ئێرە ئارشیفی ساڵی ٢٠١٢ یە، لە ڕێگای مینوی سەرەوە دەتوانیت تەواوی بابەتەکان بدۆزیتەوە. یان لەڕێگەی 

گەڕانەوە دەتوانیت بابەتی دیاریکراو بدوزیتەوە. لەگەڵ ڕیزمدا.

ئەوینی دزراو ... دڵشاد تاقانە

 

بەو دیمەنی جوانی پەخشت ئەوین لەچاوما دزراوە

گەنجەینەی هەست لەلای تۆیە هاوارە هیچم نەماوە

چۆن دەتوانم وێنات بکەم خۆم و دڵم شێتت کردین

بۆ نوسینی شیعرێکی تەڕ دەست و خامەم تێکئاڵاوە

دوو عاشقی سێبەر ڕەشی لەمانگەشەو وا ڕێدەکەین

پەنجە و لێوان لەمەزە و مەی سەرخۆشیە زۆر تەواوە

داخوا کەینێ بەسەرپیلا سەرخەوشکێن چاولێکبنێین

بۆ بینینی خەونێکی خۆش خەو لەچاوماندا هەرماوە