
ده‌زانین مانگرتن و خۆپیشاندان مافێکی ساده‌ی ڕه‌وای خه‌ڵکه، که له ئاست که‌م و کوڕییه‌کان بێنه ده‌نگ، چونکه متمانه له نێوان هاووڵاتی و ده‌سته‌ڵاتی سیاسی لایه‌نێکی گرنگی سه‌رمایه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تیه، له پاڵ به‌هاو مۆراڵ و په‌یوه‌ندیه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کاندا، که کاریگه‌ری له‌سه‌ر گرێدانی په‌یوه‌ندی نێوان تاک و کۆمه‌ڵگادا هه‌یه، متمانه‌ی هاووڵاتی به ده‌سته‌ڵاتی سیاسی ئه‌وه‌یه، کاتێک به‌رپرسان و سیاسه‌تمه‌داران به‌ڵێن ده‌ده‌ن، که پارێزگاری له شکۆی نیشتمان ده‌که‌ن، پرنسیپ و مۆڕال و به‌ها کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان وه‌ک خۆی جێبه‌جێ ده‌که‌ن، دادپه‌روه‌ری و ئازادی و یه‌کسانی له نێو تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگا وه‌ک یه‌ک په‌یڕه‌و ده‌که‌ن، سامانی نیشتمانی ببێته وێستگه‌یه‌کی گرنگ له په‌ره‌پێدان و گه‌شه‌پێدانی ووڵات، له پێناوی ئاوه‌دانی و خۆشگوزه‌رانی هاونیشتمانیان، هه‌رچه‌نده له ده‌ستپێکی حوکمرانی خۆمان چه‌ندان ساڵه سه‌مفۆنیای ئه‌و به‌ڵێنانه هاش و هوشیانه، به‌ڵام له پڕاکتیکدا بوونیان نیه ئه‌مانه، چونکه سه‌رمایه‌و داهاتی ووڵات ته‌خشان و په‌خشان ده‌کرێت، بازرگانی له‌گه‌ل دوژمن و نه‌یاران ده‌کرێت، پاره‌ی دزراوی ووڵات له‌لایه‌ن به‌رپرسان له‌ژێر زه‌مینه‌کان عه‌مبار ده‌کرێت و که‌مێکیش بازرگانی پێ ده‌کرێت و هه‌ندێک دورگه‌ی سه‌رسورهێنه‌ری پێ ده‌کڕیت!! هاووڵاتی کوردستان برسی و هه‌راسان ده‌کرێت، قه‌یرانی به‌نزین و نه‌وت و غاز‌و کاره‌با و بێ مووچه‌یی و پێداویسته‌کانی ژیان رۆژانه باس ده‌کرێت!!
له‌گه‌ل ئه‌و هه‌موو قه‌یران و بار‌و گوزه‌رانه سه‌خته‌ی ژیان، هێشتا ووڵات زۆهر شیرنه، پێویسته شکۆی ووڵات بپارێزرێ کار و کرده‌وه‌ی ناشارستانی ئه‌نجام نه‌درێت، تاکو نه‌گه‌ڕێینه‌وه خاڵی سفر!! کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستان کاتێک به‌شداریان له شۆڕش و بهرخودانکرد، تاکو به داگیرکه‌ران بلێن نه‌خێر بۆ داگیرکاری و کاوڵکاری و به‌تالان بردنی سه‌رمایه و سوتماکردنی کوردستان، به‌ڵێ بۆ رزگاری وسه‌ربه‌خۆیی و ئازادی و ئاوه‌دانی و ئاشتی و ته‌بایی و پێکه‌وه ژیان، به‌ڵام به‌داخه‌وه بۆ پاڵه‌وانی درامای شانۆی سیاسی دوێنێ و بارزگانانی ئه‌مرۆ، له‌یه‌که‌م تاقی کردنه‌وه‌ی حوکمڕانی کوردستان لاواز ده‌رچوون، له جیاتی پاداشت و خزمه‌تکردنی خه‌ڵک، هه‌وڵی کۆکردنه‌وه‌ی سه‌روه‌ت و سامان و خۆ دهوڵهمهندکردنیاندا، له جیاتی خۆشگوزه‌رانی و ئاوه‌دانی!! گومرگه‌کانیان کۆنترۆلکردو شه‌ڕی نه‌گریسی براکوژیان کرده دیاری کۆمه‌لانی خه‌ڵکی کوردستان، به‌و هۆیه‌وه چرای ئومێدی کوردایه‌تیان خامۆشکرد، سه‌دان کچ و دایک و خوشکیان ڕه‌شپۆشکرد، هه‌زاران ئاواره‌و سه‌رگه‌ردانکرد، ده‌ستیان له‌گه‌ل داگیرکه‌ران تێکه‌ڵاوکرد، له گۆشه‌نیگای چاوچنۆکی و خۆپه‌رستیان کوردستانتان هه‌ڕاج و هه‌رزانفرۆشکرد و داگیرکه‌رانیش سوودمه‌ند!!
