نووسەرەناسراوەکان

لە فەیسبووکەوە: ئـێوە ڪێن و کێ هێنانی بەم شـارەدا ؟ ... نوسینی : پێشمەرگەی دێرین ( بەختیاری حاجی دەروێش )

کێ پێی وتن لە هەواری بابانەوە - حوکممان کەن ،
باوکم و باپیری باوکم لەم شارەدا لەدایک بوون ،
ئەم حەقە بە خۆشم ئەدەم بەرگری کەم لە وێـران بوون ،
من ئەمەوێ خەڵکی شارم حـوڪم دار بـێ ،
خانەوادە دێـرینەکان لە پـێگەی قەرار داـنابێ ،
یەک کەس لەوانە نـابـینم لە سەر ڪـورسی دەسـەڵات بـێ ،
یان تەلاریان لەسەر گردێک یـان قەڵا بـێ،
کوانێ شێخانی شارەکەم ،
کوا خەڵکانی دێـی مەڵکەنـدی ،
لە کوێـن تیرەی بابانەکان ،
خانەوادەی ساحێب قڕان بەگزادەکان
کوا ئاغاکان ، خەڵکانی گەڕەکە دێـریـنەکان ،
یـەڪ کـەس لەوانە نـابینم پارەی جارانیان پێ مابێ ،!
یان کاسب کارەکانی شار تانکەری نەوتی دزێتی لە ڕێگا بێ ،!
دە پـێم بـڵێن ......
چ لافاوێک ئێوەی ڕاماڵی بۆ ئـێرە ،
لە کام مانهۆڵی زێـرابێ سەر ئاو کەوتـون،
لەکام قـوڕی بـۆگەن و پیسا دروست بـوون،
ناپاکی و ناداد پەروەری لە کـوێ فـێربـون ،
هاوارمان ڪرد ....
گەنجمان فێری جنێو مەکەن ،!!
پارەی خیانەت حەڵاڵ مەکەن ،
دەنگ و زەنگی ڪوردایەتی لە ڕۆحی گەنجەکانمان کپ مەکەن ،
جـاشـێتی مەکەن بەنەریت سەر بە خەڵکەکەم شۆڕ مەکەن ،!
شارەکەمان وێران مەکەن ،!
قەسابخانە بۆ ڪوشتنی تێکۆشەران دروست مەکەن ،!
ئێوەی نامۆ ... گەر نازانن ....
شار شاری ڕۆشنبیران بوو ،
دژی داگیر کەرو جاسوس و خۆفرۆشان بوو ،
شاری شۆڕشە مەزنەکەی شێخ محمودو بەرخودان بوو ،
پێگەی شۆڕشی ئەیلول و گشت پیاوانی قارەمان بوو ،
سەر قافڵەی بیری ئازادی و سەربەخۆیی کوردوستان بوو ،
تێ گەیشتن.......
ئێوە نامۆن بەشاری شێخ
بەبابان و بەخەڵکانی دێی مەڵکەندی
بە چوخمەکەی سابونکەران ،
بە پیرمەسور ،
بە گاوران و حەوشی گەورە ،
بەسەیرانگای توی مەلیک و کانی شەکراو ،
بەسەرچنار بە وەیس و قۆریە شکاو ،
بەکارێزی وەستا شەریف ،
بە عەولە سیس ،
بە ڕۆحی گیانی یارمەتی بۆ هەژارو خەڵکی داماو ،
ئەگەر خەڵکی دێرینی شار لەسەر کورسی دەسەڵات بێ ،
قەت نایەڵێ شاخی ڕەنگاو ڕەنگی گۆیژە کاول ببێ ،
سەرقەبرانی گردی جۆگەی کەس و کارمان تەخت بکرێ ،
تف لە باڵەخانەکانتان ،
لە چاڤی لاند شوقەکانتان ،
لە کۆمپانیا دزەکانتان ،
لە هەڵوێستی نامەردیتان ،
ئێوە دزن .....
هەرچی ماڵی خەڵکی دێرینی شار هەیە،
بەپارەی دزی کڕیتان ،
کاولتانکرد و ڕوخانتان ،
مێژوی شارێکتان تاڵان کرد ،
بیرەوەری سلێمانی بەبەرنامە لەناوتان برد ،
پێیان وتوون ؟؟؟؟؟
دەسەڵات دارەکان جاران خەڵکی شار بوون ،
خانەدان بوون ،
پارەدار بوون ،
کوردپەروەر بوون ،
هەژارکەی لە هەموتان بەڕێز تر بوون ،
ئێستا هەموو کەس نامۆیە بەچڕوچاوی بۆگەنتان ،
یان لە تاراوگە ئەنۆشێ ئازاری دورە وڵاتی لەدەست سیاسەتی گڵاوتان .
بڕۆن بەرۆکمان بەر بدەن ،
وەک بایەقوش بەسەر سەری ئەم خەڵکەوەن ،
تۆوی پیاو کوشتن ئەچێنن ،
تێکۆشەران تیرۆر ئەکەن ،
لاومان فێری تلیاک ئەکەن ،
کەسانی مەرد ڕسوا ئەکەن ،
دزو جەردە و سەرسەرێکان بەخێو ئەکەن ،
مێژوی کوردایەتی گەلەکەمان لەناو ئەبەن ،
بەهۆش هاتون ، تێگەیشتون ؟؟؟
ئێمەو ئێوە لە یەک ناچین ،
شارمان پیاوی وەک عەلەکەی تیا دروست بوو ،
شێخی نەمر شۆڕشەکەی لەم شارەدا بڵێسەی بوو ،
بەهەزاران ڕۆشنبیرو کەڵە پیاوی لێ پەیدا بوو ،
تێکۆشەرانی کورد پەروەر بۆ ئازادی و سەربەخۆیی لەم شارەدا پەروەردە بوو ،
هەر هەموو شار تێگەیتن !!!!!
دڵتان بەشارمان ناسوتێ ،
نیازتان سڕێنەوەی مێژومانە ،
ئەتانەوێ جاشێتی و جاسوسی خۆتان بسەپێنن بەسەرمانا ،
لێتان لێتان قوبوڵ ناکەین

Related Articles