هه‌ندێك له داواكارییه‌كانمان هه‌ر باس نه‌كران و داواكارییه‌كانمان وه‌ڵام نه‌درانه‌وه
له كاتێكدا ئه‌م داوایانه‌ی خواره‌وه‌مان خسته به‌رده‌ست پارله‌مانتاران، مخابن زۆرێك له داواكارییه‌كانمان به هیچ شێوه‌یه‌ك له‌ناو پارله‌مان گفتوگۆیان له سه‌ر نه‌كرا وه‌ك باج سه‌ندن له داهات زۆره‌كان و سه‌رمایه‌داره‌كان و كه‌مكردنه‌وه‌ی جیاوازی موچه‌كان و به‌خشینی موچه‌ی چاودێری خێزانی به‌و كوردانه‌ی نزیك 20 ساڵه نیشته‌جێی باشوری كوردستانن و دامه‌زراندن بۆ هه‌ژاران...
تا بودجه و ئابووری كوردستان له خزمه‌ت توێژێكی بچوكی سه‌رمایه‌دار و سیاسی دا بێت، ئه‌وا هه‌ژاران ههژارترو ده‌وڵه‌مه‌ندانیش ده‌وڵه‌مه‌ندتر ده‌بن و ئاسایشی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌م وڵاته سه‌قامگیر نابێت.
داواكاری هه‌ژاران و قوربانیانی كوردستان له سه‌ر بودجه درایه پارلمانی كوردستان
به به‌ژداری ده‌یان كه‌سایه‌تی و چالاكوانی مه‌ده‌نی و سیاسی، كاتژمیر 10ی سه‌رله‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌مه 23ی كانوونی دووه‌م گردبونه‌وه‌یه‌ك و كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌نووسی له به‌رده‌م پارله‌مان له لایه‌ن هه‌ڵمه‌تی پشتیوانی له به‌شی هه‌ژاران و قوربانیان له بودجه‌ی ئه‌مساڵ 2013 ئه‌نجامدرا.
له به‌شێك له وته‌كاندا داوا له سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كرا با له كۆنگره‌ی دافۆس له سویسرا له سه‌رۆك كۆمار‌و به‌رپرسانی وڵاتان بپرسێت بزانێت كه‌س موچه‌كه‌ی به ئه‌ندازه‌ی ئه‌و هه‌یه.
ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ش ده‌قی یاداشتانهمهكهیه:
به‌رێز سه‌رۆكایه‌تی پارله‌مانی كوردستان
به‌ڕێز سه‌رجه‌م فراكسیۆنه‌كانی پارله‌مانی كوردستان
بابه‌ت: داواكاری هه‌ڵمه‌تی به‌شی ههژاراران له بودجه‌ی ساڵی 2013 ی هه‌رێمی كوردستان
داواكارییه‌كانی هه‌ڵمه‌تی داكۆكی له به‌شی هه‌ژاران و قوربانیان بۆ بودجه‌ی ساڵی 2013ی هه‌رێمی كوردستان
((بودجه به‌شی سه‌رجه‌م هاووڵاتیانی كوردستانه له داهاتی نه‌ته‌وه‌یی، موڵكی هیچ كه‌س و لایه‌ن و گروپێك نییه، ئه‌ركی حكومه‌ته به ئامانه‌ته‌وه وه‌ك لایه‌نێكی ته‌نفیزی خزمه‌تكار به‌شێوه‌ی دادپه‌روه‌رانه به‌سه‌ر سه‌رجه‌م هاووڵاتیان به پێی پێداویستی تاك و كۆمه‌ڵگا و به ره‌چاوكردنی پێشكه‌وتنی وڵات و وه‌به‌رهێنان له بواری جیاجیا دابه‌شی بكات به پاشه‌كه‌وتكردن بۆ دڵنه‌وایی ئێستا‌و داهاتووی گه‌له‌وه)) .
