
له‌کۆیه‌ی جاران گۆڕستانی جوله‌کان بوو وه‌ک مه‌زارگه‌یه‌کی پیرۆز پارێزراوبوو. دوای ڕاگواستنیان له‌ناوه‌ڕاستی سه‌ده‌ی بیسته‌م به‌ره‌و ئیسڕائیل، به‌بڕیاری حکومه‌تی عێراقی گۆڕستانه‌که‌یان تێکدرا تا هیچ شوێنه‌وارێکیان نه‌مینێ کردیانه خانووبه‌ره ناوه‌که‌یان گۆڕی به‌گه‌ڕه‌کی سەعیداوا دوایەش کرا بەسه‌رباغ له‌سه‌ر ئه‌و ڕایه‌ی ده‌که‌وێته سه‌ر چه‌می ئۆمه‌رخوچان. هه‌رله‌حه‌وشه‌که‌ی خۆمان چه‌ندین قه‌بری زۆر کۆنم دیتبوو، له‌بیرمه له‌بن دیواری مارێ مام حه‌مه‌ده‌مین یه‌که‌م خانی له‌ده‌سته‌ڕاست دیاره که‌به‌سه‌ر گردی ده‌که‌وی هێسک و پروسکی مردی له‌ناو قه‌برێکدا دیاربوو. له‌و گرده‌ی چه‌ندین جار شه‌وانه به‌عاره‌بانه‌ی بۆربه‌رین سێ تایه‌یی غڕ و غڕ ده‌هاتینه‌خوارێ. به‌ری ئێره‌وه‌ی جاده‌که باخچه‌ی مارێ فارساغه‌ی بوو جێی مه‌ڵبه‌ندی کۆیه‌ی ئێستا، خانیه‌که‌شیان له‌وبه‌ره‌وه دیاره. له‌خوار جاده‌که‌ش پاشه‌رۆئاوی حه‌مامی جمهوری جاران به‌جۆگه‌له‌دا ده‌ڕۆییه‌خوارێ تا باخچه‌ی مارێ مام مرادی و خوارتریش. گه‌ڕه‌کی خۆمان له‌گه‌ر هه‌موو گۆشه دیوارێک یاده‌وه‌ریه‌کی قه‌را قه‌رایانێ، زه‌نگی ماره‌کان لۆ شه‌وبه‌راتێ، مار به‌مار گه‌وره و گچکه‌یان نه‌ک هه‌ردراوسێ به‌ڵکو وه‌کو خزم تێکه‌رببووین، هیچ حه‌وشی ئه‌و مارانه نی یه نه‌مان ناسی، جارێ ئه‌وه‌ی کوڕ و کچی ته‌مه‌نی خۆمان بی براده‌ر و ناسیار گه‌مه‌ی حه‌فت به‌ردوکانێ، په‌لیکانێ، مۆریانێ، که‌لایانێ ...تد جگه له‌کاتی ده‌رس کردن له‌سه‌ر بانی، شه‌وانه‌ی هاوینیش وه‌ک خێزانێکی زۆرگه‌وره هه‌رکه‌سه و له‌سه‌ر چه‌ند مه‌تری بانێک له‌ژێر دره‌وشه‌ی ئه‌ستێره‌کانی ئاسمان ده‌خه‌وتین نێوانمان تەنیا ستارەی بانی بوو ئەگەر هەبایە. پێموایه هه‌موومان هه‌ست و خۆشه‌ویستی دڵسۆزانه‌مان هه‌یه لۆ یه‌کتری هه‌رچه‌ندی لێک دابڕاین و ئێستا دوورین. وێنەکە لەسەر بانی خوێندنگای ئولاوە گیرایە. کێش قسەی دی خۆی هەیە بابیکا دەرێن چی: گردیچێتی خۆشە ها. دڵشاد تاقانە