یه‌ك له‌و پۆسته هه‌ره گرنگه‌کانی کوردستان پۆستی سه‌رۆکه، ڕه‌نگه وه‌زیریك یان به‌ڕیوه‌به‌رێکی گشتی یان به هه‌رپوستێکی دیکه بدرێت به که‌سێکی بێ‌توانا یان گه‌نده‌ڵ یان نه‌زان ئه‌و کاردانه‌وه پر مه‌ترسیه‌ی نه‌بیت، وه‌کو ئه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆکی هه‌رێم بدرێت به که‌سێکی نه‌زان که لیاقه‌تی سه‌رۆکایه‌تی نه‌بێت، سه‌روکی کۆمار به‌رپرسه له وێنه کیشانی سیاسه‌تی ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی کوردستان، بۆیه ئه‌گه‌ر بێت‌و سه‌روکێك ته‌نها ئاره‌زوی ئه‌وه‌ی هه‌بێت بۆ نمونه ناوی بچێته مێژوه‌وه یان له پێناوی مه‌به‌ستێکی مادی یان سه‌رخستنی حیزبێك له حیزبه‌کان ئه‌وا کوردستان دوجاری خه‌ته‌رناکترین چاره‌سه‌ر ده‌بێت.
ئێمه خه‌ڵکی ئه‌م کوردستانه‌ین زۆربه‌ی زۆری خه‌ڵکی کوردستانیش بێگومان هه‌واداری پارتێک له پارته‌کانه هه‌رچه‌نده هه‌ندێک که‌س خۆڵ ئه‌که‌ن به چاومانه‌وه به ناوی بێلایه‌نیه‌وه به‌ڵام ئه‌مه‌یان گرنگ نیه وه‌کو ئه‌وه‌ی مرۆف به‌ڕاستی بیر بکاته‌وه له‌و که‌سایه‌تیه‌ی که هه‌ڵی ده‌بژێرێت بۆ سه‌رۆکی کوردستان، بۆ نمونه ئه‌گه‌ر من هه‌واداری حیزبیکم با ده‌نگ بده‌م بۆ که‌سایه‌تی حیزبێکی دیکه له‌ده‌ره‌وه‌ی حیزبه‌که‌ی خۆم، ئه‌گه‌ر بزانم به‌رژه‌وه‌ندی باڵای نه‌ته‌وه و ووڵاتی تێدایه، ده‌بێت تاکی کورد له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تی و له‌هه‌ر هه‌ڵبژاردنێکی دیکه ئه‌م واقیع بینیه بکات به ده‌ستور و یاسا و ڕێسای خۆی، گه‌ر وا نه‌کات خوانه خواسته ئه‌گه‌ری به هه ده‌رچونی ڕه‌نچی چه‌ن ساڵه‌مان به چاوی خۆ ده‌بینین.
ئێمه‌خه‌ڵکی هه‌رێمێکین یان پارچه‌یه‌کین له چوار پارچه‌ی کوردستاندا به‌ره‌نج و بازوو خوێنی شه‌هیدان و ماندوو بونی ڕۆڵه‌کانی گه‌له که‌مان هێناومانه‌ته به‌رهه‌م، خۆ ئه‌وه‌ی سه‌یرێکی نه‌خشه‌ی ناوچه‌که بکات چاك ده‌زانێت که به چی گه‌له گورگێکه‌وه گه‌مارۆ دراوین، هه‌ر یه‌ك له‌و ووڵاتانه خاوه‌ن هیزێکی گه‌وره‌یه و سه‌ربه‌خۆی کوردستان به به‌رژه‌وه‌ندی خۆی نازانیت.
بۆیه ده‌ست نیشانکردنی که‌سایه‌تیه‌کی خاوه‌ن تاقیکردنه‌وه زۆر گرنگه بۆ کوردستان.
کوردستان ووڵاتی ئێمه‌یه به هۆی په‌یوه‌ندیه‌کانه‌وه حیزب نیه نه‌یناسین، که‌سایه‌تی نیه نه‌یناسین و نه‌زانین سنوری ده‌سه‌ڵاتی تا کوێ بڕ ئه‌کات، هه‌ندێك سیاسه‌تمه‌دارانی کن ئێمه وا ده‌زانن ئه‌گه‌ر بچن بۆ ئێران له گه‌ڵ به‌رپرسێکی ئیران دابنیشن ئه‌وا هه‌مو شتێك کۆتای پێدێت و سه‌رۆکایه‌تی وا ده‌بێت، هه‌ر وه‌کو په‌ندێکی عه‌ره‌بی هه‌یه د‌ڵێت (بعد عبادان ماکو قریه) یان به کوردی له دوای عبادانه‌وه هیچ گوندێك نامێنیت له دونیا.