كوردستان به‌م سسته‌مه حوكمڕانیه‌ی ئێستاوه‌ی بۆته یه‌كێك له وڵاتانی هه‌ره نادادپه‌روه‌ر له جیهاندا، له سایه‌ی ئه‌م حوكمڕانی و كابینه یه‌ك له دوای یه‌كانه‌ی كوردستاندا رۆژ به رۆژ جیاوازییه چینایه‌تیه‌كان قولتر ده‌بنه‌وه‌و هه‌ژاران هه‌ژارتر و ده‌وڵه‌مه‌ندان ده‌وڵه‌مه‌ندتر ده‌بن، ده‌سه‌ڵاتدارانی كوردستان هه‌رچه‌نده زۆر جار له دروشمه‌كانیان باسی له مافی هه‌ژاران و خانووه قوڕه‌كان ده‌كه‌ن، به‌ڵام له راستیدا ده‌سه‌ڵاتدارییه‌تی ئه‌وان له خزمه‌ت چینه داراكاندایه.
ئێمه ئه‌مانه‌ی له خواره‌وه ناومان هاتووه ئه‌م داواكارییانه كه به‌شێكی كه‌من له داواكارییه‌كانمان ده‌خه‌ینه به‌رده‌ست پارله‌مانتارانی كوردستان و رایگشتی كوردستان به هیوای ئه‌وه‌ی پشتیوانی لێ بكرێت و له بودجه‌ی ساڵی 2013ی هه‌رێمی كوردستان شوێنیان بكرێته‌وه و له گفتوگۆكانی ناو پارله‌ماندا داكۆكیان لێبكرێت:
1-به‌رز كردنه‌وه‌ی لانی كه‌می موچه كه ئێستا 156000 دیناره (127 دۆلار) ، له به‌رامبه‌ردا كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رزترین موچه كه 400000دۆلاره، به ئاستێك جیاوازییه‌كانیان به پێی ستانداردی وڵاتانی مۆدێرن بێت، له ئێستادا به پێی به‌راوردی به‌رزترین موچه‌و كه‌مترین موچه له هه‌رێمی كوردستان، جیاوازییه‌كه 3150 جاره، 315 جار له جیاوازی موچه‌ی وڵاتی به‌ریتانیا 207 جار له جیاوازی موچه له فه‌ره‌نسا زیاتره، ئه‌مه‌ش خاڵێكی ره‌شه به پێی ستانداره جیهانییه‌كان به تایبه‌ت پله‌به‌ندی جینی له دیاریكردنی به‌رزترین موچه‌و به‌رزترین موچه له وڵاتێكدا.
2- باج خستنه سه‌ر داهاتی موچه باڵاكان و سه‌رمایه‌داران، ئه‌م باجه به به‌رز بوونه‌وه‌ی داهات سه‌ر بكه‌وێت و داهاته‌كه‌ی بچێته ناو داهاتی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و شه‌فافانه له خزمه‌ت هه‌ژاران به‌كار بهێنرێت.
3-دامه‌زراندن له كه‌رتی ده‌وڵه‌تی شه‌فاف بێت و كه‌سی ناو ئه‌و خێزانانه بگرێته‌وه كه هیچ سه‌رچاوه‌یه‌كی داهاتیان نییه و بێكارن و موچه خۆریان له حكوومه‌ت نییه و كرێچین.
4-موچه‌ی بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدان و قوربانیانی جینۆساید و كه‌مئه‌ندامانی شۆڕش و بریندارانی چه‌كی كیمیاوی به پێی بژێوی ژیانی شه‌ره‌فمه‌ندانه زیاد بكرێت.
5- پشتیوانی له داخوازه‌كانی كه‌مئه‌ندامان ده‌كه‌ین به تایبه‌ت ئه‌و كه‌مئه‌ندامانه‌ی پله‌ی كه‌مئه‌ندامیان به‌رزه‌و توانای كاریان نییه و هیچ سه‌رچاوه‌یه‌كی بژێوی و داهاتیان نییه.
