به‌ڕێزان:
په‌رله‌مانی كوردستان
سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری
ده‌زگای ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان
ده‌زگای گشتی ئاسایشی هه‌رێم له هه‌ولێر
رێكخراوه نێوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان
ماوه‌ی 21 مانگ تێپه‌ڕ ده‌بێت به‌سه‌ر ده‌ستگیركردنی (نیاز عه‌زیز) له زیندانی ئاسایشی گشتی شاری هه‌ولێر، به‌بی ئه‌وه‌ی ناوبراو دادگایی كرابێت و تۆمه‌ته‌كانی بۆخۆی و رای گشتی ئاشكرا كرابێت.
به‌پێی وته‌كانی هاوسه‌ری نیاز عه‌زیز، ناوبراو ئه‌شكه‌نجه دراوه له ماوه‌ی ده‌ستگیركردن و زیندانیكردنیدا، له كاتێكدا نیاز وه‌ك ناڕه‌زایی ده‌ربڕین دژ به مامه‌ڵه‌ی ده‌زگای ئاسایش له‌گه‌لیدا ماوه‌ی 65 رۆژ مانی له خۆراك گرتبوو به جۆرێك ژیانی له مه‌ترسیدا بوو و باری ته‌ندروستی ناجێگیربووه.
هاوكات نزار ته‌ڵعه‌ت بێجان رۆژنامه‌وان له گۆڤاری باشوور، كه له ناوچه‌ی بادینان ده‌رده‌چێت، رۆژی 28/8/2013 به مه‌به‌ستی مۆڵه‌ت وه‌رگرتن بۆ كردنه‌وه‌ی بنكه‌ی رێكخراوی هه‌ڤپه‌ژراندنا جڤاكی سه‌ردانی ئاسایشی زاخۆی كردووه، كه‌چی له‌لایه‌ن ده‌زگاكه‌وه ده‌ستگیركراوه و تائێستاش ئازادنه‌كراوه.
ئه‌مه چه‌ند جارێكه رۆژنامه‌وانی ناوبراو به‌هۆی چالاكییه‌كانییه‌وه ده‌كه‌وێته به‌ر فشار و سووكایه‌تی پێكردنی ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی پارتی.ئه‌م جاره به‌هۆی وه‌رگرتنی مۆڵه‌ت بۆ رێكخراوه‌كه‌ی كه مه‌به‌ست بوو له‌گه‌ڵ 40 گه‌نجی تر بنكه‌ی رێكخراوێكی مه‌ده‌نی بكاته‌وه، به‌ڵام ئێستا له كونجی زیندان خراوه.هه‌روه‌ها رێگه به كه‌سوكاره‌كه‌شی نادرێت سه‌ردانی بكه‌ن و بیبینن.هاوكات به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمیش له‌لایه‌ن ئاسایشه‌وه هۆكاری ده‌ستگیركردنه‌كه‌ی رانه‌گه‌یه‌ندراوه.
ده‌ستگیركردنی رۆژنامه‌نووسان به بیانووی دزه پێكردنی زانیاری و ئه‌شكه‌نجه‌دانیان له‌لایه‌ن ئاسایشی گشتی له‌كاتێكدایه، پێشتریش رۆژنامه‌نووس (كارزان كه‌ریم) له‌لایه‌ن هه‌مان ده‌زگاوه ده‌ستگیركرا و دواتر له‌لایه‌ن دادگاوه سزای دوو ساڵ زیندانیكردنی به‌سه‌ردا سه‌پێندرا و پێشتریش رایگه‌یاندبوو له زیندانی تاكه‌كه‌سی ده‌زگای ئاسایش‌دا ئه‌شكه‌نجه دراوه.
(سه‌نته‌ری په‌ره‌پێدانی دیموكراسی و مافه‌كانی مرۆڤ) پێشتر له راپۆرتێكی ساڵانه‌یدا سه‌باره‌ت به ره‌وشی زیندانیان له نێو گرتووخانه‌كاندا رایگه‌یاندبوو كه "له‌كۆی 456 زیندانی ده‌ستگیركراودا 113 كه‌سیان ئه‌شكه‌نجه‌دراون، كه به‌شێكیان ئه‌شكه‌نجه‌ی ده‌روونی و جه‌سته‌یی دراون له‌كاتی ده‌ستگیركردن و لیكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیاندا".
