
نا...،
نامەوێ لەکاتی چڕینی سرودی نەتەوەیی،
نا....
،لە کاتی هەڵکردنی ئاڵادا
نا ...،
کاتێ مینێک لەبن پێم دەتەقێتەوە
نا...،
لە وەختی کۆبوونەوەدا، لە شانەیەک حیزبێکی نهێنیدا
نا... ،
لەزیندان و لە ژوورێکی ئینفرادیدا
نا...،
لەنێو خۆنیشاندانێکی توندو تیژداو لەساتە وەختی ئوتاف کێشانا
نا...،
لەکاتی تفکردن لە چەهرەی دکتاتۆرێکی شمولیدا
نا...،
لەناو سەنگەردا خەڵتانی خوێن بکرێم و،دوای چەند رۆژێک
لەشەهید بوونم پەشیمان ببمەوە
دەمەوێ خۆم مەرگی خۆم هەڵبژێرم
گەرەکمە ،
لەبەر پێی ژنێک بکوژرێم ، خۆشمدەوێ
ژنێک؛
دەمێک چاوی شینەو دەمێک ڕەش.
شەموان ، پێست سپییەو هەینیان گەنمی.
لەمانگی یەکدا، باڵا بڵندەو لە دوانزەدا، کورت.
لەپایزدا قژ زەردو لە هاوینا، خەنەیی;
کازیوان ڕقی لێمەو شەوانیش خۆشی دەوێم.