6- موچه‌ی چاودێری خێزان له 150000 دیناره‌وه به‌رز بكرێته‌وه بۆ 250000 دینار له گه‌ڵ زێده‌ی 50000 دینار بۆ هه‌ر منداڵێك به مه‌رجێك بخوێنێت، ئه‌وه‌ی ئێستا دیاریكراوه 2 دۆلاره بۆ خێزانیك كه ستانداردی هه‌ژارییه له جیهان بۆ تاك نه‌ك بۆ خێزان وه‌ك له كوردستان دیاریكراوه، ئه‌گه‌ر له سه‌ربنچینه‌ی خێزانی 5 كه‌سی دیاریبكه‌ین ئه‌وا داهاتی تاك 40 سه‌نت ده‌رده‌چێت.
7- موچه‌ی چاودێری خێزان ئه‌و خێزانانه‌ش بگرێته‌وه كه 10 ساڵ زیاتره و به هۆكاری سیاسی ئاواره‌ی باشووری كوردستان بوونه، به تایبه‌ت هاووڵاتیانی (كه‌مپی مه‌خمور- كۆیه – زڕ گوێز...) .
8- بودجه‌ی زیاتر بۆ كه‌رتی نیشته‌جێبوون دیاریبكرێت و ته‌نها ئه‌وانه بگرێته‌وه كه كرێچین و له دابه‌شكردن ژماره‌ی خێزان و بڕی داهاتی ماگانهی خێزانه‌كه رۆڵ ببینێت.
له كۆتاییدا پێمان وایه سسته‌می بیمه‌ی بێكاری (سۆسیال) و بیمه‌ی ته‌ندروستی مافی هه‌موو هاووڵاتیانی كوردستانه و هیوادارین له ساڵی داهاتووی پارله‌ماندا 2014 شه‌ڕی سه‌ره‌كی هه‌مووتان له‌سه‌ر ئه‌م داواكارییه بێت بۆ كۆمه‌ڵگای كوردی ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژێردرانه‌وه بۆ پارله‌مان.
بۆ په‌یوه‌ندیكردن: 07503716620
ناوی به‌شداربووان:
1- شاهۆ عه‌بدالقادر راگهیهناندكار كه‌ركووك
2- جه‌ماڵ ره‌مه‌زان محه‌مه‌د ساڵه‌ح پ.دێرین و كه‌سایه‌تی سیاسی كه‌ركوك
3- یه‌كێتی لاوانی دیموكرات له كوردستانی عێراق
4- رێكخراوی ژنانی ئازادیخوازی كوردستان-رژاك
5- دانا ته‌ها قوتابی زانكۆ هه‌ولێر
6- ره‌نجده‌ر گراوی چالاكوانی مه‌ده‌نی هه‌ولێر
7- ره‌سول حوسێن چالاكی مه‌ده‌نی هه‌ولێر
8- عیسا خدر رۆژنامه‌نوس هه‌ولێر
9- فه‌رمان خێلانی چالاكی مه‌ده‌نی به‌لجیكا
10- ئاواره مام وسو پ.دێرین داره‌توو
11- فارس حوسێن مه‌یاس جوتیار هه‌ولێر
12- كه‌ریم سه‌ركه‌ش چالاكی مافی مرۆڤ سوئید
13- هێمن محه‌مه‌د پارێزه‌ر هه‌ولێر
14- كاڵی كه‌ریم مامۆستا سویسرا
15- ئه‌یوب فایه‌ق چالاكی مه‌ده‌نی كه‌نه‌دا
16- عه‌بدوڵا سلێمان شاعیر كه‌نه‌دا
17- هۆشه‌نگ كه‌ریم رۆژنامه‌نوس هه‌ولێر
18- هه‌ڤاڵ نه‌ژاد پارێزه‌ر هه‌ولێر
19- هه‌مزه قاسم چالاكی مه‌ده‌نی كه‌ركووك
20- گۆران هه‌ڵه‌بجه‌یی نووسه‌ر دانمارك
21- سه‌لام عه‌بدوڵا چالاكی مه‌ده‌نی خانه‌قین
