
دیسان حزبه‌كان خۆیان به وتاری ماته‌می و سۆزداری و به رێكخستنی مه‌راسیم بۆ تاوانی هه‌ڵه‌بجه و ئه‌نفال ئاماده‌ده‌كه‌ن و له بیریانده‌چێت كه پاش 34 ساڵ هێشتا:
- ئه‌نفالستان(زۆرێك له ئاواییه‌كانی گه‌رمیان) پێویستیان به قوتابخانه و رێگاوبان و بنكه‌ی ته‌ندرووستی و تۆری ئینته‌رنێت پێداویستیه‌كانی گه‌شه‌پێدانی كشتوگاڵ و مه‌رداری هه‌یه.
- بایه‌خ به ده‌یان برینداری كیمیابارانكردنی هه‌ڵه‌بجه و شوێنه‌كانیتر نه‌دراوه.
- زۆرێك له تاونباران دادگایی نه‌كراون، له‌وه‌ش خراپتر موچه به هه‌ندێكیان ده‌درێ و لێیان هه‌یه پله‌وپایه‌ی وه‌رگرتووه له ناو حزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌كان و له‌ناو حكومه‌ت.
- كاری جددی نه‌كراوه بۆ ناساندنی كۆمه‌ڵكوژییه‌كه وه‌ك تاوانی دژی مرۆڤایه‌تی بناسرێت.
- رێكخراوه‌كانی هه‌ڵه‌بجه و ئه‌نفال به‌سه‌ر چه‌ندین رێكخراو و گروپ دابه‌شكراون(لووتكه‌ی نه‌زانی).
- چه‌ندین كۆڕی به كۆمه‌ڵ بۆ كوردستان نه‌گوێزراونه‌ته‌وه.
- چه‌ندین شوێنی تاوانه‌كه وه‌ك (مله‌سوور)نه‌كراوه به شوێنێكی مێژوویی بۆ ئێستا و نه‌وه‌كانی داهاتوومان.
- قه‌ره‌بووی كه‌سوكاری قوربانییه‌كان نه‌كراوه.
- ژماره‌ی ته‌واوی قوربانییه‌كان دیاری نه‌كراوه.
- بازرگانه‌كانی كۆمپانییه‌كانی"وڵاته شارستانیه‌كان" سزانه‌دراون.
- زۆرێك له به‌شداربووانی تاوانه‌كه له هاوزمانه‌كه‌مان به نهێنی ماونه‌ته‌وه.
- چه‌ندین تاوانباری هه‌ڵهاتوو به رێگای ئینترپۆڵ ده‌ستگیرنه‌كراون.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وانه‌ی ئاماژه‌مان پێكرد، هێشتا ئه‌و حزبانه رووقایشانه درێژه به لافوگه‌زافی(نیشتماپه‌روه‌ری، نه‌ته‌وه‌یی)ده‌ده‌ن و له بۆنه‌كان به خه‌ڵك ده‌یانفرۆشنه‌وه.
ئایا یاده‌كه‌ی ئیمساڵ ده‌بێته یادی كار و چالاكی و هه‌وڵی جددی بۆ گه‌ڕاندنه‌وه ماف بۆ مافدارانی ئه‌م پرسه یان هه‌روا وه‌ك ساڵانی رابردوو تێپه‌ڕده‌بێت.