
له‌سۆنگه‌ی دۆخی نائارامی کوردستان و جه‌ورو سته‌م و داپڵۆسێنه‌ری داگیرکه‌ران، خه‌فه کردنی ده‌نگی ره‌وا و ڕه‌سه‌نی ئازادیخوازی و زه‌وتکردنی مافه‌کان و پێشل‌کردنی به‌های مرۆڤایه‌تی وسه‌رکوتکردنی شۆڕش و به‌رخودانه‌کان، ئه‌و فاکتهرانهو چه‌ندین هۆکاری دی که بوون هۆی دابڕان له نیشتمان، چونکه لۆژیکی ئاشتی و پێکه‌وه‌ژیان و ده‌سته‌به‌رکردنی چه‌مکی هاووڵاتیبوون له هزری داگیرکه‌ران بوونی نه‌بوو، زۆرێک له کوردستانیان به هۆکاری سیاسی ئاواره و سه‌رگه‌ردان بوون، ئه‌گه‌ر ئاوڕێک له رابردوو بده‌ینه‌وه، له‌ده‌ستپێکی گه‌یشتنی یه‌که‌م کاروانی کوردان به تاراوگه، ئه‌وه یه‌کێ له خه‌م و ئازاره‌کان خه‌می نیشتمان بوو، له‌و ڕه‌هه‌نده‌وه له کاتی ده‌رکه‌وتنی خۆره‌تاوی یه‌کێتی له تاراوگه‌دا، ئه‌و گروپه هه‌رچه‌نده له‌رووی چه‌ندایه‌تی به ژماره که‌مبوون، به‌ڵام بوون به ده‌ستپێک و یه‌که‌م شانه‌ی ڕێکخراوه‌یی له هۆڵه‌ندا، کۆششێکی بههاداریان کرد له جۆشدانی خه‌بات له‌سه‌ر ئاستی تاراوگه، به‌رگریان له مافه ڕه‌واکانی گه‌لی کورد ده‌کرد، له هه‌وڵی ناساندن و پشتوانی په‌یداکردن بوون بۆ شۆڕشی نوێی گه‌له‌که‌مان، یه‌کێک له کاره پر به‌رهه‌م و بایه‌خداره‌کان وه‌رگێرانی نامیلکه‌ی (شرار)هبوو بۆ زمانی هۆڵه‌ندی، جگه‌له‌وه به‌شداری خۆپیشاندان و مانگرتنیان ده‌کرد، دژ به تاوان و ده‌زگای داپلۆسێنه‌ری داگیرکه‌ران بۆسه‌ر کوردستان، هه‌ر له‌و ساته‌وه خه‌بات و به‌رخودانی کوردستانیان له تاراوگه به‌رده‌وامی هه‌یه، پێویسته ئه‌و کاروانه پڕ لهخهرمانه به ناکۆکی و ململانێ بۆ به‌رژه‌وه‌ندی تاکه که‌سی به‌با نه‌درێت، به شێوازێکی سه‌رده‌میانه درێژه به خه‌بات و به‌رخودان بدرێت.
له‌و ووڵاتانه‌ی مێرگه‌پانی دیموکراسی له گه‌شه دایه، ڕێکخراوی مه‌ده‌نی گورو ته‌وژمێکی به‌هێز به ئاستی پێشکه‌وتن و گه‌شه‌کردن و که‌لتوری نه‌ته‌وه‌یی ده‌دات، چونکه ڕێکخراوی مه‌ده‌نی ڕۆڵی گرنگ له په‌ره‌پیدانی گیانی لێبوورده‌یی و پێکه‌وه‌ژیانی ئاشتیانه‌و شارستانیانه‌و برایه‌تی و هاوئاهه‌نگی نێوان نه‌ته‌وه جیاجیاکان به‌رجه‌سته ده‌کات، له‌و سۆنگه‌یه‌وه هۆڵه‌ندا گرنگی زۆر به ڕێکخراوی مه‌ده‌نی ده‌دات، که په‌یوه‌ست بن به تێکه‌ڵ بوون له‌گه‌ل کۆمه‌ڵگای هۆڵه‌ندی و ئاشنابوون به یاسا و ڕێساکانی هۆڵه‌ندا، هه‌ربۆیه دوای زیادبوونی ڕێژه‌ی ڕه‌وه‌ندی کوردی له هۆڵه‌ندا له ساڵی 1984 مه‌ڵبه‌ندی ڕۆشنبیری له ئه‌مستردام، وه‌ک نۆبه‌ره‌ی ڕێکخراوه مه‌ده‌نیه‌کان هاته دامه‌زراندن، بوو به پێشه‌نگی ڕێکخراوه کوردیه‌کان له پانتایی سیاسی هۆڵه‌ندا، دوابه‌دوای ئه‌وه‌ش یانه‌ی کوردی میدیا بۆ هاوکاری و کارئاسانی کۆچبه‌رانی کورد