چل ملیۆن زمانم بۆ چییە؟
گوتم سەردانی زیندان دەکەم،
دەمەوێت زارا ببینم؛
لە ڕۆژهەڵاتەوە،
ڕۆژ گوتی: لێناگەڕێن
کەس بچێتە ژوورەوە
من گەڕام بەنجەرەیەکم نەدیتەوە
تا هەواڵێکی بپرسم.
مانگ گوتی: ژنێکی شۆخ و شەنگی وەکو من ڕێگەنادەن
تۆ چۆن دەتوانی؟
ئاو گوتی: دەزانم زۆری تینووە
بەهیچ یاسا و ڕێسایەک ڕێ لە ئاو ناگیرێ
دەستم لەگەڵ پەڵە هەورێک تێکەڵکرد
سەربانی زیندانم دۆزیەوە
کەچی مۆڵەتیان هەر نەدام.
هاوڕێی شاعیر تۆ خۆت ماندوو مەکە!
نان گوتی: کولێرەیەک بۆی نیە بچێتە ژوورەوە
ئەگەر هەموو زیندانیان لەبرسان بمرن.
ئاگر گوتی: لەسەرمانیش ڕەق ببنەوە
لێناگەڕێن لەبەردەمی زاراداــــــ دابگیرسێم
بەغەیرە دینم دەزانن!
زارا گیرا؛
بەڵام خۆ زمان نەگیراوە،
ئەدی چل ملیۆن زمانم بۆچییە
ئەگەر بە دەسڕێژی وشە، دەرگای زیندان لەسەر زارا نەکاتەوە؟