هەواڵی گشتی

ئێرە ئارشیفی ساڵی ٢٠١٢ یە، لە ڕێگای مینوی سەرەوە دەتوانیت تەواوی بابەتەکان بدۆزیتەوە. یان لەڕێگەی 

گەڕانەوە دەتوانیت بابەتی دیاریکراو بدوزیتەوە. لەگەڵ ڕیزمدا.

ئەم جۆرە یەکانەی نیشتەجێبوون مەکڕن!

هۆشدارییەک لە دەستەی وەبەرهێنانی کوردستان ، بۆ کۆمپانیاکانی نیشتەجێبوون و خانووبەرە.
بابەت/ ئاگادارکردنەوە
"ئەو پڕۆژانەی مۆڵەتیان نییە مامەڵەکردنیان نایاساییە"
دەستەی وەبەرهێنانی کوردستان ئاگاداری کۆمپانیاکانی کەرتی نیشتەجێبوون و کۆمپانیاکانی خانووبەرە دەکاتەوە ، بەهیچ شێوەیەک نابێت گرێبەستی کڕین و فرۆشتن و تەنانەت رێکلامیش بۆ بەبازاڕکردنی پڕۆژەکانیان بکەن ، لە بەرامبەر ئەنجامدانی ئەو کارە نایاساییە ، لایەنی پەیوەندیدار دووچاری رێکاری یاسایی دەبێتەوە ، لەهەمانکاتدا هۆشداری دەدەینە کڕیاران و هاووڵاتیانمان ، مامەڵەی کڕین و فرۆشتن بەو یەکانە نەکەن کە پڕۆژەکە مۆڵەتی وەبەرهێنانی وەرنەگرتووە ، بە پێچەوانەوە دەستەی وەبەرهێنان لێی بەرپرسیار نییە.
ڕاگەیاندنی دەستەی وەبەرهێنان
٢٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١