خۆی ڕاگه‌یاند، جگه له هاوکاری کۆچبه‌رانی کورد، له هه‌وڵی ناساندنی که‌لتورو هونه‌ر و ده‌نگی کوردستانیان بوو به گه‌لانی هۆڵه‌ندا، له‌و ڕه‌هه‌نده‌وه مێژوو کاره‌سات و نه‌هامه‌تیه‌کان ڕه‌نگدانه‌وه‌ی کار‌و چاڵاکیه‌کانیان بووه، به یه‌کێک له ڕێکخراوه ههرهچاڵاکهکانی کۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی له هۆڵه‌ندا ئه‌ژمار ده‌کرێت، به به‌رده‌وامی له‌خزمه‌تی ڕه‌وه‌ندی کوردی و دۆزی ڕه‌وای گه‌له‌که‌مانن، ناوه‌ڕاستی نه‌وه‌ده‌کان کوردانی تاراوگه به ڕێژه‌یه‌کی زیاتر ڕوویان له هۆڵه‌ندا کرد و له‌و ووڵاته نیشته‌جێبوون، که‌سایه‌تیه رۆشنبیر‌و به ئه‌زموونه‌کان له ڕوانگه‌ی دڵسۆزی په‌رۆشیان بۆ دۆزی ڕه‌وای گه‌له‌که‌مان و ئایندهی کۆمه‌ڵی کورده‌واری له تاراوگه، هه‌وڵ و کۆششیان بۆ ئه‌وه‌بووه له ڕێکخراوی مه‌ده‌نی خۆیان ڕێکبخه‌ن، که ئامانجیان گه‌یاندنی په‌یامی کوردان بووه به ناوه‌نده سیاسیه‌کان، له سایه‌ی ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ی ڕه‌خسابوو، چه‌ندان ڕێکخراوی کۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی به ناوی جۆراوجۆر دامه‌زران، زۆربه‌ی شاره گه‌وره‌کان و هه‌رێمه‌کان ڕێکخراوی لۆکا‌ڵی تایبه‌ت به کوردان هه‌بوو، ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رنج و ئاماژه‌پێدانه، هه‌رچه‌نده ڕێژه‌ی کوردان له تاراوگه رووی له زیادیکردووه، به‌ڵام به‌هۆکاری ململانێی سیاسی کوردستان نه‌توانرا به‌شێواز و لۆژیکی سه‌رده‌میانه په‌ره به بواری ڕێکخراوه‌یی بده‌ن، سوود له ئه‌زموون و سیسته‌م و کاری ڕێکخراوه‌یی ووڵاتی هۆڵه‌ندا وه‌ربگرن، له پێناوی په‌ره‌پێدان و گه‌شه‌کردنی ڕێکخراوه‌کان که له به‌رژه‌وه‌ندی و گه‌شه‌پێدانی ئه‌زموونی حوکمرانی کوردستان بێت، میتۆدی بیرکردنه‌وه‌ی ڕێکخراوه‌کان له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه نه‌بوو، که کوردایه‌تی سه‌رمه‌شقی خه‌باتیان بێت، ڕێکخراوه‌کان وه‌ک یه‌که‌یه‌کی یه‌کگرتوو له پانتایی سیاسی تاراوگه، پلان و نه‌خشه‌ی پێکه‌وه‌کارکردنیان نه‌کردۆته ئامانج، کاریگه‌ری حزبایه‌تی ڕه‌نگدانه‌وه‌ی کار‌و چاڵاکیان بووه، به‌شێک له ڕێکخراوه‌کان له‌لایه‌ن حزبه‌کان ئاراسته ده‌کران، ئه‌وه‌نده‌ی ئاوێته‌ی حزب بوون، ئه‌وه‌نده سه‌ربه‌خۆی خۆیان نه‌پارستووه، ده‌کرا ڕێکخراوه‌کان ببن به ڕایهلهیهکی به‌هیز له نێوان کوردستانیان بۆ گه‌یاندنی ده‌نگی کوردان به نێوه‌نده سیاسیه‌کان و سه‌کۆیه‌ک بۆ پێگه‌یاندن و پشتیوانی گه‌نجان، وێرای ئه‌و ڕه‌خنانه به‌ڵام له سۆنگه‌ی پێداویسته‌کانی ئه‌و سه‌رده‌مه هه‌ر ڕێکخراوه‌و به قه‌باره‌ی خۆی کاری باشیان ئه‌نجامداوه.
