Open menu
  • گەڕان
  • العربیة
  • گۆشه‌کان
    • ڕاپۆرت
    • به‌دواداچوون
    • ئه‌ده‌ب و هونده‌ر
    • دیمانـــــــــه‌
    • پارت و ڕێکخراوه‌کان
    • هه‌واڵ
    • کاریکاتێر
    • کامپین
    • پرسه‌کان
    • هه‌مه‌ڕه‌نگ
    • بابه‌تی به‌رجه‌سته‌کراو
    • هۆنراوە
    • تەواوی بابەتەکانی ٢٠١٣
  • په‌یوه‌ندی
  • نووسه‌ره‌ ناسراوه‌کان
    • نووسه‌ره‌ ناسراوه‌کان
    • نووسه‌ری دیکه‌
  • ژنە نووسەرەکان
  • ماڵەوە
  • WhatsApp -Viber - 00964770768123
  • Contact - kurdistannet@hotmail.com Omar Faris Aziz

هه‌ڵبژارده‌

تاڵه‌بانی له‌ نه‌ورۆزیش په‌یامی نه‌بوو و هه‌ڵه‌بجه‌ش به‌ پارێزگا نابێت ...عه‌لی مه‌حمود محه‌مه‌د

هه‌ڵبژارده‌ 03 April 2013

تاڵه‌بانی له‌ نه‌ورۆزیش په‌یامی نه‌بوو و هه‌ڵه‌بجه‌ش به‌ پارێزگا نابێت ...عه‌لی مه‌حمود محه‌مه‌د

-له‌ كوردستان 30 ملیاردێر هه‌یه‌ به‌ وته‌ی وته‌ بێژی یه‌كێتی وه‌به‌رهێنه‌ران، له‌ لیستی فۆربیس زۆر گه‌ڕام به‌ دوای یه‌كێكیانا ناویان له‌ ناو ئه‌و 1426 ملیاردێره‌ی جیهاندا هه‌بێت نه‌بوو، له‌ملا له‌ولا، ده‌وڵه‌مه‌ندێك به‌رپرسێك، حیزبییه‌ك، نه‌وت دزێك، شاخ دزێك، زه‌وی داگیر كه‌رێك، كۆیله‌ هێنه‌رێك، خاوه‌ند میوانخانه‌یه‌كی رابواردن، وه‌زیرێكی برنجی بایه‌عی.....، ته‌نانه‌ت عێراقی مه‌ڵبه‌ندی مافیای مافیاكان، دزی دزه‌كان یه‌ك ناوی له‌و لیسته‌دا نه‌بوو، ئه‌مه‌ كاره‌ساته‌ ده‌وڵه‌مه‌ند و دزو مافیاكانیشت به‌ دزو و مافیا و ده‌وڵه‌مه‌ندی دنیا نه‌چێت، ده‌زانن فه‌رنسای عوزما 24 ملیاردێر، هۆڵه‌ندای خاوه‌ند یه‌كه‌م بانك خاوه‌ندی 6 ملیاردێر، ئیتاڵیای مه‌ڵبه‌ندی مافیا خاوه‌ند 23 ملیاردێر، یابانی خاوه‌ند توێتا و مسیوبیشی و نیسان و هیتاشی و هه‌زاران كۆمپانیای زه‌بلاح خاوه‌ند 22 ملیاردێر، كوه‌یت كه‌ هه‌موو حه‌سره‌تمان به‌ ده‌وڵه‌مه‌ندییه‌كه‌یان ده‌خواست خاوه‌ند 5 ملیاردێره‌، كوردستانی ئێمه‌ش له‌ سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌م مافیای دوو پارتی ده‌سه‌ڵاتی لیبراڵیانه‌ له‌ شه‌و رۆژێكا بووه‌ خاوه‌ند 30 ملیاردێر، باوه‌ڕیش ناكه‌م كۆڕه‌ك و ئاسیا له‌و لیسته‌شدا بن.

-          براكه‌ی و مه‌كته‌ب سیاسییه‌كی یه‌كێتی پێش زیاتر له‌ 40 رۆژ یه‌كیان وتی 6 رۆژی دیكه‌ مامه‌ قسه‌ ده‌كاته‌وه‌، ئه‌وی دی وتی به‌ 3 زمان وه‌ڵام ده‌داته‌وه‌، هاوكات له‌ كۆمیته‌و مه‌ڵبه‌ندو راگه‌یاندن و فه‌یسبوكیشه‌وه‌ وتیان بۆ نه‌ورۆز راسته‌وخۆو موباشر په‌یامی بۆ گه‌ل ده‌بێت، منیش گره‌وی خۆم له‌ گه‌ڵ به‌رپرسێكی ینك كردو وتم نه‌ك موباشر غه‌یر غه‌یر موباشر په‌یامی نابێت، ینك چۆن له‌ هه‌موو شتێكدا یه‌ك را نین، له‌ راگه‌یاندنی ته‌ندرووستی رابه‌ره‌كه‌شیان هه‌ر وان.

-          هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌كان ده‌یانه‌وێت شاره‌كه‌یان به‌ پارێزگا بێت، به‌رپرسانی كوردیش هه‌ر به‌ڵێنی درۆیان پێده‌ده‌ن، له‌ بیریان چۆته‌وه‌ كاره‌ رێساییه‌كانی له‌ به‌غدایه‌ نه‌ك له‌ناو جانتاكه‌ی نێچیرو عیماد ئه‌حمه‌د بێت، تا 3 پارێزگا له‌م وڵاته‌ی كه‌ ناوی عێراقه‌ هه‌رێمێك به‌ بودجه‌ی سه‌ربه‌خۆوه‌ پێك بهێنێت، بزانن هه‌ڵه‌بجه‌ به‌ پارێزگا قه‌ت نابێت، بۆیه‌ ئه‌م خۆ ماندوو كردنه‌ی ناوێت.

-          به‌نزینخانه‌ی میهتاب له‌ شاری هه‌ولێر پێش نه‌ورۆز به‌نزینی به‌ نرخی هه‌رزان بۆ هاووڵاتیانی هه‌ولێر دابین ده‌كرد، هه‌ر نه‌ورۆز هات به‌ بۆنه‌ی جه‌ژنانه‌وه‌ نرخه‌كه‌ی وه‌ك بازار ِ به‌رز كرده‌وه‌، كه‌چی به‌ پێی رۆژنامه‌ی هه‌ولێر بڕیار درا له‌ نه‌ورۆز هه‌ر كه‌سێك نرخ به‌رز بكاته‌وه‌ سزا بدرێت، وه‌لێ سزا له‌م نیشتمانه‌ ته‌نها بۆ هه‌ژارانه‌، میهتابیش قه‌ت ناوی له‌ناو سزادراوان نابێت، چونكه‌ خوا نه‌بێت كه‌س نازانێت پشكی له‌نێوان كێ و كێدا دابه‌شكراوه‌.

-          براده‌رێك جاران هه‌موو تێكۆشانی بۆ دابه‌شكردنی زه‌وی ئاغاو ده‌ره‌به‌گه‌كان بوو به‌سه‌ر هه‌ژاراندا، براده‌ریكی هاوسه‌نگه‌ری لێی پرسی چی ده‌كه‌یت وتی زه‌ویشم تۆو كردووه‌ و 25 دۆنمم هه‌یه‌، ئه‌ویش وتی دۆنمێكم بده‌رێ، وتم حاسڵی كرد، كه‌چی له‌ وه‌ڵامدا وتی:ئاخر ئیداره‌ت پێ نادرێت چه‌نده‌ هێنامان و بردمان دۆنمه‌ زه‌وی ته‌سلیم نه‌كرد، جاران ئاغا شوعییه‌كانی دزه‌یی له‌ خۆیانه‌وه‌ ده‌ستیان پێ ده‌كرد، به‌ڵام لای ئه‌وانی ئه‌م سه‌رده‌مه‌ دابه‌شكردنی هه‌موو شتێك حه‌ڵاڵه‌ به‌ڵام ئه‌وه‌ی خۆیان نه‌بێت!!!!!.

