه‌ند كه‌سێك خولاوه‌ته‌وه، كە پاساو بۆیان خەبات و تێكۆشان و سه‌ركرده‌ی مێژوویی و زەرورەتی سیاسی بووە ، كاتێك سەروەری یاسایان دەوێت كە بۆخۆیان ((باشە )) هەرچەندە له دیموكراسیه‌تدا شتێك به‌و ناوانە نیە، بەڵكو زه‌روره‌ت بریتیه له پاراستن و كاركردن بە بنەما یاساییەكان .
هه‌رێمی كوردستان له‌دوای راپه‌ڕینه‌وه خاوه‌نی حوكمی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریی بوە، كە درێژترین حوكمرانی كوردی بوە لە مێژوو، نزیكەی چارەكە سەدەیەكە، هەرچەندە ده‌سه‌ڵاتداران و حزبەكان بانگه‌شه‌ی دیموكراسی ده‌كه‌ن، به‌ڵام له‌ڕوی كرده‌ییه‌وه دیموكراسیه‌ت لە هەنگاوە سەرەتاییەكانیەوە دەردەكەوێت ، لە ساڵی ١٩٩٢ تا ئێستا چەند هەڵبژاردنێك كراوە، به‌ڵام ههڵبژاردنەكان نەبونەتە پێوه‌ر بۆ پیشاندانی ڕووی گەشی دیموكراسی .
بەشێوەیەكی گشتی ئەمڕۆ لە هەرێمی كوردستان، پسپۆر‌و زانستخواز و ناوەندە ئەكادیمیەكان و سیاسیەكانمان بەگوتەو گوفتار زۆربروایان بە دیموكراسی هەیە و مەدەنییانە داوای پاراستن و بە پیرۆزڕاگرتنی یاسا دەكەن ، به‌ڵام لە كردار‌و ڕەفتارا زیاتر هەڵگری بیری كۆن و عەقلی خێلن . .
