
پەیجی سێبەر..
لەفێیسبووک هەتا درۆیەک هەبی ڕاستیەک ناڵێن وەک برێی زمانگێڕی لێدابن! ئەوەجاران با دەیانگۆ: بڕۆنە دەرێ بزانن بەفر نەباریە؟ ئەوجا خۆ ئەوە چۆکەکی تێکرد! هەرگروپە و چەند دەهۆڵ لێدەرەکی هەیە، سیرخۆرن لۆ زوڕنالێدانەکەش.
سەرۆکۆمار و بنکۆرمار..
گرینگ ئەوەیە ڕێکنەکەون خوای دەکرد کورد هیچی بەدەست نەدەکەوت، هیچیشی پێنەدەبڕا، وابزانم قسەی خۆمانبی ڕیفراندۆمیش هەرلۆ سەرۆکۆماری بوو نەشمانزانی بوو.سەیرە لەوڵاتی مە هەتا گەندەڵتربی گەورەتردەبی، دەک خوا هەرینەگری
سەردیوار و بندیوار..
مەبەستم سوانە و هەورەبان و ستارە نیە وەستای دیواری بیانکات.خۆ کەس نەمایە ئەگەر سەردیوار نەبی دڵنیا بندیوارە بەدوو نیوەمووچە کردیتیەوە بەمووچە.بیردۆزەکان بەبێ دراو داواکراو سەلمێندراون.
بەسیاسەتچوون.
هەموو بوارێک لای خۆمان بەسیاسەتچووە هونەر و مونەر، نوسەر و موسەر، ڕێویش دۆڕاندیتی بەرامبەر کیسەر! هەرشتەک باس بکەی وابەستەی حکومەتی هەرێم دەکرێتەوە، دەسەڵات واو دەسەڵات میاو.
سیاسی و تەلەفۆن..
لەگزیر هەتا مودیر تاکی لێدەرناچی ڕۆژێ هەزار تەلەفۆنی نەکا یا لۆ نەیە! هەموویان بووینە مەئمور بەدالە هەلەو مەلەو! ئەگەر ئیشیشی نەبوو هەرزوو زوو تەماشای تەلەفۆنەکەی دەکا.لەمەودوا ئەگەر دوعات لەکەسەکی کرد برێ: یاخوا ببیە تەلەفۆنی دەست سیاسیان.