22- جه‌لال هۆرێنی چالاكی مه‌ده‌نی ده‌ربه‌ندیخان
23- روناك ئه‌حمه‌د چالاكی مافی ژنان ئه‌ڵمانیا
24- حوسێن شه‌فیق مه‌حمود قوتابی ئه‌ڵمانیا
25- ئاكۆ كورده چالاكوان سلێمانی
26- رێبین فه‌تاح رۆژنامه‌نوس هه‌ولێر
27- عه‌باس نادر مامۆستا هه‌ولێر
28- ئارێز داراپوور كه‌سایه‌تی ناسراوی سیاسی ئه‌ڵمانیا
29- حه‌مه گۆپاڵه نووسه‌ر سوئید
30- باوكی ئارام چالاكی سیاسی كه‌ركووك
31- به‌ختیار محه‌مه‌د سه‌رنوسه‌ری ده‌نگی مه‌خمور
32- جه‌ماڵ به‌رزنجی چالاكی مافی مرۆڤ
33- ئه‌ڤین به‌كر توێژه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی
34- هیوا عه‌بدوڵا عه‌زیز رۆژنامه‌نوس به‌لجیكا
35- عه‌بدالكه‌ریم سه‌ركه‌ش چالاكی بواری مافی مرۆڤ سوئید
36- ئارام بۆگدی پێشمه‌رگه‌ی دێرین نه‌رویج
37- رابه‌ر فه‌تاح قوتابی دكتۆرا مالیزیا
38- ده‌رسیم دیبه‌گه‌یی نووسه‌ر دانمارك
39- خه‌لیل غه‌زاڵی كه‌سایه‌تی ناسراو و رۆژنامه‌وانی بواری سیاسی هۆڵه‌ندا
40- ئه‌حمه‌د سه‌فا رۆژنامه‌نوس به‌ریتانیا
41- به‌كر ئاڵه‌یی شاعیر رانییه
42- نه‌وزاد گامێشتهپهیی رۆژنامه‌نوس سه‌ید سادق
43- محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د پور چالاكی بواری مافی مرۆڤ سوئید
44- شه‌ماڵ عادل سه‌لیم نوسه‌ر و پێشمه‌رگه‌ی دیرین دانمارك
45- دڵشاد ره‌حمان كارمه‌ندی ته‌ندروستی هه‌ولێر
46- یوسف جه‌لیل چالاكی مه‌ده‌نی هه‌ولێر
47- خه‌سره‌و خالید چالاكی سیاسی پردێ
48- Kurdistan without genocide رێكخراوی مافی مرۆڤ
49- ته‌ها مامشهلی چالاكی مافی مرۆڤ نه‌رویج
50- كاوه كافرۆشی هونه‌رمه‌ند نه‌مسا
51- ئارێز ئه‌نداریاری رۆژنامه‌نووس سوئید
52- شاڵاو محه‌مه‌د رۆژنامه‌نووس
53- ساڵه‌ح میراودولی رۆژنامه‌نووس به‌ریتانیا
54- بابان سه‌قزی نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووس دانمارك
55- جه‌بار عه‌زیز رۆژنامه‌نووس سلێمانی
56- م.هاوژین مامۆستا ژاراوه
57- ئه‌حمه‌د مه‌جید كه‌سوكاری ئه‌نفالكرا گه‌رمیان
58- شه‌ماڵ ره‌ئوف رۆژنامه‌نوس كفری
59- حه‌مه سه‌عید زه‌نگه‌نه رۆژنامه‌نوس كه‌ركوك
60- حوسێن ئه‌ڵایی شاعیر رانیه
61- حیكمه‌ت هه‌ڵه‌بجه‌یی پ.دێرین و بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدانی هه‌ڵه‌بجه