-          ئێستا ئه‌وانه‌ی له‌ جه‌لالی جه‌لالیترن له‌ ناو ینك كۆنه‌ سۆسیالسته‌كانن، ئه‌وانه‌شی له‌ ناو گۆڕان له‌ نه‌وشیروان نه‌وشیروانیترن كۆنه‌ ئاشه‌كانن، ئاخری هه‌ردولایان خێر بێت، سۆسیالسته‌كان له‌ رقی تاڵه‌بانی بوون به‌ سۆسیالست، ئاشه‌كانیش له‌ داخی سه‌ركردایه‌تی نه‌وشیروان بوون به‌ ئاش، ئێستاش سه‌ری هه‌ردوولایان به‌ ده‌سته‌وه‌یه‌.

-          ژێر زه‌مینه‌كان پڕن له‌ دۆلار و ئێمه‌ش له‌ 20ی مانگه‌وه‌ خۆزگه‌ بۆ دینارێك نه‌ك دۆلارێك ده‌خوازین، دیاره‌ مامه‌ مه‌لا به‌ختیار جارێك به‌ناوی چینی كرێكار و شۆڕشی یه‌كسانی كڵاوی له‌سه‌ر هه‌زارانمان نا، ئێستاش به‌م قسه‌ بریقه‌و باقانه‌ی پێش هه‌ڵبژاردن ده‌یه‌وێت دیسان ده‌ستخه‌ڕۆمان بكات، بابه‌ ئێوه‌ن خاوه‌ند ژێر زه‌مین و كۆمپانیاو موچه‌ی باڵاو بانك و چاڵی نه‌وت و ڤیلا و.......

له‌ ژماره‌ی رۆژی سێشه‌مه‌ 26ی ئازاری رۆژنامه‌ی ئاوێنه‌ لاپه‌ڕه‌ 6 گۆشه‌ی له‌ هه‌ولێره‌وه‌ بڵاو كراوه‌ته‌وه‌.


ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه‌، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه‌.

ئاسۆی كوردایه‌تی له‌ (ئیمڕالی) یه‌وه‌..ئاشتی له‌ده‌ستی تیرۆریسته‌ كه‌دا؟!...ئاوات كۆكه‌یی

هه‌ڵبژارده‌ 21 March 2013

ئاسۆی كوردایه‌تی له‌ (ئیمڕالی) یه‌وه‌..ئاشتی له‌ده‌ستی تیرۆریسته‌ كه‌دا؟!...ئاوات كۆكه‌یی

له‌كۆتاییه‌كانی ساڵی 1998 ده‌وڵه‌تی توركیا به‌پشتیوانی ئه‌مریكا و چه‌ند وڵاتیكی دیكه‌، وایكرد عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان (ئابۆ) ی سه‌رۆكی پارتی كرێكارانی كوردستان pkk   ی له‌وڵاتی سوریا هه‌ڵبكه‌ندرێت و سه‌رگه‌ردانی ئه‌م وڵات و ئه‌و وڵات بێت، هیچ وڵاتێكی ئیسلامی، یان مرۆڤدۆستی خۆرئاوایی نه‌یانگرته‌ خۆیان، دواجار ئۆجه‌لان له‌رۆژی 14/ 2 / 1999 له‌كینیا به‌هاوكاری ده‌زگا موخابه‌راتییه‌كانی ئه‌مریكا و ئیسڕائیل و چه‌ند وڵاتێكی دیكه‌ له‌لایه‌ن وڵاتی توركیاوه‌ ده‌ستگیركرا و له‌به‌یانییه‌كی زووی رۆژی 15/ 2 دا كه‌هێشتا (بوڵاند ئه‌جه‌وید) ی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌وسای تورك له‌خه‌و هه‌ڵنه‌ستابوو، به‌ده‌ست و ده‌م و چاوی به‌ستراوه‌وه‌، گه‌یه‌نرایه‌وه‌ توركیا...

ئاشكرایه‌ توركیا زۆرترین خاكی كوردستانی داگیركردووه‌، واتا زۆرترین كوردیش له‌ژیرده‌ستی داگیركاریی توركدایه‌، pkk   ش كه‌ له‌ساڵی 1978 دامه‌زرا و له‌ساڵی 1984 خه‌باتی چه‌كداریی گرته‌به‌ر بۆ سه‌ندنه‌وه‌ی مافی ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه‌ بوو، چونكه‌ ئه‌وكات تورك و توركیا ئه‌سڵه‌ن نكوڵییان له‌بوونی نه‌ته‌وه‌یه‌ك ده‌كرد به‌ناوی كورده‌وه‌، هه‌ر ده‌یانوت (توركی شاخاوی) ، بۆیه‌ به‌تووندی دژی ئه‌و حزبه‌ و ئۆجه‌لان وه‌ستانه‌وه‌ و وتیان pkk   تیرۆریسته‌، به‌هۆی په‌یوه‌ندی به‌هێزیشیان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا و وڵاتانی غه‌رب به‌گشتی، توانیان pkk   و ئۆجه‌لان به‌تیرۆیست بخه‌نه‌ لیستی ره‌شی تیرۆری نێوده‌وڵه‌تییه‌وه‌، ئیتر چه‌ندین ساڵ ئه‌و بالۆرانه‌یان لێدایه‌وه‌ كه‌ توركیا له‌ژیر هه‌ڕه‌شه‌ی تیرۆردایه‌.

له‌و نێوانه‌شدا هه‌ركاتیك pkk   سه‌ربازێكی توركی له‌شه‌ڕدا كوشتبێت ئه‌وا توركیا كردوویه‌تی به‌هه‌را و توانیویه‌تی سۆزی خۆرئاواییه‌كان بۆخۆی رابكێشێت و بڵێت ئه‌ها تیرۆر خه‌ڵكی لێكوشتووم، به‌ڵام هاوكات توركیا بۆخۆی له‌یه‌ككاتدا به‌ده‌یان كه‌سی كوردی له‌ژن و منداڵ و پیاوی مه‌ده‌نی و بێچه‌ك ده‌گرت و له‌زینداندا به‌سه‌رما و به‌ برسییه‌تی و به‌ ئه‌شكه‌نجه‌ شه‌هیدی ده‌كردن، گه‌ریلای ده‌كرت و دوای ئه‌تك كردنیان، سه‌ریانی له‌لاشه‌یانی جیا ده‌كرده‌وه‌، كه‌چی ده‌یوت توانیمان چه‌ند تیرۆریستێك بكوژین، به‌وشێوه‌یه‌ هه‌موو وڵاتانی به‌ناو ئیسلامی و مرۆڤدۆستی جیهانی هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندبوو...

pkk   جه‌ندینجار دیلی توركیای گرتووه‌ و ئازادی كردووه‌، كه‌چی توركیا تائیستا كه‌ ئه‌وه‌ نزیكه‌ی 30 ساڵه‌ هه‌ر گه‌ریلایه‌كی گرتبێت یان شه‌هیدی كردووه‌ یان تائێستا زیندانی كردووه‌، گه‌ریلا هه‌یه‌ ته‌مه‌نی 18ساڵ بووه‌ گیراوه‌، ئێستا ته‌مه‌نی 38 ساڵه‌ هه‌ر زیندانییه‌، هیچ كاتێك توركیا گه‌ریلایه‌كی ئازاد نه‌كردووه‌.

ئاشكراشه‌ كوردی توركیا بۆ به‌رگری له‌خاكی خۆی شه‌ڕ ده‌كات توركیش بۆ داگیركردنی خاكی كورد شه‌ڕ ده‌كات، كه‌چی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا لای كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی pkk   تیرۆریست بوو به‌ ئیستاشه‌وه‌، توركیاش گیرۆده‌ی تیرۆزیزم؟!!!.

هه‌روه‌ها توركیا زۆر شانازی به‌وه‌وه‌ ده‌كرد كه‌ توانیویه‌تی سه‌ری ماره‌كه‌ و تیرۆریسته‌ گه‌وره‌كه‌ی به‌دیل گرتووه‌ كه‌ ئۆجه‌لانه‌.

