به‌یاننامه‌ی ڕۆژنامه‌وانی
پارێزه‌رانیش نامانپارێزن
سلێمانی، 16ی ته‌موزی 2013– سه‌نته‌ری میترۆ بۆ داكۆكیكردن له مافی رۆژنامه‌نوسان ئیدانه‌ی ده‌سدرێژی بۆ سه‌ر په‌یامنێری كه‌ناڵی knn ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت "پاریزه‌ر"یش هاته ناو لیستی توندوتیژی به‌ارمبه‌ر به رۆژنامه‌نوسان.
روداوه‌كانی ماوه‌ی رابردوو ئاماژه‌ی روونن كه پاراستنی ژیانی رۆژنامه‌نوسان و به‌شێك نین له پلانی حكومه‌ت. سه‌روه‌ری یاسا‌و رێزگرتن له یاسای كاری رۆژنامه‌نوسی، جارێ نوسراوی سه‌ركاغه‌زن و رۆژنامه‌نوسان ناپارێزێت.
- هۆشمه‌ند سادق، په‌یامنێری كه‌ناڵی knn به سه‌نته‌ری میترۆی وت" له‌لایه‌ن پارێزه‌رێكه‌وه به ناوی سه‌نگه‌ر هادی په‌لامار درام، به بۆكس ئاگام له خۆم نه‌ماو پاشان بردیانم بۆ نه‌خۆشخانه" جه‌ختیكرده‌وه" كاسێته‌كه‌یان پێشتر لێسه‌ندین و كامێراكه‌شیان شكاند"
- هاوكار حه‌مه‌د، په‌یامنێری كه‌ناڵی په‌یام له شاری هه‌ولێر، به‌ربه‌یانی 9ی ته‌موز، له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فونیدا، هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتنی لێده‌كرێت " كاتژمێر 1:20 به‌ره‌به‌یان كه‌سێك په‌یوه‌ندی پێوه‌كردم هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتنی لێكردم به قسه‌ی خۆی ده‌مدرێژیم كردوه"
سه‌نته‌ری میترۆ بۆ داكۆكیكردن له رۆژنامه‌نوسان ئیدانه‌ی ره‌فتاری ناشارستانی به‌رامبه‌ر به په‌یامنێره‌كه‌ی كه‌ی ئین ئین ده‌كات. تیمه‌كه‌یان به‌شێك نه‌بون له له ململانێی هه‌ڵبژاردنی پارێزه‌ران و ئه‌و ره‌فتاره‌ی به‌رامبه‌ریان كراوه، ره‌تده‌كه‌ینه‌وه.
سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی توندوتیژیی و هه‌ڕه‌شه به‌رامبه‌ر به رۆژنامه‌نوسان شكاندنی كه‌ره‌سته‌كانی په‌یامنێران پێمان ده‌ڵێت جارێ یاسای كاری رۆژنامه‌نوسی، رۆژنامه‌نوسان ناپارێزێت و "پارێزه‌ر"یش هاته ناو لیستی توندوتیژی به‌ارمبه‌ر به رۆژنامه‌نوسان.
بۆ په‌یوه‌ندیكردن:
ره‌حمان غه‌ریب ـ به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری میترۆ - 07701523300
ئاوات عه‌لی ـ ڕێكخه‌ری سه‌نته‌ری میترۆ – 07701435822
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
