هەواڵی گشتی

ئێرە ئارشیفی ساڵی ٢٠١٢ یە، لە ڕێگای مینوی سەرەوە دەتوانیت تەواوی بابەتەکان بدۆزیتەوە. یان لەڕێگەی 

گەڕانەوە دەتوانیت بابەتی دیاریکراو بدوزیتەوە. لەگەڵ ڕیزمدا.

ھاوڕێ ڕەحیمی کوردی ڕۆژهەڵات بووە ئەندام پەرلەمانی هۆڵەندا

دواجار ھاوڕێ و دۆستی خۆشەویستمان، ڕۆڵەیەكی تری كوردەواری، (ھاوڕێ ڕەحیمی), دوای ١٠ مانگ تێپەڕبوون بەسەر راگەیاندنی ئەنجامەكانی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی ھۆڵەندا، بوو بە پەرلەمانتار لەسەر لیستی گەورەترین پارتی براوەی ھەڵبژاردن و دەسەڵاتدار بۆ چوار ساڵی داھاتوو. ناوبراو، ڕۆژی سێشەمە ١٨/١/٢٠٢٢ لە مەراسیمێكی فەرمیدا، لەبەردەم سەرۆك و ئەندامانی پەرلەمان، سوێندی یاسایی دەخوات و دست بەكار دەبێت.
ھاوڕێ ڕەحیمی لە دایكبووی شاری سەردەشتی ڕۆژھەڵاتی كوردستانە و لەگەڵ خێزانەكەی ماوەیەك لە شاری سلێمانی ژیاوە.
زانیاری زیاتر ...
**ناو: هاوڕێ ڕەحیمی**
تەمەن: ٤٣ ساڵ
باری خێزانی: خێزاندار و خاوەن دوو منداڵە
خانەوادە: كوڕی تێكۆشەری دێرین عەلی ڕەحیمییە
ئاستی خوێندن: دەرچووی زانكۆی ئەمستەردام
پسپۆری: ئای تی
پارت: پارتی گەل بۆ ئازادی و دیموکراسی.
ژمارەی ڕیزبەندی لە لیستی كاندیدەكان: ٤٤
چۆن دوای ١٠ مانگ بوو بە پەرلەمانتار؟
ھۆكارەكە دەگەڕێتەوە بۆ ڕیزبەندییەكەی.
پارتی گەل بۆ ئازادی و دیموکراسی، ٣٤ كورسی بەدەست ھێناوە، ھاوڕێ ڕەحیمیش لە ڕیزبەندی ٤٤ بوو. دوای ئەوەی بەشێكی بەرچاو لە سێ دەیەكەی یەكەم، پەرلەمانییان جێھێشت و چوونە ناو حكومەت و پلەی سەرۆك وەزیران و وەزیر و وەزیری دەوڵەتییان پێسپێردرا، دەرفەتی زێڕین بۆ ھاوڕێ ڕەحیمی ڕەخسا و خەون و ھیوایەكەی ھاتەدی. ھاوڕێ پێشووتر ئەندامی ئەنجومەنی شارەوانی ڤێسپ بوو و ڕێكخراوێكی خێرخوازیشی بەڕێوەدەبرد.
ھاوتای (دیلان یەزیلگۆز) كە لە ئێستادا وەزیری داد و ئاسایشی ھۆڵەندایە و پێشتریش پەرلەمانتار بووە، ھاوڕێ ڕەحیمی دووەم ھاوڵاتی ھۆڵەندی بە ڕەچەڵەك كوردە لەسەر لیستی لیبڕاڵەكان متمانەی پەرلەمانتاری وەردەگرێت.
بەناوی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان پیرۆزبایی لێدەكەین و ھیوای سەركەوتنی بۆ دەخوازین. وەك چۆن پێشووتر ھاوكار و پشتیوانی بووین، بۆ داھاتووش ھەروا دەبین.
.......
ئەمستەردام/ ١٧/١/٢٠٢٢
بەختیار بەكر/ نوێنەری یەكێتی لە ھۆڵەندا