به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگه‌ی گاڵته‌جاڕییه‌ له‌سیاسه‌تی فاشیزمی توركیای كه‌مالیدا، ئه‌وه‌یه‌ ماوه‌یه‌كه‌ كه‌وتوونه‌ته‌ گفتوگۆ و رێكه‌وتن له‌گه‌ڵ ئۆجه‌لاندا؟!

باشه‌ ئه‌گه‌ر ئۆجه‌لان تیرۆریسته‌ خۆ نه‌هج و دیدی تیرۆر و تیرۆریست كاولكاری و كوشتن و دژ به‌هه‌موو ژیانێكی هێمن و پێكه‌وه‌یی و ئازادی تاك و كۆمه‌ڵ و دژی هه‌موو كرانه‌وه‌یه‌كه‌، ئه‌ی بۆ كه‌وتوونه‌ته‌ گفتوگۆ له‌گه‌ڵیدا؟، خۆ تیرۆریست و په‌یامی ئاشتی ناچنه‌وه‌ سه‌ر یه‌ك هێل، ئه‌گه‌ریش تیرۆریست نییه‌ و خاوه‌ن پرسێكی هه‌ق و گه‌وره‌ی نه‌ته‌وه‌یی و سیاسییه‌، ئه‌ی بۆ ئازادی ناكه‌ن؟.

به‌هه‌ر حاڵ...به‌ڵام خۆشبه‌ختانه‌ ئه‌وه‌ی ئێستا له‌ گۆڕپانی سیاسیی توركیا ده‌گوزه‌رێت ئه‌وه‌مان بێده‌ڵێت كورد له‌م نه‌ورۆزه‌وه‌ یان له‌ئانده‌یه‌كی زۆر نزیكدا سه‌ركه‌وتن و به‌ره‌وپێشچوونێكی باش به‌ده‌ست ده‌هێنێت.

دوای چه‌ندین دانیشتنی كاربه‌ده‌ستانی تورك له‌گه‌ڵ ئۆجه‌لان و پاشان به‌رپرسانی سیاسیی كوردی توركیا له‌گه‌ڵ ئۆجه‌لان، ناردنی 3 نامه‌ له‌لایه‌ن ئۆجه‌لانه‌وه‌ بۆ هه‌ر سێ لایه‌نه‌كه‌ی هاوپه‌یوه‌ند به‌توركیا و pkk   ه‌وه‌، ئه‌وه‌مان پێده‌ڵێت كه‌ئاسۆی كورد روونه‌ و توركیاش له‌و (درۆ) زله‌ی كه‌ كورد تیرۆریسته‌، په‌شیمان بۆته‌وه‌ به‌س به‌شێوه‌یه‌كی شه‌رمنانه‌، له‌ئه‌نجامیشدا ئۆجه‌لان وه‌ك نیلسۆن ماندیلای خه‌باتگێڕی ئه‌فریقای باشوور كه‌ 27 ساڵی له‌زیندان به‌سه‌ربرد و دواتریش ده‌سه‌ڵاتداران ناچاربوون ئازادی بكه‌ن و ماندیلاش بوو به‌سه‌رۆكی ئه‌فریقا، ئاواش ئۆجه‌لان وه‌ك كاریزمایه‌كی سیاسی و باڵیۆزی ئاشتی، ئه‌و زیندانه‌ جێده‌هێڵێت كه‌ نزیكه‌ی 15ساڵه‌ تێیدا به‌ند كراوه‌.

هاتنه‌ قه‌ناعه‌تی تورك و ده‌وڵه‌ته‌كه‌یان به‌وه‌ی كه‌ به‌بێ ئۆجه‌لان ئاشتییان بۆ ناكرێت و ناتوانن زیاتر به‌ره‌و گه‌شانه‌وه‌ و یه‌كێتی ئه‌ورووپابجن و ئه‌و دیموكراسیی و مه‌ده‌نییه‌ته‌ی كه‌ ئیدیعای بۆ ده‌كه‌ن، به‌بێ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كورد، له‌شوێنی خۆی هه‌ر ده‌خولێته‌وه‌ و ره‌نگیشكه‌ بۆ دواوه‌ هه‌نگاو بنێت، بۆ یه‌ توركیا نایه‌وێت چیتر بۆ دواوه‌ هه‌نگاو بنێت ده‌یه‌وه‌ێت بۆ بێشه‌وه‌ بڕوات، به‌ڵام شه‌رم ده‌كات بڵێت: من هه‌ڵه‌بووم.

به‌ڵام دواجار ناچاره‌ هه‌ر ده‌بێت وا بڵیت و دان به‌هه‌ڵه‌ و سیاسه‌ته‌ فاشی و ناسیۆنالیستییه‌ چه‌وته‌كه‌یدا بنێت.

ئاوات كۆكه‌یی


ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه‌، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه‌.

هونه‌ری قسه‌کردن ...یوسف منتک

هه‌ڵبژارده‌ 19 March 2013

هونه‌ری قسه‌کردن ...یوسف منتک

بۆ ڕاهێنان پێویستیم به‌ سێ هه‌فته‌ زیاتر هه‌یه، تا بۆ قسه‌کردنێکی باش ئاماده‌بم./ مارک توین

مرۆڤ ڕۆژانه‌ وه‌ک پێویستییه‌کی ژیان بۆ ئامانجیک یا مه‌به‌ستێک قسه‌ده‌کات، واتا و جۆری ده‌ربڕینه‌که باش، یان خه‌راپ ‌بێت بۆ به‌رامبه‌ره‌که‌ت کاریگه‌ری خۆی به‌ ئه‌رێ، یان نه‌رێ به‌جێ دێلێت.بۆ قسه‌کردن به‌ شێوه‌یه‌کی ته‌ندروست له‌ کاتی: وانه‌گوتنه‌وه‌، وتاردانی سیاسی، سمینار، گوتووبێژی گروپێک له‌گه‌ڵ یه‌کتریدا یا هه‌ر جۆرێکی تری په‌یڤین....هتد.ئه‌رکی‌ سه‌ره‌کی قسه‌که‌ر ده‌بێ زیاتر له‌سه‌ر ئامانج قسه‌ بکات، له‌سه‌ر ئه‌وشته‌ی ئاماده‌ی کردووه‌ تا کۆتایی به ‌قسه‌کانی ده‌هێنێت له‌باره‌یه‌وه‌ بدوێت، دواتر شانازی به‌وه‌ ده‌کات که‌ چۆن دواوه‌.به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌وه‌ ئه‌گه‌ر که‌سانێک تێنه‌گه‌یشتن، ئه‌وا وه‌ک پێویست نه‌دواوه‌ واته‌ ئه‌نجام به‌ده‌ست نه‌هاتووه.وه‌ک له‌‌ زانستی پراگماتیک زیاتر گرنگی به‌ قسه‌کردن و ئاخاوتن ده‌درێت،  چونکه‌ په‌یڤین و ده‌ربڕین پێش نوووسین هه‌بووه‌ له‌ ژیانی ڕۆژانه‌ش زۆرتر قسه‌ ده‌کرێت.

فرانکلین ڕۆزڤێلت ده‌ڵێت  :  " ده‌بێ ڕاست و کورت قسه‌بکه‌یت".پێش قسه‌کردن ده‌بێ ڕه‌چاوی ئه‌وه‌ بکه‌یت که‌ : چ قسه‌یه‌کت پێشتر تاقیکردۆته‌وه، به ‌ڕاست کامه‌یانت داناوه‌ بیکه‌یت؟ حه‌زده‌که‌یت چ قسه‌یه‌ک بکه‌یت؟ میتۆدی باشی قسه‌کردن، ئاگادارییه‌که‌ بۆ هه‌مووان،  ئه‌و حه‌قیقه‌ته‌ ده‌زانن تۆ له‌کوێ وه‌ قسه‌ده‌که‌یت، قسه‌که‌ری باش وه‌ک کاپتنی که‌شتی وایه، که‌ ‌که‌شتییه‌که‌‌ی به‌ ئاڕاسته‌یه‌کی باش دا ده‌بات، بۆ ئه‌و شوێنه‌ی که ‌مه‌به‌ستیه‌تی ماوه‌ی گه‌یشتن و دوورییه‌که‌ی ده‌زانێت، کات و شوێن شاره‌زایه.