سه‌رۆکی ئێستای کوردستان به‌ریز مه‌سعود بارزانی که‌سایه‌تیه‌که ڕه‌نگه وه‌زنی سیاسی له زۆر سه‌رۆکه‌کانی دونیا به‌هاتر بێت، هه‌روه‌ها تۆرێکی په‌یوه‌ندی پته‌وی له‌گه‌ڵ زۆربه‌ی زۆری سه‌رۆکه‌کانی دونیای پێشکه‌وتو هه‌یه، به چاوی ڕێزه‌وه سه‌رۆک و که‌سایه‌تی و دام وده‌زگاکانی جیهان سه‌یری ده‌که‌ن، له مه‌یدانی سیا‌ستدا ویرای ئه‌وه‌ی له ناو ڕه‌حمی کۆماری مهاباد له دایک بوه تاقیکردنه‌وه‌یه‌کی دوور و درێژی له مه‌یدانی سیاسه‌تدا هه‌یه، له‌سه‌ر مێزی دانشتاندن که‌سێکه واتای ته‌نازول نازانێت له‌سه‌ر حیسابی به‌رژوه‌ندی میلله‌ته‌که‌ی هه‌ر وه‌کو چۆن بینیمان بۆ نمونه له مه‌جلیسی حوکمدا پێداگرت له‌سه‌ر هه‌ڵکردنی ئاڵای کوردستان و گۆڕینی ئاڵای به‌عسی عێراق ئاخیریشی له‌ناو ئه‌و هه‌مو ئه‌ندامانای ئه‌نجومه‌نی حوکم دا قسه هه‌ر قسه‌ی ئه‌و ده‌رچوو، له‌و ڕۆژه‌وه ئیتر خه‌ڵکی کوردستان و هه‌مو جیهان ئاشنا بون به ئاڵای پیرۆز و شه‌کاوه‌ی کوردستان.
ئه‌مانه هه‌مو گرنگن به‌ڵام له‌وانه گرنگتر ڕه‌نگه خه‌ڵکانێکی که‌م درکیان به‌وه کردبێت که کاتی دوروێنه‌ی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌یه که سه‌رۆک بارزانی چاندویه‌تی، ئه‌م چوار ساڵی داهاتوه گرنگترین چوار ساڵه له میژوی کوردا هه‌نگاوێکی پته و فراوانه به‌ره و سه‌ربه‌خۆبونی کوردستان به‌پاڵپشتی کێش!!! به پاڵپشتی یه‌کێک له‌سه‌رسه‌خترین دوژمنای کورد که تا دوێنی باوه‌ڕیان به‌وه نه ده‌هێنا که نه‌ته‌وه‌یه‌ك له‌ناو خاکه‌که‌یاندا هه‌یه پێده‌وترێت کورد، به‌ڵام به‌به‌رچاوی هه‌مومان بینیمان چۆن سه‌هۆڵی په‌یوه‌ندیه‌کان به‌گه‌رمی سیاسه‌تی بارزانی توایه‌وه ئێمه ده‌بێت چاوه‌روانی ئه‌وه بین که ئه‌و ووڵاته هه‌م دان بنێت که نه‌ته‌وه‌یه‌ك ناوی کورده و هه‌میش ببێته شه‌ریکێکی ئابوری وڵاته‌که‌مان به‌شیوه‌یه‌ك هه‌ردو لا قازانجمه‌ند بن ئێمه له‌وان و ئه‌وان له ئێمه که‌مه‌به‌ست تورکیایه، که زۆربه‌ی زۆری سیاسه‌تمه‌داران ده‌ڵێن ده‌بێته پردی په‌یوه‌ندی له نێوانی کوردستان و ئه‌وروپا.
جا بۆیه ده‌بیت ئێمه بزانین ده‌ست ئه‌نێن به‌سه‌ر ناوی کێی و کێ هه‌ڵده‌بژێرین بۆ سه‌رۆکی کوردستان.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.

