هەواڵی گشتی

ئێرە ئارشیفی ساڵی ٢٠١٢ یە، لە ڕێگای مینوی سەرەوە دەتوانیت تەواوی بابەتەکان بدۆزیتەوە. یان لەڕێگەی 

گەڕانەوە دەتوانیت بابەتی دیاریکراو بدوزیتەوە. لەگەڵ ڕیزمدا.

ئەمڕۆ هەردوو وەزیرانی دەرەوەی ئەمریکا ورووسیای خاوەن چەکی ئەتۆم کۆبونەوە

پشکۆ ئەمین:
ئەنتۆنی بلینکن وسەرجەی لاڤرۆف لە جنیف ،چاویان بەیەک کەوت،گفت و گۆیان دەربارەی کێشەی سنوری ئۆکرانای کرد. هەردوولا پێداگریان لەوەکرد،کەدەبێت هەوڵی چارەسەری دبلۆماسیانەو سیاسیانەی بۆ کیشەی ئۆکرانیا بدۆزنەوە ،
ئەم گفت و گۆو یەکتربینینە پاش ئەوەدێت کە سەرۆکانی ئەمریکاو رووسیا ، بایدن وپۆتین ، بەتەلەفون پێکەوە گفت وگۆیان کرد ، وە بۆ تەواکردنی ئەو گفت وگۆیە،هەردوو وەزیرانی دەروەی ئەو دوو وڵاتە ئەمڕۆ یەکیان بینی ، چاودیرانی سیاسی هەرپێش گڤت وگۆکە رایانگەیاند کە پیشبینی بەرەو پیشەوە چوون وچارەسەری کێشەکەناکەن ، لاڤرۆڤ دەڵێت ئێمە نیازی داگیرکردنی ئۆکرانایمان نیە ،بەلام ئۆکرانیا تووشی نەخۆشی ترس لەرووسیا هاتووە ،
لاڤرۆڤ لەکۆنگرە رۆژ نامەوانیەکەیدا، داوا لە ئەوروپای رۆژئاوا دەکات ،کە واز لەو دژایەتی کردنە کۆنەی رووسیا بهێنین ، هەردوو وەزیر داوا دەکەن کەهەوڵی لێک تیگەیشتنی سیاسیانە بدەن و کێشەکان بەدبلۆماسیانە چارەسەر بکەن ، دەربارەی کۆکردنەوەو هینانی سوپای ناتۆ و هێنانی سوپای رووسی بۆسەر سنوری ئۆکرانیا گفت وگۆیان کرد ،
بەپیی هاواڵەکانی ئەڵمانیا ، وەزیریدەرەوەی ئەمریکا داوای لەرووسیاکرد ئەو 10000سەربازەی لەسەر سنوری ئۆکرانیا کۆی کردۆتەوە بیکشێتەوە ، لاڤرۆڤی رووسیش داوای لەبلینکن کرد،کە ناتۆ بەڵێنبدات بە رووسیا کە ئۆکرانیا وەک ئەندامی ناتۆ قبوڵناکەن ، دەبێت بەرەسمی و بەنامە تاهەفتەی داهاتوو ئەم گەرەنتیە بدەن بە رووسیا ، بلینکن ئاگاداری روسیای کردوە کە هەر جووڵەیەکی سەربازی رووسی بۆناو سنوری ئۆکرانیا لەلایەن هاوپەیمانە یەکگرتوەکانی ئەورپاوە بێوەڵام نابێت ، دەربارەی داواکەی رووسیا بە وەرنەگرتنی ئۆکرانیا وجۆرجیا واتە هەردوو وڵاتی کۆنی ناو سۆڤیەت لە پەیمانی ناتۆدا، بلینکن وتی بەڵێن وایە هەفتەی داهاتوو وەلامی رووسیا بدرێتەوە ، رووسەکان هەر دژی ئەوەنین کە ئۆکرانیا نەبێتە ئەندامی ناتۆ وسوپای ناتۆ لە وڵاتەکانیاندا نەبیت، بەڵکوو داوادەکەن ناتۆ لە هەردوو ولاتی رۆمانیاو بۆلگاریاش پچێتە دەرەوە ،
بلینکن دەڵێت ،ئێمە چاوەڕێنین ،لەم یەکتربینینەدا کێشەکان چارەسەرکرێت ، بەلام دەزانین کەئێمە لەسەر رێگە راست و روونەکەین ،
ئیستا هەرلایەمان بۆچوونی لاکەیتر دەزانێت ودەشزانین کە چۆن کاری لە گەڵدا بکەین ،
ئەمریکا دەڵێت تا ئەوکاتەی رووسیا سوپاکەی نەکشێنێتەوە، ئێمە بێدەنگ و دەستەوەستان ناوەستین، تا ئەوکاتەی رووسیا هێرش بکاتە سەر ئۆکرانیا ، ئێمە بۆ پارێزگاری لە رۆژا ئاوای ئەوروپا و ناتۆ ئەوەی لەتواناماندابێت دەیکەین ،
هەرئەمرۆ ئەمریکا بریاری ناردنی چەک وجبەخانەیەکی زۆری بۆ ئۆکرانیادا
بلنکن لەوەڵامی رۆژنامەنوسەکاندا دەرباری خواستی رووسیا دەڵێت،
نابێت تۆ هەوڵی ئەوەبدەیت، دراوسیکانت سەر شۆر کەیت،ئەوەبکەن کە تۆ دەتەوێت ، ئەوان ئارەزوی خۆیان چ هاوپەیمانیەک هەڵدەبژێرن ،
بۆ دەبیت تۆ بەمە دژبیت ؟
ئەوان ئارەزووی خۆیانە چی هەڵدەبژێرن ، ئۆکرانیا وجۆرجیا دەیانەوێت بێنە ناو ناتۆ ، ئەوە مافی خۆیانە ، تۆ بۆ دژایەتی ئەمەدەکەیت ،
ئەم باسە لەرۆیتەرەوە وەرگریاوە