ئه‌م حاله‌ته‌ له‌گه‌ل چه‌ند جۆری قسه‌که‌ر دێته‌وه، زۆرێک له‌وانه‌ ده‌یانه‌وێ به‌یه‌ک جار له‌سه‌ر زۆر شت قسه‌بکه‌ن، هه‌مووشیان وه‌ک یه‌ک بن له‌: بیر کردنه‌وه، هه‌ڵسوکه‌وتکردن، هه‌ستکردن، یه‌ک ئه‌نجام بده‌ن به‌ده‌سته‌وه، کاتێک قسه‌که‌ر لێدوانه‌که‌ی ڕوون نه‌بێت، گوێگر دوو دڵ ده‌بێت، واته‌ تێنه‌گه‌یشتوون، ئه‌نجامه‌که‌یان وه‌ک پێویست به‌ده‌ست نه‌هاتووه.هه‌ندێ قسه‌که‌ر هه‌یه‌ گرفتی زۆریان ده‌بێت، ئاگاداری هیچ نییه یا ته‌نها که‌مێک ده‌زانێت و شاره‌زایی وه‌ک پێویست نییه، به‌ڵکوو نازانێت که‌شتییه‌که‌ی به‌ره‌و کوێ ده‌ڕوات؟ له ‌ڕاستیدا نازانێت به‌ره‌و چ که‌نارێک ده‌ڕوات، تا ده‌گاته‌ که‌نارێک ڕاده‌گرێت، له‌وێ ده‌مێنێته‌وه‌، بێ ئه‌وه‌ی له‌م شوێنه پێویست بێت.

کاپتن شوێنی مه‌به‌ست دیاری ده‌کات، ئنجا بزوێنه‌ری که‌شتییه‌‌که‌ی ده‌خاته‌ کار، ئه‌وه‌ ته‌واو دێته‌وه‌ له‌گه‌ڵ قسه‌که‌رێک، واته‌ په‌یڤده‌ر ده‌بێت که‌نارێکی دیاری کراوی له‌به‌ر چاو بێت، ئه‌و شوێنه‌ی ده‌بێ له‌نگه‌ری لێبگرێت، گوێگر بۆ ئه‌و شوێنه‌ ببات که‌ مه‌به‌ستیه‌تی به‌رجه‌سته‌ی بکات، به‌ڵام ئه‌گه‌ر قسه‌که‌ر ئامانجێکی له‌به‌رچاو نه‌بێت، پێویست ناکات مه‌کینه‌که‌ی بخاته‌ کار.هیچ کاتێک سه‌رکه‌وتن له‌ ئاخاوتنه‌که‌ی به‌ده‌ست ناهێنێت.گوێگر ئاماده‌ نییه‌ جارێکی تر ئه‌م ته‌جروبه‌یه‌ دووباره‌‌ بکاته‌وه، چونکوو‌ هیچی ده‌ست نا‌که‌وێت، له ‌ڕۆشتنی ئه‌م سه‌فه‌رانه‌دا هه‌رده‌م به‌ره‌و دواوه‌ ده‌گه‌رێته‌وه.که‌واته‌ قسه‌که‌ر نه‌یتوانی سه‌رنجی گوێگر بۆخۆی ڕابکێشێ، بۆیه‌ گوێگر جارێکی تر ئامادنابێته‌وه‌.

که‌سێک له‌ نێوه‌ڕاستی وانه‌که‌دا ڕات ده‌گرێت و پرسیار ده‌کات: تۆ به‌ره‌و کامه‌ که‌ناری دیاریکراو ده‌ڕۆیت؟ ئایا ده‌توانی یه‌کسه‌ر وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌ به‌ ڕسته‌یه‌کی ڕه‌وان بده‌یته‌وه وه‌ک کاپتنی که‌شتییه‌که‌‌؟ ئه‌گه‌ر نه‌تتوانی؟ ده‌توانی سوپاسی بکه‌یت، تێیبگه‌یه‌نیت که‌ به‌ڕاستی تۆ له‌م قسه‌یه‌دا خاڵی دیاریکراوت نییه‌، ‌ئه‌گه‌ر ویستت له‌ کاتێکی تردا وانه‌یه‌ک یا قسه‌یه‌ک، لێدوانێک، له‌هه‌ر شوێنێکی تردا بکه‌یت، خاڵی دیاری کراوت هه‌بێت، ده‌ته‌وێ بیرو بۆچوونێک له‌ وانه‌که‌تدا ده‌رببڕیت؟ له‌ قسه‌کردندا باشتر بیت؟ ده‌ته‌وێ بیرۆکه‌ی باشتر باس بکه‌یت؟ ده‌ته‌وێ بۆ هه‌ستی گوێگر باشتر و به ‌هێزتر قسه‌بکه‌یت؟ به‌ر له‌وه‌ی وه‌رام بده‌یته‌وه، ده‌بێ وه‌رامی پرسیارگه‌لێکی گرنگ بده‌یته‌وه:

بۆچی گوێگر ده‌یه‌وێ جۆری بابه‌تی قسه‌که‌ر باشتر و کاریگه‌رتر بێت له‌سه‌ر هه‌ست و سۆزی؟ بۆچی ئه‌و ئاماده‌ی وانه‌یه‌ک ده‌بێت؟ بۆ ئه‌وه‌ی تۆ زیاتری پێ بده‌یت، ده‌بێ هانی گوێگر بدیت.تاکوو دوای قسه‌کان که‌ هه‌ڵستایه‌ سه‌ر پێ چاڵاکتر بێت.

هۆکاره‌کانی قسه‌کردن بۆ مرۆڤ له‌وانه‌: زانیاری دان به‌ ئه‌وانی تر، گفتوگۆکردن، هاندان بۆ کارکردن، هه‌نگاوه‌کان پێک دێت له‌: گرینگی پێدان، ئاگادارکردنه‌وه، متمانه‌ی گوێگر به‌ده‌ست بهێنێت، بنجینه‌کانی زیاتر بێ، بێ مه‌به‌ست پێی مه‌بڕه.هه‌رچی تۆ بیلێیت گوێگر باوه‌ڕناکات، باشترین میتۆد به‌ ده‌ست هێنانی متمانه‌یه‌، که‌واته‌ قازانج ده‌که‌یت، به‌و واتایه‌ باشتره له‌ قسه‌کردندا زۆرتر هه‌قیقه‌ت و ژماره‌ بده‌یت به‌ده‌سته‌وه.جارێکیان که‌سیک له‌لایه‌ن دێل کارنیگییه‌وه‌ به‌شداری کۆرسیکی ڕه‌وانبێژی کرد.به‌جوڵه‌ی له‌ش ڕێزی بۆ گوێگره‌کان پیشانده‌دا، هه‌ر یه‌کێک له ‌گوێگره‌کان هه‌ستیان به‌وه‌کرد که‌ ئه‌وکه‌سه‌ چه‌ند زیره‌که و چۆن ده‌توانیت به ‌جوانی خۆی له‌سه‌ر شانۆ نمایش بکات، ئه‌وکه‌سه‌ وه‌کیلی تامین بوو، له‌ هه‌مان کۆرس که‌سیکی تر به شدار بوو، زۆر روح سوک بوو، جارناجار به ‌دوای وشه‌دا ده‌گه‌ڕا، توانای بیرکردنه‌وه‌و داهێنانی که‌م بوو، به‌ڵام مرۆڤ له‌ ڕووخساریدا ده‌یزانی ئه‌و مه‌به‌ستی چییه‌ و چی ده‌ڵێت بۆ ده‌ربڕینی بۆ چوونه‌کانی.‌

 ونستر چرچڵ ده‌ڵێت" ته‌نها دوو شت گرانتره‌ له ‌قسه‌یه‌ک که‌ بیکه‌یت : یه‌کێکیان بۆ پێشه‌وه‌ به ‌دیوارێکدا هه‌ڵگه‌ڕێیت، ئه‌وی تریان کچێک ماچ بکه‌یت به‌ڵام ئه‌و له‌ پێشت ڕابکا".