به‌شێک له کوردستانیانی تاراوگه کاراکته‌رێکی کاراو زیندوو دانه‌بڕاوی کوردستانن، هه‌میشه خه‌می ئه‌وان خه‌می نیشتمان بووه، به گوێره‌ی پێگه‌و توانا و ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ی بۆیان ڕه‌خساوه، رۆڵی نیشتمانپه‌روه‌رانه‌ی خۆیان بینیوه، وێرای خه‌می دابڕان له نیشتمان و دووری که‌س و کار‌و ئازیزان، خامه و پێنوسه‌کان که‌وتنه کار بۆ ده‌رخستنی ڕاستیه‌کان له ماڵه خنجیلانه‌که‌ی بێواری لانه و واری کۆچبهرندا، که مانگانه ده‌بووه میوانی ماڵه‌کان، هه‌روه‌ها دوو کاری دانسقه‌ی که کوردستانیان شانازی پێوه بکه‌ن و به ده‌ستکه‌وتی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌ژمار ده‌کرێن، دادگایکردن و سزادانی گه‌وره بازرگانی چه‌کی کیمیایی و تاوانبار (فرانس ڤان ئه‌نرات) بوو، یه‌کێ بوو له‌و گه‌وره بازرگانانه‌ی که که‌رسته‌ی کیمیایی ده‌فرۆشته ڕژێمی له‌ناوچووی عێراق، ئه‌ویش بۆ پاکتاوکردنی ده‌نگی ئازادیخوازان و له‌ناوبردن و جینۆسایدکردنی خه‌ڵکی سڤیلی شار‌و شارۆچکه‌و گوندنشینه‌کان به‌کاری ده‌هێنا، هه‌روه‌ها کۆکردنه‌وه‌ی واژۆ بۆ دانانی په‌یکه‌ری عومه‌ری خاوه‌ر، وه‌ک سیمبولی گه‌لێکی چه‌وساوه له باره‌گای ڕێکخراوی نێوده‌وله‌تی بۆ قه‌ده‌غه‌کردنی چه‌کی کیمیایی(OPWC)، له‌و دوو پرسه نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانیه‌دا، ناکرێ ڕۆڵ و هاوکاری پارتی سۆسیالیستی هۆڵه‌ندی به‌گشتی و په‌رله‌مانتاری ئه‌و پارته به‌ڕێز ( هاری ڤان بۆمل) نادیده‌بگیرێ و باس نه‌کرێت، به‌شێک له کوردستانیانی هۆڵه‌ندا، وه‌ک سه‌ربازی وون و پێشمه‌رگه ئاسا له سه‌رخستن و به‌ئاکام گه‌یشتنی ئه‌و پرسه دابوون، ڕێکخراوی چاک و کۆمه‌ڵه‌ی خوێندکاران پێشه‌نگی ئه‌و پرسهبوون، به هاوکاری و هه‌مه‌هه‌نگی ڕێکخراوه‌کانی دی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و هێزو لایه‌نه سیاسیه‌کان.
به‌شێک له کوردستانیان به‌شداری له که‌رنه‌ڤاڵی هه‌ڵبژاردن و گردبوونه‌وه و خۆپیشاندن بۆ گه‌یاندنی ده‌نکی کوردان به نێوه‌نده سیاسیه‌کان درێخیان نه‌کردووه، به‌ڵام له ئاستی ڕێژه‌ی زۆری کوردان نیه!! هه‌وڵ و کۆششی تاک به‌رده‌وامه له ناساندنی کێشه و نه‌هامه‌تیه‌کانی گه‌له‌که‌مان، ئه‌مه‌ش چ له ڕێگای ئه‌ندامبوون و به‌شداریکردن له کایه‌ی ساسی هۆڵه‌ندا، یاخود توێژینه‌وه و نوسین و شانۆ‌و شێوه‌کارو موزیک و وه‌رزش هتد. .
بۆ ئه‌وه‌ی له ئاینده‌دا ده‌نگی کورد ده‌نگێکی کاراو گوێ لێ‌گیراو بێت، پێویسته گرنگی به ناوه‌ندێکی میدیایی کارا بدرێت، چونکه ڕاگه‌یاندن کلیلی کردنه‌وه‌ی ده‌رگاکانه، به‌هۆی ڕێژه‌ی زۆری کوردستانیان له تاراوگه، نه‌وه‌یه‌کی تازه هاتۆته مه‌یدان، به‌ڵام ده‌زگایه‌ک ناوه‌ندێک دوور له بنه‌مای حزبایه‌تی نیه، که ده‌رفه‌ت بڕه‌خسێنێ بۆ ئه‌و گه‌نجه تازه پێگه‌یشتووانه به‌شداری کایه‌ی سیاسی هۆڵه‌ندا بکه‌ن، په‌ره به بواری فکری و زانستی سیاسی سه‌رده‌میانه و ڕه‌هه‌نده کۆمه‌لایه‌تیه‌کان بده‌ن، تاکو ئه‌و شاره‌زایی و ئه‌زموونه‌ی فێری ده‌بن خزمه‌تی کوردستانی پێبکه‌ن، چونکه ڕێژه‌ی کوردان چه‌ند زیاتر بێت له نێوه‌نده سیاسیه‌کان، کاریگه‌ری زیاتر ده‌بێت له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی سیاسی هۆڵه‌ندا ده‌رباره‌ی کێشه‌ی کورد، پێویسته سه‌رجه‌م ڕێکخراوه چاڵاکه‌کانی کۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی له ژێر چه‌ترێک خۆیان ڕێکبخه‌ن، دوور له ده‌ست تێوه‌ردانی حزبی له‌سه‌ر بنه‌مای شاره‌زایی و لێهاتووی ئه‌رک و کاره‌کان دابه‌ش بکه‌ن، په‌ره به سه‌رجه‌م بواره‌کان بده‌ن، له‌و ڕوانگه‌یه‌وه کوردستانیانی تاراوگه ده‌بن به کاراکته‌رێکی کارا له هاوکێشه سیاسیه‌کان.