62- خه‌بات نه‌وزاد رۆژنامه‌نوس هه‌ڵه‌بجه
63- نه‌وزاد فه‌رهاد مامۆستا‌و رۆژنامه‌نوس كه‌لار
64- مانۆ به‌رزنجی چالاكوان هۆڵه‌ندا
65- محه‌مه‌د نیزام ئه‌ندازیار سلێمانی
66- ئارام ئه‌حمه‌د عه‌لی شاعیر هۆڵه‌ندا
67- خاڵه حه‌مه خانه نشین دانمارك
68- پۆڵا عه‌بدوڵا سوئید
69- سه‌لاح كاكه میره چالاكوان هه‌ولێر
70- هیمداد ئه‌مجه‌د ده‌رچوی هونه‌ره جوانه‌كان سوئید
71- ئه‌حمه‌د سه‌یده ده‌رچووی ئاماده‌یی ژاراوه
72- كامل عه‌بدوالقادر وه‌یس مامۆستا هه‌ڵه‌بجه
73- Ocuupy Kurdistan
74- حه‌مه ئاوات مه‌عروف پێشمه‌رگه‌ی دێرین
75- نه‌وشاد محه‌مه‌د هه‌ولێر
76- د.ناجیح محه‌مه‌د گوڵپی كه‌سوكاری شه‌هید هه‌ڵه‌بجه
77- قادر برایم زیندانی سیاسی به‌ریتانیا
78- محه‌مه‌د حوسێن رۆژنامه‌نوس كه‌لار
79- محه‌مه‌د خێروڵا چالاكی مه‌ده‌نی ئه‌ڵمانیا
80- د.فائیزه خه‌تاب خوشكی شه‌هید هۆڵه‌ندا
81- یه‌عقوب كاكل راگه‌یاندن كار
82- په‌خشان محه‌مه‌د كاكه خانمی ماڵه‌وه سلێمانی
83- رێسان فایه‌ق تۆفیق مامۆستا سلێمانی
84- ئاری جه‌مشید خوێندكاری زانكۆ گۆتینبێرگ
85- ناسك جه‌مشید خوێندكاری زانكۆ ستۆكهۆڵم
86- ره‌وه‌ند جه‌مشید خوێندكار ستۆكهۆڵم
87- هێرش نوری فه‌قێ مامۆستا ئه‌ڵمانیا
88- جه‌بار عه‌زیز چالاكی مه‌ده‌نی سلێمانی
89- مامۆستا تێكۆشه‌ر مامۆستا هه‌ولێر
90- نه‌وزاد ئه‌سعه‌د گامێشتهپهیی نووسه‌ر سه‌یدسادق
91- هیوا سه‌لیم رۆشنبیر و كوڕه شه‌هید هه‌ولێر
92- كاوه پیرداود مۆمۆستا كۆلێژی ته‌كنیكی هه‌ولێر
93- شه‌ماڵ عادل سه‌لیم پ.دیرین و كوڕه شه‌هید و نووسه‌ر دانمارك
94- سامان عه‌لی ئه‌حمه‌د چالاكی مه‌ده‌نی هه‌ولیر
95- هه‌ژار كاكه‌یی پارێزه‌ر كه‌ركوك
96- دڵشاد كه‌ماڵ شه‌قڵاوه
97- دڵشاد مسته‌فا خوێندكاری دكتۆرا به‌ریتانیا
98- هیوا كه‌ریم رۆژنامه‌نوس ئێرله‌ندا
99- ئه‌یوب حه‌سه‌ن مسته‌فا كرێكار له بواری گه‌رمی ئه‌لمانیا
100- عه‌بدالڕه‌حمان باوه گوڕ گوڕی ئه‌ندازیار كه‌ركوك
101- ئیبراهیم عه‌بدالواحد (هاوڕێ كرێكار) ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر
102- زاهیر مه‌لا جه‌بار كارمه‌ندی ته‌ندروستی هه‌ولێر
103- ئیدریس حاجی سه‌عید نووسه‌ر وپ.دێرین فینله‌ندا
104- سه‌ركه‌وت حه‌مه كه‌ریم محه‌مه‌د مامۆستا
105- سه‌لمان كوردی رۆژنامه‌نوس چوارقوڕنه