بۆ قسه‌که‌ر گرنگه‌ ڕاستگۆ بێت، تا گوێگر متمانه‌ی پێبکات.گوێگر نایه‌وێ هه‌ست به ‌درۆ بکات.گوێگر ده‌یه‌وێ به‌ته‌واوی درک به‌وه‌ بکات قسه‌که‌ر چ هه‌ستێک له‌ناخیدا هه‌یه، ئه‌و ده‌یه‌وێ له‌ ئه‌زموونی ژیانیدا چه‌ند کاتێکی خۆش و دره‌وشاوه‌ی هه‌بێت، بتوانێت بڕیار بدات.نموونه‌ی باوکێک و کوڕه‌که‌ی له‌ ته‌مه‌نی هه‌رزه‌کاریدایه، کوڕه‌که‌ به ‌دزی ماڵه‌وه‌ جگه‌ره‌ ده‌کێشیت، باوکه‌که‌ش ئه‌وه‌ی ناوێت...هتد له‌کۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌ش له‌م جۆره‌ وێنانه‌مان زۆرن، بگره‌ له‌ زۆرێک له‌ماڵه‌کان ئه‌وکێشانه‌ هه‌یه‌ بیهێننه‌ پێش چاوی خۆتان.

مارتن لۆته‌ر کینگ به‌یه‌کێک له‌به‌ناوبانگترین قسه‌که‌ری سه‌رده‌می خۆی داده‌نرێت.ناودارترین قسه‌ی ده‌ڵێت  :  " من خه‌ونیکم هه‌یه‌."‌ به‌ناوبانگترین کارێک که‌ ئه‌و له‌سه‌رده‌می فه‌رمانره‌وایی خۆیدا له‌ سه‌رۆکایه‌تیکردنی ئه‌مریکادا کردی، ئیمزاکردنی بڕیارنامه‌ی ئازادی بۆ ملیۆنان کۆیله‌ی‌ ڕه‌شپێست بوو، به‌ڵام سه‌دساڵ دوای ئه‌ویش کۆیله‌کان ئازاد نه‌بوون.

له‌ هه‌موو بارێکدا گوێ له ‌قسه‌ بگره‌، به‌رله‌وه‌ی گوێگر ته‌واو بێت بۆ گویگرتن، هه‌موو قسه‌که‌رێک یه‌ک ده‌می هه‌یه‌، جاروبار ده‌می پڕ له‌ که‌فی سپی ده‌بێت، له ‌بێ ئاگایی دێته ‌ده‌ره‌وه، بۆیه‌ پێویسته‌‌ له‌کاتی قسه‌کردن هه‌ستیار و ئاگادار بیت، په‌له‌مه‌که‌ له ‌قسه‌کردن چاوه‌ڕوان به‌ قسه‌که‌ر ته‌واو بیت له ‌کۆتایییدا قسه‌ بکه.قسه‌ واتای وه‌ک باوه‌ڕپێهێنان، گۆڕین،  سه‌فه‌رکردن، وشه‌یه‌کی ڕاست له‌ کاتوساتی خۆیدا ده‌توانێت کاریگه‌ری به‌جێ بهێلێت، مارک تووین ده‌ڵێت"نه‌بوونی کاریگه‌ری هیچ وشه‌یه‌ک له‌کاتی خۆیدا، وه‌ک پشووه‌کی درێژ وایه.‌‌‌‌‌‌

هونه‌ری باوه‌ڕ پێ هێنان:

کۆکردنه‌وه‌ی ئامانجی قسه‌کردن له‌ کۆمه‌لێک پرسیار، یه‌کێک له‌ میتۆده‌کان به‌ده‌سته‌وه‌ گرتنی په‌ڕه‌یه‌که‌، ئامانج و مه‌به‌ست دیاری بکه‌یت بۆ وانه‌ یا ئاخاوتنی داهاتوو، به ‌ده‌یان بۆچوون و گریمانه‌ت هه‌یه‌، به‌ڵام تۆ ده‌توانی ته‌نها ئه‌وه‌یان هه‌لبژێریت که‌ پێت باشه.

هه‌رده‌م بیر له‌ دوو خاڵی گرنگ بکه‌وه:

 1/ رۆژانه‌ کاتژمێرێک له‌ کاتت وه‌ربگریت.

2/ له‌وانه‌یه‌ زۆربه‌ی بیرۆکه‌کانت به‌ تایبه‌ت باش نه‌بن.

ئه‌گه‌ر رۆژانه‌ سه‌عاتێک له‌سه‌ر هونه‌ری قسه‌کردن ڕاهێنان بکه‌یت، ئه‌وه‌ ده‌کات زۆر.

ئه‌لکسانده‌ر گریک ده‌ڵێت: له‌ قسه‌کردندا سێ ئامانج دیاری بکه‌  :    

1/ دۆزینه‌وه‌ی شێوازی سه‌رکه‌وتن له ‌بابه‌ته‌که‌دا.

2/ بابه‌ته‌که‌ به ‌ته‌واوی وه‌بیر خۆت بهێنه‌وه.‌

3/ بابه‌ته‌که‌ به ‌ته‌واوی بگه‌یه‌نه‌ دڵی گوێگر.

 پاک بوون له‌ ڕه‌وانبێژیدا وه‌ک: بیرۆکه‌ی نوێ بێنه‌ پێش چاوی خۆت، هه‌موو بیرۆکه‌کان کۆبکه‌وه‌و بینووسه‌، هه‌ر شتێکی نوێ هات بینووسه، ئه‌گه‌ر شتێکت بۆ گوتن پێ نه‌بوو، بێده‌نگ بیت باشتره‌، کاتێک قسه‌یه‌کت هه‌بوو به‌ حه‌ماسه‌تێکی ته‌واو ئاماده‌به‌، ئنجا قسه‌ بکه‌، تۆ ده‌بێ چی بلێیت؟، وه‌ به‌ حه‌ماسه‌وه‌ بیلێ، ‌ شته‌که‌ ته‌واو به‌رجه‌سته‌ بکه‌، ئاماده‌یی ته‌واوت تێدا بێت بۆ زاڵبوون له‌سه‌ر شته‌که ئنجا وشه‌که‌ ده‌رببڕه.

شکۆمه‌ندی وگه‌وره‌یی له‌ پرسیار کردندا : قسه‌کردنه‌که‌ت چه‌ند ده‌خایه‌نێت؟، به‌شه ‌گرنگه‌کان چین؟، هه‌ستیاری له‌ سه‌ره‌تای ده‌ست پێکردن و کۆتایی پێهێنانی؟، له‌کۆتایییدا تۆ هه‌موو شتێکت باسکردووه‌ هیچ نه‌ماوه‌ته‌وه‌ بیلێی، به‌ڵام زۆر جار گوێگر پرسیار له‌قسه‌که‌ر ده‌کات، گفتوگۆیه‌ک دروست ده‌بێت زۆرجار پرسیاری ئالۆز و گران دێته‌ پێشه‌وه، له‌وانه‌یه‌ وه‌رامدانه‌وه‌ی بۆ په‌یڤده‌ر گران بێت، ئه‌وه‌ش کاتێک ده‌بێ ئه‌گه‌ر باش خۆت بۆ پرسیارو وه‌رام ئاماده‌ نه‌کردبێت.

