
فێمیساید(ژن كوشتن- Femicide)... سەلام عەبدوڵڵا
به‌به‌رده‌وام له كه‌ناڵ و تۆره كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان هه‌واڵی ژن كوشتن بڵاوئه‌بێته‌وه. له‌به‌رامبه‌ریدا لێره و له‌وێ ناڕه‌زایه‌تی بچووك ده‌ده‌بڕێت یان كۆمه‌ڵێ كۆبوونه‌وه یان هه‌ڵمه‌تی ئیمزاكردن رێكده‌خرێت. هه‌وڵه‌كان زۆر بچووكن له‌ئاستی ئه‌م تاوانه قورس و گرانه.
فێمیساید(یه‌كه‌م جار له‌لایه‌ن دیانا روسیل-ئه‌فریقیای خواروو له ساڵی 1976 به‌كارهێنراوه)و به پێچه‌وانه‌ی بۆچوونی زۆرێك كه پێیان وایه(تاوانێكه له كۆمه‌ڵگایه‌ك یان پیاوانی سه‌ر به میلله‌ت یان ئاین و مه‌زهه‌بێكی دیاریكراودا ئه‌نجاده‌درێت)، هه‌موو حكومه‌ت و میلله‌ت و ئاین و مه‌زهه‌ب و نه‌ریته‌كان به ناو"حكومه‌ته شارستانی و پێشكه‌وتووه‌كان" یان ئاینی پیرۆز و میلله‌تی ئازا به‌رپرسیارن له‌م تاوانه و ده‌ڵێین: فێمیساید دیارده‌یه‌كی جیهانیه و بیر‌و ره‌وشت و كرده‌ی پیاوسالاریه له‌قۆناغی سیستێمی سه‌رمایه‌داریش، درێژه‌ی هه‌یه و له‌پێناو له‌ناوبردنی، ده‌بێ مرۆڤایه‌تی بۆ سیستێمێكی تر تێبكۆشێ. ئه‌مه‌ش چه‌ند نموونه‌یه‌كه:
- نه‌مسا، له ساڵی 2020: 30 ژن كوژراوه، له 2018 41 ژن كوژراوه
- ئه‌ڵمانیا، له اڵی 2018: 122 ژن كوژراوه، له 2017: 147 ژن كوژراوه
- ئیتالیا، ساڵی 2018: 142 ژن كوژراوه
- گواتیمالا، 161 ژن كوژراوه
- سویسرا، له ده ساڵی رابردوو 186 ژن كوژراوه
- تركیا، 2019: 245 ژن كوژراوه
- فه‌ره‌نسا، 2019: 121 ژن كوژراوه
- هندوراس، له ده ساڵی رابردوو 6400 ژن كوراون.
- كه‌نه‌دا، له نێوان 1980 تا 2012 نزیكه‌ی 1200 ژنی هیندی سوور بێسه‌ر و شوێنكراون (كوژراون).
- ئه‌مریكا، له 2018بڵاوكراوه‌ته‌وه: 5700 ژنی هیندی سوور كوژراون
به گوێره‌ی راپۆرتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له ساڵی 2017:
- له وڵاتانی ئه‌فریقا 19 هه‌زار ژن كوژراون، له ئه‌مریكای لاتین 8 هه‌زار ژن كوژراون، له ئۆروپا 3000 هه‌زار ژن كوژراون.
گرنگه ئیمڕۆ ژنان خۆیان له بزووتنه‌وه كۆنپارێز و لیبڕال و دیموكرات و سۆسیالدیموكراته‌كان بپارێزن، چونكه هه‌ر ئه‌وانن له‌لانی كه‌مه‌وه سه‌ده‌یه‌كه لافوگه‌زافی رزگاری یان پاراستنی ژنان و ئازادیان لێده‌ده‌ن، بۆ نموونه(جبه‌یان له‌به‌رده‌كه‌ن یان پێیاندایده‌كه‌ن، وه‌ك بڵێ مه‌سه‌له‌كه جلوبرگه و باسی(چكلێت و مێشه‌كه‌یان بۆ ده‌كه‌ن) یان ئازادی وه‌ك رووتبوون و ئارایش و لێوئه‌ستووركردن یان پرسی ژن ته‌نها بۆ ئاستی یاسا ده‌هێنن و ده‌بینین رۆژ به رۆژ ژنان به هۆكاری جیاواز، رووبه‌ڕووی كوێلایه‌تی هاوچه‌رخ و بێكاری و هه‌ژاری و له‌شفرۆشی و بازرگانی ده‌بن تا راده‌ی فێمیساید.
زۆربه‌ی حاڵه‌ته‌كانی فێمیساید به هۆی"پاراستنی شه‌ره‌ف"ه‌وه ئه‌نجام ده‌درێن: 1-هه‌ر كه‌سێك شه‌ره‌فی لای خۆیه‌تی نه‌ك لای كه‌سێكیتر و نێر و مێی نیه. 2- ئه‌وانه‌ی ژن به شه‌ره‌فی خۆیان ده‌زان، هه‌ر به هه‌مان ئه‌ندازه پیاویش"شه‌ره‌فی" ژنه. 3- جا بیهێننه به‌رچاوتان ئه‌گه‌ر ژنان به هه‌مان هۆی" پاراستنی شه‌ره‌ف"وه سزای پیاو بده‌ن، ئه‌و كات به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌وه‌نده پیاو پیشێلی" شه‌ره‌فی" ژن ده‌كات، ئه‌وا ده‌بێته پیاوقڕان! 4- له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پیاو پشت به یاسا و ئاین و نه‌ریتی خۆی ده‌به‌ستێت(پیاوسالاری)، ئازادی به خۆی داوه و بڕیار له‌سه‌ر گشت ورده‌كارییه‌كانی ژیانی ژن ده‌دا.
لێره قسه له‌سه‌ر جۆری توندی سزا و ناتوندی نیه، پاساوهێنانی ئاینی و نه‌ریتی یان به‌ڵكو دیارده‌ی تاوانی ژن كوشتن، كوشتنی ژنان له هه‌موو كۆمه‌ڵگه‌كان به هۆی ژن بوونیان. لێره به روونی ده‌رده‌كه‌وێت كه سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕاندنی قۆناغی ده‌ره‌به‌گایه‌تی و شۆڕشی پیشه‌سازی و باڵاده‌ستی چینی بۆرژوا، هێشتا ده‌بینین دیارده‌ی فێمیساید هه‌ر به هه‌مان شێوه درێژه‌ی هه‌یه و بگره شێوازی چه‌وساندنه‌وه‌ی ژنانیش شێوه‌ی نوێی وه‌رگرتووه.
رۆژ رۆژی هاتنه مه‌یدانی ژنانی هوشیاره وه‌ك به‌شێكی چالاك له بزووتنه‌وه‌ی سۆیالیستی دژ به ده‌سه‌ڵات و بیر و ره‌فتاری پیاوسالاری و هه‌ر له ئێستاوه گروپی و یه‌كه‌ی رادیكاڵی نهێنی خۆیان درووستبكه‌ن بۆ وڵامدانی هه‌ر جۆره توندوتیژییه‌ك دژ به ژنان.
سه‌لام عه‌بدوڵڵا