106- شێرزاد عه‌بدوڵا حه‌مید سوئید
107- حه‌سه‌ن گه‌رمیانی هۆڵه‌ندا
108- هاوڕێ هیرانی چالاكی مه‌ده‌نی سوئید
109- دڵشاد حه‌مه به‌ریتانیا
110- عه‌باس رۆسته‌م نووسه‌ر به‌ریتانیا
111- عه‌لی ئیلامی چالاكی مه‌ده‌نی به‌لجیكا
112- كوردۆ شوانی شاعیر سلێمانی
113- سه‌لام محه‌مه‌د چالاكی مه‌ده‌نی دانمارك
114- كاروان كه‌ریم ئه‌حمه‌د هونه‌رمه‌ند و پ.دێرین ئه‌ڵمانیا
115- كۆیار ره‌ئوف نووسه‌ر به‌ریتانیا
116- ئالان ساحێبقڕان رۆژنامه‌نووس هه‌ولێر
117- سه‌ربه‌ست مه‌حمود به‌ریتانیا
118- شه‌ماڵ ره‌ئوف چالاكی مه‌ده‌نی كفری
119- فه‌ره‌یدون عارف خوێندكار هندستان
120- هاوكار مه‌حمود كارگێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی كرێكاران و ڕه‌نجده‌رانی كوردستان
121- چاودێری ته‌ندروستی
122- شوان م عومه‌ر پزیشك ئه‌لمانیا
123- شوان بورهان رۆژنامه‌نووس به‌ریتانیا
124- شوان به‌رزنجی رۆژنامه‌نوس هه‌ولێر
125- توانا مه‌حمود رۆژنامه‌نووس هه‌ڵه‌بجه
126- گۆنا سه‌عید چالاكوانی بواری یه‌كسانی ژن و پیاو به‌ریتانیا
127- حه‌یده‌ر حه‌مه كه‌ریم چالاكی مافی مرۆڤ نه‌مسا
128- حوسێن ئاڵه‌یی راگه‌یاندنكار رانیه
129- هادی بۆتیمار چالاكی مافی مرۆڤ به‌ریتانیا
130- جه‌ماڵ كرێكار پ.دێرین و چالاكی سیاسی فنله‌ندا
131- گۆران ئه‌ركان ره‌خنه‌گر ئه‌مه‌ریكا
132- عه‌لی محه‌مه‌د ئه‌مین رۆژنامه‌نوس سلێمانی
133- ئیبراهیم مه‌لا زاده لێكۆله‌ر و مامۆستای زانكۆ له‌نده‌ن
134- جه‌وهه‌ر میراوده‌لی نووسه‌رو رۆژنامه‌نوس نه‌مسا
135- رێكار ئه‌حمه‌د سه‌رۆكی پارتی رزگاری كوردستان
136- شێرزاد شێر رۆژنامه‌نوس
137- دانا عه‌زیز ده‌ربه‌ندی سوئید
138- به‌همه‌ن عومه‌ر رۆژنامه‌نوس هه‌ولێر
139- به‌ختیار حه‌مید راگه‌یاندنكار
140- سه‌ربه‌ست كهلوڕی ده‌رچوی یاسا
141- شه‌ماڵ ره‌ئوف چالاكی مه‌ده‌نی كفری
142- پێشڕه‌و حه‌مید نووسه‌ر فنله‌ندا
143- سمكۆ محه‌مه‌د نوسه‌ر هه‌ولێر
144- هێمن حه‌سیب چالاكی مه‌ده‌نی كه‌ركوك
145- سه‌لاحه‌دین سۆرانی ئه‌فسه‌ری خانه‌نشین
146- م عادل ره‌فیق هۆڵه‌ندا
147- زانا ئیسماعیل هه‌ولێر
148- رابه‌ر ره‌شید رۆژنامه‌نوس و مامۆستا پردێ
149- عه‌لی مه‌حمود چالاكی مافی مرۆڤ هه‌ولێر
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