به ‌ڕاست و ڕه‌وان قسه‌بکه ئه‌گه‌ر بته‌وی قسه‌ بکه‌یت، قسه‌کردنی درێژخایه‌ن پێویستی به که‌مێک کات بۆ دروست کردنی که‌ش وهه‌وایه‌کی کۆمیدی هه‌یه‌، بۆ بێزار نه‌بوونی گوێگر ده‌توانی نوکته‌یک یا نمونه‌یه‌کی پێکه‌نیناوی بهێنیته‌وه، چونکوو‌ له‌وانه‌یه‌ له‌کاتی بێزار بوون گوێگر شوێنه‌که‌ به‌جێ بهێلێت، به‌ر له‌وه‌ی کۆتایی به‌قسه‌کانت بهێنیت ئه‌م وشانه‌ هه‌ڵبژێره‌ که‌ جێی بایه‌خن، له‌گه‌ڵ قسه‌کردندا ده‌توانی ئامێری نوێی ته‌کنه‌لۆجیا به‌ کاربهێنیت، کاتێک وێنه، دیکۆمینت، فیلمی پیشاندراوت هه‌بێت، که‌مێک له‌ کێشه‌ی گفتوگۆ که‌م ده‌کاته‌وه‌، زانیارییه‌کانیش باشتر له‌ بیری گوێگر ده‌مێنێته‌وه‌، وێنه‌کان لابده‌، به‌ڵام کۆمپیوته‌ره‌که‌ت مه‌کوژێنه‌وه‌، باشتره‌ له ‌کۆتایییدا پرسیار بکه‌یت له‌ گوێگران کێ پرسیاری هه‌یه‌، گه‌ر که‌سێک پرسیاری نه‌ماوه، ئێمه‌ کۆتایی پێ ده‌هێنین.

‌‌‌‌‌‌‌فۆرمی ده‌ست پێکردن وکۆتایی هێنان به‌ قسه‌کردن : قسه‌کردن به ‌هێمنی و له‌سه‌رخۆبێت، قسه‌کردنه‌که‌ زۆر درێژخایه‌ن نه‌بێت، هه‌موو قسه‌یه‌کی له ‌ناکاو ده‌بێ ڕاهێنانی ‌وردی له‌سه‌ر کرابێت، گوێگر له‌وانه‌یه‌ قسه‌کان له‌ پر ده‌کات که‌ تۆ گوتووته‌، به‌ڵام هه‌رگیز نابێ له ‌بیریان بکه‌یت که‌ له‌ ئه‌ساسدا چی وچۆن گوتووته‌.

له ‌کاتی ده‌ست به ‌قسه‌کردندا به ‌هیچ جۆریک داوای لێبوردن به‌ کارناهێنیت، له‌ کۆتایشدا.له‌ کۆتایی قسه‌کردندا هه‌رگیز نه‌لێیت  :   ( من سوپاسی ئێوه‌ ده‌که‌م.) مارتن لۆته‌ر کینگ، جون ئینده‌ر، هیچ کاتێک به‌م جۆره‌ کۆتایییان به‌ قسه‌کانیان نه‌هێناوه‌، بیر له‌م جۆری بابه‌تانه‌‌ بکه‌وه‌ به‌ چه‌ند وشه‌یه‌ک ( ڕۆژانی داهاتوومان زۆر له ‌پێش ماوه، من احترامم هه‌یه‌، ڕێزم هه‌یه‌، من ئیستا بۆ ئێوه‌ ته‌واو قسه‌م کرد، من نازانم ئه‌وخاڵانه‌ی بۆ ئێوه‌م باسکردووه‌ باش بوون یان نا، بۆیه‌ ئیستا دێینه‌ کۆتایی، هیوادارم ئێوه‌م زۆر بێزار نه‌کردبێت) هه‌ندێک ده‌سته‌واژه‌ی تری له‌م جۆره‌ ده‌توانی بلێیت.

میتۆد

ده‌توانی چ میتۆدیک به‌کار بهینیت؟، دوای ئه‌زمووونت ده‌توانی چ بکه‌یت؟

رێنمایی بۆئه‌وانه‌ی کۆر به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن یا اداره‌ی قسه‌کردن ده‌که‌ن، دیاری کردنی رێزێک میتۆدی کۆنکریت وته‌کنیک یارمه‌تی ده‌ر ده‌بن بۆ کاتی قسه‌کردن، له‌گه‌ل یه‌کگیربوون یا له‌کاتی تووڕه‌بووندا، به‌ده‌ست هێنانی ئامانج و مه‌به‌ستی خوازراو، ته‌کنیک بۆ کاتی کێشه‌کانی قسه‌کردن، له‌کاتی قسه‌کردندا نابێت زاتی یا شه‌خسی قسه‌ بکرێت ده‌بێت زۆر ئاسایی بێت.نموونه‌ :دوای هه‌ر ئه‌زموونێکی سایکۆلۆژی و ڕه‌وانبێژی، له‌وانه‌یه‌ تۆ ڕاکێشیته‌ ناو نموونه‌یه‌کی اخلاقی، ئه‌م جۆره‌ اخلاقه‌ش له‌دایک نه‌بووه‌، به‌ڵکو له‌ئه‌نجامی فێربووندا هاتۆته‌ کایه‌وه‌.

چاره‌سه‌رکردنی ناکۆکی خیلاف ( konflikt  )

له‌کاتی قسه‌کردندا له‌وانه‌یه‌ رسته‌یه‌ک یا ووشه‌یه‌ک ببێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی به‌شدار بووان توڕه‌بن وبرۆنه‌ ماله‌وه‌، له‌وانه‌یه‌ له‌ماله‌وه‌ له‌گه‌ل مناڵه‌کان کێشه‌یه‌ک دروست بکات، یا گفتوگۆیه‌کی بێماناو درێژ دادڕ به‌رده‌وام بێت و کۆتایی هیچ بێت.چۆن ده‌توانی چاره‌سه‌ری ناکۆکی بکه‌یت؟، له‌کاتێکدا هه‌بێت وهه‌مووان بزانن وهه‌ستی پێبکه‌ن.ئه‌گه‌ر کیشه‌که‌ به‌ته‌واوی ناسراوبێت ده‌توانیت چاره‌سه‌رێکی باشی بۆ بدۆزیته‌وه‌، له‌وانه‌شه‌ ناکۆکی ڕوونه‌دات ئه‌وه‌ بۆتۆ زۆر باشه‌.باشتره‌ زوو کۆتایی پێ بێنیت.پرسیار بکه‌ خۆت چۆن ده‌توانی به‌باشترین مهاره‌ چاره‌سه‌ری ناکۆکییه‌که‌ بکه‌یت، هه‌نگاوی یه‌که‌م ناکۆکییه‌که‌ بخه‌ره‌ ژێر عده‌سه‌یه‌ک وبیگره‌ تابتوانی وه‌ک پێویست زاڵ بیت و به‌ته‌واوی بریاری له‌سه‌ر بده‌یت.

بواردان بۆ قسه‌کردنی ‌ئه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر، مانه‌وه‌ له‌بابه‌ت و ده‌رنه‌چوون لێی، بواری پرسیارکردن به‌ قسه‌ یا به‌کاغه‌ز، به‌رله‌وه‌ی به‌ره‌خنه‌ به‌شداری بکه‌ین پێویسته‌ بزانیین چه‌ند تێگه‌یشتووین یان خوێندنه‌وه‌یه‌ک بۆ تێگه‌یشتنمان بکه‌ین، ره‌خنه‌ له‌بابه‌ت بگرین نه‌ک له‌خوودی که‌سه‌که‌، کاتێک که‌ تێنه‌گه‌یشتی یا قه‌ناعه‌تت نه‌بوو ده‌توانی پرسیار بکه‌یت.

یاسای قسه‌کردن و بنه‌ماکانی پێویسته‌:

ئه‌وقسانه‌ی ده‌کرێن بنووسرێن، ووشه‌ پێشکه‌ش بکرێت، کات وبه‌رنامه‌ کۆنترۆڵکراوبێت، له‌کاتی تێ نه‌گه‌یشتنی پرسیارێک دووباره‌ پرسیار بکه‌یته‌وه‌، وه‌ک: مه‌به‌ستت چییه؟، تاچه‌ند له‌بابه‌ته‌که‌ گه‌یشتی؟، سوپاسگوزاری بده‌یت، زانیاری وبه ڵگه‌کان کۆبکرێنه‌وه‌‌، ده‌ستپێکردنی مناقه‌شه‌ی بیرو بۆ چوونه‌کان، بابه‌ته‌کان هه‌رده‌م به‌یه‌که‌وه‌ گرێدراوبن، هۆکار یا دافع بۆ اعترازی قسه‌کردن بگوترێ...به‌بێ مه‌رج تێ گه‌یشتن مراجعه‌بکرێته‌وه‌‌، پرسیارکردن له‌وه‌ی کێ پرسیاری تری هه‌یه‌؟، به‌ستنه‌وه‌ی قسه‌کردن وگفتوگۆکان به‌یه‌که‌وه‌، نه‌هێشتنی له‌ف وده‌وران و پچران له‌ قسه‌دا، ئاگادار بوون له‌وه‌ی گه‌یشتن به‌کوێ و به‌ره‌و کوێی بابه‌ته‌که‌.

