{youtube}nuHm6SfLVQw{/youtube}
خاک و وڵات و نيشتمان و موحافز و مودير ناحيه و شوڕته‌کانمان هه‌ر هه‌مووی به‌قوربانی پێڵاوی حه‌زره‌تی عومه‌ر بێت.
تو خوا با بچينه حزمه‌ت حه‌زره‌تی عومه‌ر، وه‌ی به‌قوربانی حه‌زره‌تی عومه‌ر بين.خاک و وڵات و نيشتمان و موحافز و مودير ناحيه و شوڕته‌کانمان هه‌ر هه‌مووی به‌قوربانی پێڵاوی حه‌زره‌تی عومه‌ر بێت.ئه‌م ڤيديۆيه 39، 29 خوله‌که، ئه‌م وتانه له خوله‌کی 26، 20 دان.
ئه‌رێ به‌ڕاست، ده‌سه‌ڵاتی به‌ناو کوردی، ئێوه له کوێ خه‌وتوون!؟ ئه‌رێ به‌ڕاست هه‌ر دوو سه‌رکردایه‌تيی پارتی و یه‌کێتيی، ئێوه خه‌ريکی چين!؟ کوا ياسا!؟ کوا کوردایه‌تی!؟ کوا نه‌ته‌وه‌په‌روه‌ری و نيشتمانپه‌روه‌ری!؟
ئه‌م مه‌لايه له ناڵيش ده‌دات و له بزماريش، بۆ مه‌به‌ستيی رامياريی که رايانسپاردوه، چه‌ند رسته‌یه‌کى باشيش ده‌ڵێت.
گوێ له مه‌لا مه‌زهه‌ر خۆراسانی بگرن چی سووکایه‌تيیه‌ک به کورد و کوردستان ده‌کات!!!؟؟؟ .گاڵته به کورد و به ده‌سه‌ڵاتی کوردی ده‌کات!؟ ئه‌رێ ئه‌مه چ پاشا گه‌ردانيیه‌که!؟
ئه‌م مه‌لا مه‌زهه‌ره خۆراسانييه که‌سێکی زيره‌ک و به‌توانايه و ده‌زانێت له‌نێو کۆمه‌ڵگایه‌کی دواکه‌وتوودا، چۆن بێ کار کردن و بێ خۆ ماندوو کردن، به‌باشی خۆی بژيێنێت!؟
http://www.youtube.com/watch?v=nuHm6SfLVQw
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