به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی نافه‌رمی گه‌یندراون، نیاز عه‌زیز "به‌هۆی بردنه ده‌ره‌وه‌ی زانیاری له مه‌كته‌بی رێكخستنی پارتی دیموكراتی كوردستان و بڵاوكردنه‌وه‌ی له گۆڤاری لڤین زیندانیكراوه" به‌درێژایی ماوه‌ی ده‌ستگیركردنیشی تا ئێستا تۆمه‌ته‌كانی سه‌ری له رێگای دادگا ساغ نه‌كراوه‌ته‌وه و پرۆسه‌ی دادگایی كردنی به‌ڕێوه نه‌چووه.
له كاتێكدا به‌پێی بنه‌ما دادگه‌رییه سزاییه‌كان به ژماره (23) ی ساڵی 1971ی هه‌موار كرا‌و، كه كۆنگره‌ی یه‌كه‌می نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ قه‌ده‌غه‌كردنی تاوان و مامه‌ڵكردن له‌گه‌ڵ تاوانباراندا پشتی پێبه‌ستووه، پێویسته تۆمه‌تبار ئاگاداربكرێته‌وه له هۆكاری ده‌ستگیركردنه‌كه‌ی.
هه‌روه‌ها به‌پێی بنه‌ما دادگه‌رییه سزاییه‌كان ده‌بێت له ماوه‌ی 24 كاتژمێردا تۆمه‌تبار له‌به‌رده‌م لێكۆڵه‌ری داد یان دادوه‌ر ئاماده‌بن بۆ وه‌رگرتنی وته‌كانیان.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا مادده‌ی (333) له یاسای سزادانی عێراقی ژماره (111) ی ساڵی 1969، ئاماژه به‌وه ده‌كات كه به‌كارهێنانی هێز و هه‌ڕه‌شه‌كردن به ئه‌شكه‌نجه داده‌ندرێت و سزای به‌ندكردن بۆ ئه‌نجامده‌ره‌كه‌ی دانراوه (كه فه‌رمانی دابیت یان خۆی ئه‌نجامی دابێت له دژی تۆمه‌تبار یان شاهێد یان شاره‌زایه‌ك به مه‌به‌ستی ناچاركردنی به دانپیانانێك) .
مانه‌وه‌ی نیاز عه‌زیز بۆ زیاتر له 21 مانگ به‌بی دادگایی كردن له كاتێكدایه، به‌پێی یاسای بنه‌ما دادگه‌رییه سزاییه‌كانی ژماره (23) ی ساڵی 1971ی هه‌مواركراو، پێویسته ماوه‌ی مانه‌وه‌ی تۆمه‌تبار له راگرتندا (توقیف) له چاره‌كی ئه‌و حوكمه‌ی كه پێی تۆمه‌تبار كراوه زیاتر نه‌بێت.
بۆیه ئێمه، به‌شداربووانی ئه‌م كه‌مپینه داوا له‌لایه‌نه په‌یوه‌نیداره‌كانی سه‌ره‌وه ده‌كه‌ین له روانگه‌ی جی به‌جێكردنی یاساكان و ده‌ستگرتن به بنه‌ماكانی مافی مرۆڤ و ده‌ستهه‌ڵگرتن له سه‌ركوتكاری و پێشێلكارییه‌كان به زووترین كات پابه‌ندبن به‌جی به‌جێكردنی ئه‌م داواكاریانه‌ی خواره‌وه:
*به‌هۆی ناله‌باری باری ته‌ندروستی نیاز عه‌زیز له ده‌ره‌نجامی مانگرتنه 65 رۆژییه‌كه‌ی و فشاره ده‌روونییه‌كانی سه‌ری، به‌زووترین كات ئازاد بكرێت تا رۆژی دادگایی كردنی له پرۆسه‌یه‌كی دادگایی خاوێندا.