ئه‌گه‌ر تانه‌ لێده‌ر له‌کاتی قسه‌ وه‌ستا یا تووشی شۆک بوو؟، چی ده‌که‌یت؟، ماوه‌یه‌ک وه‌ستان‌، ده‌ست پێکردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌که‌ له‌نوێ به‌پرسیاری نوێ ومیتۆدی نوێ،  پێدانی ماوه‌یه‌ک استراحه‌، له‌کاتی نه‌تتوانی به‌رده‌وام بیت؟، باشتره‌ هه‌سته‌کانی خۆت بنووسیته‌وه‌و پرسیار بکه‌یت؟ ئه‌وه‌ چییه‌؟، چی بووه‌؟.

له‌کاتی به‌رده‌وامیدا ده‌ته‌وی زۆرترین به‌شدار بووت هه‌بێت.به‌هێمنی یا به‌تووندی به‌شدار بوان پێی ده‌زانن، له‌سه‌دا هه‌شتای به‌شداربوان، ته‌نها له‌سه‌دا بیستی سوود مه‌ند ده‌بن، هه‌ر قسه‌کردنێک حساباتی هه‌یه‌، زۆر ئاماده‌بوو به‌شدار نابێت له‌ گفتووگۆ، زۆرێک ئاگایان له‌بابه‌تی سه‌ره‌کی نییه‌، یا به‌شدار بوو هه‌یه‌ ده‌لێی رێگای تری نییه‌ ناچار ماوه‌ته‌وه‌و دانیشتووه‌.قسه‌که‌ر هه‌وڵبدات به‌هێمنی به‌شداربوان بگه‌ڕینێته‌وه‌ بۆناو بابه‌ته‌که، ‌له‌په‌یوه‌ندی دابێت له‌گه‌ل به‌رامبه‌ره‌که‌ی، به‌ئاسانی وه‌ڵامی پرسیاره‌کان بداته‌وه‌‌، .بۆ نموونه‌: چ ئه‌زموونێکت هه‌یه‌ له‌بواری کاره‌که‌تدا له‌کاتی جێ به‌جێ کردنی ئه‌رکه‌کانتدا که‌ به‌شدار بوو بیت.جاری واهه‌یه‌ ناکۆکی له‌ قسه‌کاندا ڕووده‌دات.

له‌کاتی کات به‌سه‌رچوون چی ده‌که‌یت؟، هه‌وڵی قسه‌کردن بده‌و پرسیاری ئه‌وه‌ بکه‌ ئه‌م گفتوگۆو قسه‌کردنه‌ چۆنه ‌به‌نه‌گه‌تیڤ، له‌وانه‌یه‌ زۆربه‌ بایکۆتی دانیشتنه‌که‌ بکه‌ن و بڵێن ئه‌م قسه‌ پوچ وبێ مانایانه‌ چییه‌؟، ده‌توانیت به‌ئه‌دایه‌کی به‌هێزه‌وه‌ قسه‌بکه‌یت له‌سه‌ر اهتماماتی بابه‌ت، یاپرسیاری ئه‌وه‌ بکه‌ چیتان ده‌وێ؟ ده‌تانه‌وێ له‌سه‌ر چی قسه‌بکه‌ین؟.

ئه‌رکه‌کانی دوای قسه‌کردن: کاتێک وه‌رگره‌ بۆئه‌وه‌ی خۆت پیچه‌وانه ‌بکه‌یته‌وه‌، چه‌ند پرسیارێک له‌خۆت بکه‌ وه‌ک: ئه‌و میتۆده‌ی به‌کارت هێناوه‌ گونجاوه‌ له‌گه‌ل بابه‌ته‌که‌؟، چ ئه‌زموونێک بوو له‌ته‌واوی ئه‌م کاره‌دا؟، میتۆدی جیاوازم به‌کار هێناوه‌؟، چۆن توانیم ئه‌رکه‌که‌م له‌کاتی قسه‌کردندا به‌جی بهێنم؟، پرسیاره‌کان، پێکهاته‌ی بابه‌ته‌که‌، پێکه‌وه‌ گرێدانی بابه‌ته‌که‌، له‌گه‌ل که‌ش وهه‌وای ناکۆکی وکێشمه‌شه‌کان چۆن بووم؟، توانیم له‌چ زۆر باش بم؟، له‌کوێ لاواز بووم و پێویست ده‌کات کار بکه‌م؟، هه‌لسوکه‌وتی خۆت چۆن سه‌‌یر ده‌که‌یت؟، سه ر‌ که‌وتوو بووم له‌گه‌ل ئاماده‌بوان؟، من هه‌رده‌م ئاگاداری خۆم بووم؟، هه‌ستم کرد له‌سه‌ر خۆم یا به‌په‌له‌په‌ل بووم؟.

هیوادارم، قسه‌که‌رو ووتار خوین و وانه‌بێژو کۆرگێرو هه‌موو ئه‌وانه‌ی له‌ گفتوگۆدان به‌جۆرێک له‌جۆره‌کان، له‌م نووسینه‌ سوود مه‌ند بن.

ئه‌م بابه‌ته‌ له‌رۆژنامه‌ی هاوڵاتی به‌ دوو به‌ش بلاوبۆته‌وه‌، له‌ ژماره‌ی 1004 رۆژی 4/3/ 2013، و ژماره‌ 1005 رۆژی 5/3/ 2013.

سه‌رچاوه‌کان

‌  1- Besprechungen mit biss, Dagmar Vögel Biendl, Monika weiderer.2008  .

2-Dale Carnegie, Training, Besser Sprechen, Überzeugend Auftreten,2012  .


 

ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه‌، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه‌.

 

ڕێكخستنه‌ دێرینه‌كان له‌نێوان بی ئیمتیازی ومنه‌تی پێشمه‌رگه‌ دێرینه‌كاندا ...هادی كوڵكنی

هه‌ڵبژارده‌ 13 March 2013

ڕێكخستنه‌ دێرینه‌كان له‌نێوان بی ئیمتیازی ومنه‌تی پێشمه‌رگه‌ دێرینه‌كاندا ...هادی كوڵكنی