میلله‌تانی دونیا به‌و په‌ڕی شانازیه‌وه ده‌ڕواننه زانا و ناوداره‌کانی خۆیان، تا له ژیاندان ئه‌ماژه‌ی شانازیان بۆ ده‌کرێ به‌سه ر‌وه‌ت و سامانی هه‌میشه‌یی نه‌ته‌وه‌کانیان له قه‌ڵه‌م ده‌درین، دوای کۆچی دوایشیان باخچه و شه‌قام و مه‌یدانه گشتیه‌کان به په‌یکه‌رو ناوی ئه‌وان ده‌ڕازینرێته‌وه، ڕێڕه‌وی ژیانیان له قوتابخانه‌کاندا وه‌کو وانه به خوێنکاره‌کان ده‌نوسریته‌وه، زۆری زانا‌و بیرمه‌نده‌کان نیشانه‌ی زیندوێتی نه‌ته‌وه‌کانه، که‌چی به‌داخێکی زۆره‌وه له‌ناو نه‌ته‌وه‌ی ئێمه‌دا حیزب حیزبێنه و خزم خزمێنه واده‌کات زاناکانمان بکه‌ونه پاشکۆ و ده‌یان ورده ڕۆشنبیرو شاعیرۆك و نوسه‌ری ده‌ست له‌رزۆك و هونه‌رمه‌ندی نیوچڵ سیاسه‌تمه‌داری کورد کوژ ببنه ناونیشانی نه‌ته‌وه‌که‌مان و بۆ هه‌ندێکیانیش ته‌نانه‌ت مه‌رقه‌دی پیرۆز ده‌کری.زاتێکی وه‌کو مامۆستای گه‌وره‌مان پرۆفیسۆر دکتۆر جه‌مال نه‌به‌ز له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌ی کوردی له‌ناو دڵه‌گه‌وره‌که‌ی کۆکردۆته‌وه و هه‌میشه هه‌وڵی سه‌رخستنی نه‌ته‌وه‌که‌ی بوه له بواری په‌روه‌رده دا که‌سێکی بێوێنه‌یه.ئه‌م بلیمه‌ته له نێوانی خۆرهه‌ڵهاتن و خۆرئاوا بونی هیچ ڕۆژێك له رۆژانی ته‌مه‌نه ئازیزه‌که‌یدا نه‌بردۆته سه‌ر بێئه‌وه‌ی بیر له مێژوی نه‌ته‌وه‌که‌ی و ئیستا‌و دواڕۆژی نه‌کردبێته‌وه ته‌نانه‌ت شه‌وانی ئه‌ویش خه‌ونی دروست بونی ده‌وڵه‌تی کورد و شه‌کاوه بونی ئاڵای کورد و ملکه‌چ نه‌کردنی نه‌ته‌وه‌که‌یه‌تی بۆ داگیرکه‌رانی.ئه‌م کاکه نه‌به‌زه کاتێك له‌به‌سرا مامۆستا بوه هه‌میشه بیر‌و هۆشی له کوردستان بوه، کاتێکێش له‌به‌غدا بو خۆشه‌ویستی کورد و کوردستان وای لێکرد له‌گه‌ل کۆمه‌ڵێ زاتی تردا له دوکانه ڕه‌نگینه‌که‌ی ئوستاد به‌شیر موشیردا هه‌م کۆمه‌ڵگایه‌کی کوردی دروست بکه‌ن له سێبه‌ری باڵیوزخانه‌ی ئه‌و به‌هه‌شتیه‌دا هه‌رچی که‌ین و به‌ینی کوردی هه‌یه بێته باس و خواستی ئه‌و کۆری زانیارییه، کاتێکیش له که‌رکوك ده‌بێت خه‌ونی خوێندنی کوردی ده‌بێته جێگه‌ی بایه‌خی ئه‌و بۆیه‌که‌مین جار له مێژودا وانه زانستیه‌کان وه‌رده‌گێریته‌وه سه‌ر زمانی شیرینی کوردی، له کاتێکیش ده‌چێت بۆ هه‌ولێر له‌سه‌ر هه‌مان ڕێره‌و به‌رده‌وام ده‌بێت، له‌زه‌مانی قاسمدا له‌پێشی پێشه‌وه‌ی ئه‌و مامۆستایانه ده‌بێت که دواوا ده‌که‌ن له ڕژێمی ئه‌و سه‌رده‌مه معارفێك بۆ کوردستان دروست بکریت پایته‌خته‌که‌شی که‌رکوک بێت، کاتێکێش له 61 دا دێته ئه‌ڵمانیا به‌مه‌ردێتی و ئاره‌قی نێو چاوانی خۆی پێده‌گه‌یه‌نێ، له‌و ڕۆژه و تا ئه‌م ڕۆژه‌ی ئه‌مڕۆ چه‌ندین ساکاری زانستی پێشکه‌ش کردوه، به زمانی ئینگلیزی و ئه‌ڵمانی و فه‌ره‌نسی کێشيی کوردی به هه‌مو شاره گرنگه‌کانی ئه‌وروپا ناساندوه.ئافه‌رین بۆ نه‌ته‌وه‌یه‌ك زانایه‌کی وای هه‌بێت و ده‌یان که‌ناڵی ته‌له‌فیزێو‌نیان هه‌بێت یه‌کێكیان نه‌توانن ده‌ستیان بگاته ئه‌م زاته و وتووێژێکی له‌گه‌ل ساز بده‌ن، ئیستاش تۆپه‌که له گۆڕه‌پانی ئه‌م که‌ناڵه حیزبیانه‌یه و جه‌مال نه‌به‌زیش سه‌ر به‌رز و سه‌رکه‌ش وه‌ك لوتکه‌ی چیاکانی کوردستان بۆته مایه‌ی شانازی هه‌مو که‌سێك که کوردی لا مه‌به‌ست بێت.جا ئه‌و که‌سه که‌سه ئه‌لفێکی به‌سه.