نووسەرەناسراوەکان

لە فەیسبووکەوە: بۆ زارا ... ئارام جەلال

ئەوە زارای منە و زاری پژاوە
ئەو لەبری خوێن وشەی ڕژاوە
دوژمنم گێلەپیاوی سەردەمە
قامچی کەی حەریفی قەڵەمە
وا دەزانێ لە زیندانا کۆیلەم دەکا
پڕ گریە و هاوار و زایەڵەم دەکا
دەنگی من بگرن، داربەڕوتان نەدیوە
دەشت و شاخی کوردستانی تەنیوە
زارا کە زاری دەپژێ
زارا کە وشەی دەڕژێ
زارا لەسەر تەختەی قوتابخانە دەنووسێت
دۆی دادە ڕژاوە
زارا وشەی پژاوە
لەوسەری قومەوە
لەناوەڕاستی تارانەوە
ئاخوندەکان دەهری دەبن و دەست لە سیغە هەڵدەگرن
زارا کە وشەکان دەنووسێتەوە
دێڕەکان دەخوێنێتەوە
لە مەشهەد عەمامەکان دەلەرزن
رستەیەک بەزمانێکی پاراو دەنووسێت
زمانێکی خەسیو هاواردەکات

Related Articles