گرنگه‌ پێ بزانین وبه‌ڕه‌وای ببینین ئه‌گه‌ربڵێین ماندووبون وشه‌وونخونی وژیان كه‌وتنه‌ مه‌ترسی ڕێكخستنه‌ نهێنیه‌كان له‌سه‌رده‌می شوَڕشی شاخ دائه‌گه‌ر هاوشان نه‌بوبێت ئه‌وازۆر كه‌متر نه‌بوه‌ له‌ تێكۆشان وماندووبونی (پێشمه‌رگه‌) كانمان به‌ووده‌لیله‌ی ده‌یڵێم كه‌ من بۆخۆم له‌ بیرم دێت پاش هه‌موو خزمه‌ت ورێنوێنی (ده‌لیل) كردنێك له‌م گوندبۆئه‌ووگوندی پێشمه‌رگه‌كان وهه‌ڵواسین وبڵاوو كردنه‌وه‌ی به‌یانه‌ ناوخۆیه‌كان وپۆسته‌ری شه‌هید له‌ گونده‌وه‌ بۆشارو له‌ نێوشاریشدا بڵاووكردنه‌وه‌یان هه‌مووئه‌ركی ڕێكخستنه‌ كانی ئه‌وكاتی هه‌ر لایه‌نێك بوه‌...سه‌رباری ئه‌مانه‌یش جل شوَر وبه‌رگ درو و چێشت لێنه‌ریشیان بون له‌گه‌ڵ هه‌مووئه‌مانه‌یشدا..كاتێك مه‌فره‌زه‌یه‌كی پێشمه‌رگه‌ ده‌ستێكیان له‌ڕه‌بایه‌ی نزیك گوندێك یان مه‌فره‌زه‌یه‌كی جوڵاوی ڕژێم له‌گه‌ڕه‌كێكی شار ده‌وه‌شاند ده‌ست به‌جی له‌لایه‌ن ڕێكخستنه‌كانه‌وه‌ ڕینمونی ده‌ربازبون ده‌كران ئیتر شه‌ق خۆر وبه‌ركه‌وته‌ی ڕه‌شبگیری ڕژێم ڕێكخستنه‌كان وخێزانه‌كانیان ده‌بون كه‌وابوو هیچ كه‌س ناتوانێت حاشا له‌م ڕاستیانه‌ بكات...لێره‌ووله‌م نوسینه‌م كورده‌ واته‌نی خوانه‌خواست مه‌به‌ستم نیه‌ له‌ بوێری وماندووبون وبه‌رخوودانی (پێشمه‌رگه‌) دێرینه‌كان كه‌م بكه‌مه‌وه‌ به‌ڵام پێیشم وایه‌ ناكرێت هه‌مووكوَششی ڕێكخستنه‌ دێرینه‌كانیش له‌ ئێسته‌ دا پێنه‌زانراووبێ بایه‌خ بێت كه‌ ئه‌وكات وه‌ك سه‌ربازێكی به‌ئه‌مه‌ك تێكۆشاون تا ڕپه‌ڕینه‌ مه‌زنه‌كه‌ی گه‌له‌كه‌مان وئێسته‌یش وه‌ك سه‌ربازێكی ون فه‌رامۆش بكرێن..كه‌ ئه‌وكات هه‌م پێشمه‌رگه‌و هه‌م ڕێكخستنه‌كانیش چاوه‌ڕێی ئیمتیازو پاداشت نه‌بون به‌ڵام كاتێكیش ئیمتیاز هاته‌ ئاراوه‌ ده‌بێت وده‌كرێت هه‌موان پێكه‌وه‌ پشكیان هه‌بێت دوورله‌منه‌تكردنی ئه‌میان به‌سه‌ر ئه‌ویانه‌وه‌ كه‌ له‌ئێسته‌دا به‌وو شه‌رعیه‌ته‌ی كه‌ (پێشمه‌رگه‌) كۆمه‌ڵه‌ی خۆی هه‌یه‌ وحزبه‌كانیش بۆ سوك كردنی باری دارای ڕێكخراوه‌كانیان هه‌وڵده‌ده‌ن كادیره‌دێرین ونوێكانیان له‌ نێوولیستی پێشمه‌رگه‌ دێرینه‌كان جی بكه‌نه‌وه‌ بۆ خانه‌نشینكردن ووه‌رگرتنی زه‌وی بۆیان زۆرجاڕێكخستنه‌ دێرینه‌كان ده‌كه‌ونه‌ به‌ر منه‌ت وكه‌م سه‌یركردن له‌لایه‌ن پێشمه‌رگه‌ دێرینه‌كانه‌وه‌ كه‌ تۆپێشمه‌رگه‌نه‌بویت ئه‌مه‌ت بۆكراوه‌وله‌بری ده‌بی هه‌زاروو یه‌ك بۆڵه‌ وخورته‌ قبوڵ بكات كه‌ ئه‌مه‌ له‌نێووپێشمه‌رگه‌ وڕێكخستنه‌ دێرینه‌كاندا حاڵه‌تی تێ په‌ڕاندوه‌ بۆوه‌ته‌ دیارده‌ به‌تایبه‌ت له‌نێوو حزبه‌ بچوكه‌كاندا زۆر ڕه‌نگدانه‌وه‌ی هه‌یه‌ووئه‌وومل ملانی نادروسته‌ به‌زه‌قی به‌دی ده‌كرێت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌رله‌وو ده‌رگایه‌وه‌ زۆركه‌س بوه‌ته‌ خاوه‌ن خانه‌نشینی پله‌ی سه‌ربازی به‌رزكه‌ نه‌ ئه‌وكات وئێسته‌یش له‌دوورونزیك په‌یوه‌ندی نه‌به‌ پێشمه‌رگه‌ونه‌ڕێكخستنه‌وه‌ نه‌بوه‌ كه‌ئه‌مه‌شیان جۆرێكه‌ له‌ میزاجیه‌تی هه‌ندێك كه‌س كه‌له‌ووبواره‌ دا ده‌ورده‌گێڕن به‌ڵام بۆهه‌ندێكیش میزاجی له‌گه‌ڵی نایه‌ته‌وه‌ هیچی پێ ڕه‌وانابینن وحزبه‌كه‌شی له‌گه‌ڵ كاكی پێشمه‌رگه‌ی دێرین یان بێده‌نگه‌ یان هیچی پێناكرێت یاخود لێپێچینه‌وه‌شی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت زۆر سه‌راحه‌ت ده‌ڵێت ئه‌وه‌ حه‌قی پێشمه‌رگه‌ی دێرینه‌وهیچ كه‌سی ترئیتر بێگوئ دانه‌ ماندوبون وهاوكاریه‌كان كه‌ له‌ه‌كاتی خوَیدا له‌گه‌رماوسه‌رماو برسیه‌تی ومه‌رگ ڕزگاری كردون..لێره‌وه‌ داواله‌ ته‌واوی ڕێكخستنه‌ دێرینه‌كان ده‌كه‌م كه‌ منه‌ت به‌سه‌رداكردنی هیچ كه‌س ولایه‌ك قبوڵ مه‌كه‌ن وئه‌وه‌ی بۆتان كراوه‌ به‌منه‌ته‌وه‌ وه‌ری مه‌گرن چونكه‌ ئێوه‌ هاوبه‌شی سه‌ركی بون له‌ شوَڕش وهێنانه‌دی ئه‌م ده‌ستكه‌وتو ئیمتیازانه‌ن ومافی ته‌واوی خۆتانه‌ كه‌له‌ ئیمتیازه‌كانیش هاوبه‌ش بن


This email address is being protected from spambots. You need JavaScript enabled to view it.

ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه‌، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه‌.

پەردەی کچێنی ..ئه‌ڵماس مسته‌فا

هه‌ڵبژارده‌ 06 March 2013

پەردەی کچێنی ..ئه‌ڵماس مسته‌فا  

له ووڵاتی ئێمه کاتێک کورێک بێه وێ هاوسه رێک ده ست نیشان بکات گرنگ نییه به لایه وه ئه و که سه راده ی تێگه یشتنی چه نده و چه‌نێک سۆز و خۆشه ویستی ئه بێت به رامبه ر به خۆی و خێزانه که ی تا چه نێک ئه توانێ کارامانه ڕۆڵی دایکایه تی ببینێ له پێگه یا ند نی مناڵه کانی دا گرنگترین شت به لای ئه وکوره وه ئه وه یه که هاوسه ره که ی ( کچ ) بێ .واتا په رده ی کچێنی هه بێ په رده ی کچێنی بریتیه له په رده یه کی ته نک که ده می له شی یا ن ئه ندامی ( المهبل) ی به ته واوه تی نه گرتووه ..ئه م په رده یه ش به کۆبونه وه له گه ڵ نێرینه دا یا ن به شوو کردن نامێنێ ئه م په رده یه کاریگه ری ته واوه تی هه یه له سه ر سایکۆلۆجی ئافره ت هه تا هه تا یه له ژیانی ژن و مێردا یه تیدا جیاوازی هه یه، په رده ی کچێنی له شێوه و قه باره له کیژێکه وه بۆ کیژێکی تر...

به ڵام به شێوه یه کی زۆر شێوه ی مانگی چوارده (هلا لی) هه یه     ..

وه هه ندێ شێوه ی تریش هه یه به درێژی باسی لێوه ده که ین ئه م په رده یه له یه که م جووت بوندا ده دