لێرە و لەوێ دەهۆڵی دیسانەوە پشێوی و شێواندنی باری ئارامی کوردستان دەکوترێ و دوور نییە خەڵکی کوردستان بەهۆی ڕقەبەرایەتی نێوان سییاسیە کوردەکان بە دەسەڵات و ئۆپۆسسێونەوە، بکەونەسەرشەقام یەکتری کەلەپاچەبکەن و ئاسایشی کوردستان بکەوێتە مەترسییەوە و ئەوی کەبەدەست هاتووە، لەماوەیەکی کەمدا لەدەست بدرێت. بۆیە ئەرکی هەموو وڵاتپارێزەران و ڕۆشنبیرانە بە وردی چاودێری دۆخەکە بکەن و وڵات لە پشێوی و داڕمان بپارێزن، مێژومان پڕە لەتاڵی و لەدەستدانی دەسکەوتەکانمان، بانەیەڵێن مێژوو دووبارە بێتەوە.
(بشفڕی هەر بزنە) من وەك هاوڵاتییەک و کوردێکی نەتەوەیی دەڕوانمە ڕووداوەکان و پەیوەندی سیاسیم لەگەڵ هێچکام لە پارتە سیاسییەکانی کوردستان نێی. ئەوەی دەیبینم و دەیبیستم ئازادانە گوزارشی لێدەکەم.
هەتا چەند ڕۆژێک لەمەو پێش، زۆربەی هەرەزۆری لایەنە سیاسییەکان، بە ئۆپۆزسیۆن و بەلایەنیکی دەسەڵاتیشەوە، داوای گەڕاندنەوەی دە
ستووریان دەکرد بۆ پەرلەمان، بۆ ئەوەی بەوشێوەیەک کەڕازامەنی هەمووانی لەسەر بیت، هەموار بکرێتەوە و ڕەهەندە نێشتمانییەکانی لە داڕشتنەوەیدا لەبەرچاوبگیرێت. ئێستا ئەوە بڕیاری لەسەر دراوە و تاکو سەرەتای مانگت ١١ی ئەمساڵ دەستوور هەموار دەکرێتەوە و کۆتایی پێدەهینرێت. سەیرەکە لەوەدایە هەرئەوانەی ئەم داوایەیان دەکرد ئێستا پاس بەجێهێنانی، بە کودەتای ٣٠ حوزەیران ناوی دەبەن. پێدەچێت ئۆپۆزسیۆن تەنها باوەڕی بەوە هەبێت ئەو داوایانەی داوایان دەکات تەنها و تەنها دەبێت بەدەسکەوتی خۆی بژمیردرێت و بیکاتە بانگەشەی هەڵبژاردن، بەرامبەرەکەشی بشفڕێ هەربزنە.
لە ٣٠-٦-٢٠١٣ لەپەرلەمانی کوردستان دوو یاسا بڕیاریان لەسەر دراوە، یەکەمیان درێژکردنەوەی ماوەی پەرلەمان تاکو ١-١١-٢٠١٣ بۆ ئەوەی تاکو ئەو ماوەیە دەستوور بگەڕێتەوە پەرلەمان و هەموار بکرێتەوە، ئەو یاسایەکە ڕەهەندێکی نیشتمانی هەیەو زۆربەی کۆمەڵانی خەڵکی لەگەڵدایە. دەبێت دەستخۆشی لێ بکرێت.
دووەم یاسا درێژکردنەوەی ماوەی سەرۆکایەتی سەرۆکی هەرێم بۆ ماوەی دووساڵ، لێردەدا ئێمە جارێ نازانین بۆچونی سەرۆکی هەرێم مەسعوبارازانی چییە و چ هەڵوێستێکی دەبێت. (ڕەنگە ڕازی نەبێت بەو درێژکردنەوەیە و یاساکە بگەڕێنێتەوە پەرلەمان).
من وەک خۆم ناڕازیم بەو درێژکردنەوەیە، بەڵام ناڕازیبوونی من هیچ لە مەسەلەکە ناگۆڕێت، بەڵام دەبوو، ئەندامانی پەرلەمان کە لەسەر لیستی ئۆپۆزسیۆن، لە جیاتی بوتڵ هاویشتن و شکاندنی شاشە و پەنجەرەکان و پچڕاندنی وایەری مایکرۆفۆنەکان، مەدەنیانە هەڵوێستیان وەربگرتایەو تائەو کاتەی ڕێگەیان پێدەدرا نایاسییبوونی ئە درێژکردنەوەیان بسەلماندایە.
گەر هەڵوێست و ناڕازیبوونەکەیان بەهەند وەرنەگیرا، ئەوا ئەوکات هەر هەموویان بایکۆتی پەرلەمانیان بکردایە، بهاتنیە دەرەوە و بەوەش دڵسۆزیانی بۆ نیشتمان و نەتەوەکەیان دەسەلماند و زۆربەی میللەت لەگەڵ هەڵوێستیان دەبوو.