*نزار بێجان به زووترین كات ئازاد بكرێت و تۆمه‌ته هه‌ڵبه‌ستراوه‌كانی سه‌ری ئاشكرا بكرێن و قه‌ره‌بووی ماددی و مه‌عنه‌وی ئه‌و زیانه بكرێته‌وه كه له ماوه‌ی زیندانیكردنیدا به‌ریكه‌وتووه.
*ئاشكراكردنی ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی كه به‌هۆیه‌وه نیاز عه‌زیز ماوه‌ی 21 مانگه له ماوه‌ی راگرتندایه.
*ده‌زگای ئاسایشی گشتی هه‌رێم پێویسته ده‌ست له ده‌ستگیركردنی رۆژنامه‌نووسان هه‌ڵبگرێت به بیانووی دزه پێكردنی زانیارییه‌كان و وه‌ك ده‌زگایه‌كی نیشتیمانی مامه‌ڵه بكات نه‌ك حیزبی.
*پێویسته به‌پێی یاسای كاری رۆژنامه‌نووسی ژماره (35) ی ساڵی 2007 و یاسای نوێی به ده‌ستهێنانی زانیاری ژماره (11) ی ساڵی 2013 مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ دۆسییه‌ی نیاز عه‌زیزدا بكریت.
*ده‌زگای ئاسایش رێگا به رێكخراوه نێوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و لیژنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان بدات بۆ بینینی نیاز عه‌زیز له نێو زیندان و ئاگاداربوون له ورده‌كاری دۆسییه‌كه‌ی.
*چیتر بۆ مه‌رامی سیاسی به‌رگی یاسایی به به‌ر تۆمه‌ته‌كاندا نه‌كرێت له دژی رۆژنامه‌نووسان و هه‌وڵدان بۆ سه‌ركوتكردنی ئازادی راده‌ربڕین.
بۆ پشتیوانیكردن له‌م كه‌مپینه ناوه‌كانتان بۆ ئه‌م ئیمێله‌ی خواره‌وه بنێرن:
ناوی پیشتوانی كه‌مپینه‌كه:
1- نیاز عه‌بدوڵڵا - چالاكوان له بواری مافه‌كانی مرۆڤ
2- شێروان شێروانی - سه‌رنووسه‌ری گۆڤاری باشوور
3- گروپی ١٧ی شوبات لەستۆکهۆڵم
4- رێكخراوی هاوڵاتی ئازاد ویه‌كسان
5- ئاسۆس هه‌ردی - نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووس
6- هۆشیار عه‌بدوڵڵا - به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵی ئاسمانی KNN
7- كه‌مپینا ئازادی بو سه‌ید ئه‌كره‌م
8- گۆڤاری باشور
9- رێكخراوی مرۆڤ بۆ مرۆڤ
10- رێكخراوی خۆبه‌خشی كوردستان
11- رێكخراوی گه‌یاندن بۆ چالاكی دیموكراسی و مافه‌كانی مرۆڤ
12- رێكخراوا تێكوشان بو هشیاریا كلتوری ومیدیایی
13- رێكخراوا هه‌ڤپه‌ژراندنا جڤاكی
14- ناڤه‌ندا ئاری بو چاپه‌مه‌نیێ
15- (رێكخراوا كه‌سكا (كوردستانی-ئه‌وروپی
16- كامه‌ران محه‌مه‌د - رۆژنامه‌نووس
17- سیروان ره‌شید - كه‌ناڵی ئاسمانی KNN
18- موه‌فه‌ق محه‌مه‌د - رۆژنامه‌نووس
19- هێمن فه‌رید - چالاكوانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی
20- كارزان عه‌زیز – چالاكی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی
21- رێكخراوا هه‌ست بو هونه‌ر و چاند
22- هه‌ندرێن ئامێدی.چالاكڤانێ سیاسی.نه‌رویج
23- مه‌كی ئامێدی.چالكڤانێ سیاسی.نه‌رویج
24- محسن عه‌بدولره‌حمان.نڤیسكار.دهوك
25- كاوار حه‌سه‌ن.روژنامه‌ڤان.دهوك
26- ئه‌میر گوران.روژنامه‌ڤان.دهوك
27- جه‌میل به‌رواری.چالاكڤانێ سیاسی.زاخو
28- هه‌ندرێن مامه‌ند.چالاكڤانێ سیاسی.نه‌رویج
29- مه‌حمود حه‌كیم، چالاكڤانێ گه‌نجان.دهوك
30- شوان سه‌ید عه‌لی.چالاكوانی گه‌نجان.رواندورز
31- ئارام حسێن.روژنامه‌ڤان.دهوك
32- ئه‌یهان سه‌عید.روژنامه‌ڤان.دهوك
33- بڕیار نامق - كه‌ناڵی ئاسمانی KNN
34- هه‌ردی ئه‌حمه‌د- كه‌ناڵی ئاسمانی KNN
35- ئارام مه‌حمود- كه‌ناڵی ئاسمانی KNN
36- به‌همه‌ن عومه‌ر – رۆژنامه‌نووس
37- مه‌سعود هادی.روژنامه‌ڤان.دهوك
38- عه‌ممار عه‌بدوللا.روژنامه‌ڤان.دهوك
39- دلوڤان زێباری.روژنامه‌ڤان.دهوك
40- بریار حه‌جی كه‌كو/ روژنامه‌ڤان.دێره‌لوك
41- نیهاد هه‌مزه/ روژنامه‌ڤان.شێلادزێ
42- برقی ئیسلام.روژنامه‌ڤان/ ئامێدی
43- بێوار حه‌جی زه‌ینه‌ل.چالاكڤانێ سیاسی.ئامێدی
44- ئه‌حمه‌د ته‌مه‌ر روژنامه‌ڤان/سیریێ
45- عرفات عه‌بدلجه‌بار.روژنامه‌ڤان/ شێلادزێ
46- ئوسمان زینه‌ل.ماموستا.شێلادزێ
47- نژیار سه‌لاحه‌دین.ماموستا.شێلادزێ
48- مروان مو‌سا.فه‌رمانبه‌ر.شێلادزێ
49- یوسف محسن.چالاكڤانێ سیاسی.شێلادزێ
50- رێڤینگ یاسین.روژنامه‌ڤان.دهوك-
51- وه‌لید موحه‌مه‌د.چالاكڤانێ سیاسی.ئاكرێ
52- دلبرین شێروانی.چالاكڤانێ گه‌نجان.ئاكرێ
53- شاسوار مامه.روژنامه‌وان.رانیه -
54- كاروان سه‌بری.چاڤدێرێ سیاسی.سوێد-
55- عه‌بدلقارد موحه‌مه‌د، خانده‌ڤان، دهوك
56- سه‌ردار كه‌ریم.چالاكڤانێ گه‌نجان.زاخو
57- دلشاد ئه‌بوه‌ر.روژنامه‌ڤان.ئاكرێ
58- فه‌رمان ره‌شاد.روژنامه‌نووس.هه‌ولێر
59- سه‌باح ئه‌تروشی.روژنامه‌ڤان.دهوك
60- هه‌وار ئاسا.روژنامه‌ڤان.زاخو
61- ئازاد بامه‌رنی.چاڤدێرێ سیاسی.برێتانیا
62- بێكه‌س به‌رواری.چالاكڤانێ سیاسی.نه‌رویج
63- شه‌وقی كانه‌بی – كه‌ناڵی ئاسمانی KNN
64- ئاریان كامیل - كه‌ناڵی ئاسمانی KNN
65- ئاواره حه‌مید - كه‌ناڵی ئاسمانی KNN
66- كامیل عومه‌ر - مامۆستای زانكۆ
67- شه‌ماڵ ئاكۆ – خوێندكار له وڵاتی سوید
68- عومەر فارس عەزیز - بەرپرسی سایتی کوردستان نێت
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