هه‌موو تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگا پێویستیان به‌ده‌سته‌به‌رکردنی بژێوی ژیانه، ئه‌گه‌ر تاکێک نه‌توانیت پێداویسته‌کانی ژیان ده‌سته‌به‌ر بکات، مافی خۆیه‌تی به شێوازێکی شارستانیانه داوای مافی ڕه‌وای خۆی بکات، تکایه کارێک مه‌که‌ن که شکۆی ووڵات له‌که‌دار بێت، لووله‌ی تفنگه‌کان روو له سینه‌ی نه‌وه‌کان بێت، خوێن له جه‌سته‌ی جگه‌رگۆشه‌کان بێت، ئاڵ و ناڵه‌ی دایکان بێت، پاییز ته‌نها وه‌رزی خه‌زانی گه‌لاڕێزانی درختهکانه، نه‌وه بۆ خه‌زانی ڕۆڵه‌کان!!
ئه‌گه‌ر چی زه‌مه‌نی سیاسه‌تی ساخته‌کاری و به کۆیله‌کردنی کۆمه‌ڵگا و فهرامنڕهوایی بنه‌ماڵه‌یی و دیکتاتۆری به‌سه‌رچووه، به‌ڵام له ڕێگای پاشکۆبوون و هاوپه‌یمانی و دزینی سه‌روه‌ت و سامانی گشتی، ده‌یانه‌ویت کورسی فه‌رمانڕه‌وایه‌تی خۆیان قایمتر بکه‌ن!! ده‌کرێت هه‌موو که‌س به ناوی کوردایه‌تی له خشته ببرێت و هه‌ندێک بۆ ماویه‌ک فریو بدرێت، به‌ڵام ناکرێ هه‌موو خه‌ڵکی بۆ هه‌میشه‌ی فریو بدرێت!!
ئایا سیاسه‌تکردن له پێناوی کوردایه‌تی و خزمه‌تکردنی گه‌ل و نیشتمانه، یاخود بۆ مه‌به‌ستی کۆکردنه‌وه‌ی پاره و سه‌روه‌ت و سامانه؟ له سایه‌ی ئه‌و سیاسیانه کوردستان هه‌میشه له قه‌یرانه!! ئایا کورسیه‌ک و ده‌سته‌ڵاتێک ئه‌وه دێنیت ئه‌و هه‌موو په‌شێوی و قه‌یرانه ڕوو له وولات بکات؟!
ئێستا کاروانی خه‌بات له وێستگه‌یه‌کی گرنگی کوردایه‌تی گوزه‌ر ده‌کات، پێشمه‌رگه له به‌رخودان و تێکۆشان و به‌رگریدان له کورد‌و کوردستان، ئه‌رکی سه‌رشانی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستانه، له لایه‌ک له خه‌می پێشمه‌رگه‌و کوردستان بن و له لایه‌کی تریش هه‌وڵی سزادنی ئه‌و گه‌نده‌ل و مشه‌خۆرانه بدرێت و پاره‌ی دزراوی گه‌ل بۆ گه‌ل بگه‌رێته‌وه، داوای مه‌فه ڕه‌واکانی خۆیان بکه‌ن، به‌مه‌رجێک نه‌که‌ونه ژێر ڕکێڤی هیچ ته‌وژمێک که زیان به پرۆسه‌ی دیموکراسی و کوردستان بگه‌یه‌نێت، ئه‌رکی ڕووناکبیرو نوسه‌رو ڕۆژنامه‌نوسانه ببن به پێشه‌نگ بۆ به به‌دیهێنانی خواسته‌کانی جه‌ماوه‌ر، تاکو ڕه‌وتی ناڕه‌زاییه‌کان به‌ره‌و ئاقارێکی تر نه‌ڕوات، نه‌وه‌ک هه‌موومان خه‌جاله‌تی به‌رده‌م مێژوو ده‌بین!!
م. عه‌ونی خۆشناو
هۆڵه‌ندا / لاهای
