گوتم ئەدی بۆ ناچیتەوە ماڵ، لەڕۆخ ئاگردانا دانیشی و
کەمێک پەنجە سڕەکانت، گەرم بکەیتەوە.!
گوتی؛
ئاخر ماڵەکەمان ئاگردانی تێدا نییە.
گوتم ؛
خۆت بخزێنە بن باڵتۆکەی بابت و دەم و چاوە وردیلەکەت،
لەکڕێوە بشارەوە.
گوتی؛
بابم باڵتۆی نییە٫ جلێکی شڕو وڕی لەبەر دایە.
گوتم کەواتە بڕۆ،
لە باوەشی دایکت خۆت گەرم کەرەوە،
گەرم ترین باوەشی دونیا،
ئامێزی دایکە.
گوتی: دایەم بەسەر منداڵبوونەوە چوو.
من و
دوو خوشکەکەم، هەمیشە دەلەرزین..
تاخۆری هاوینە هەڵدێ و
لەتیشکی خۆی،
هەریەکەو پۆشاکێکمان بۆ دەدوورێ و
دەیکاتە بەرمان.
سەرمامە.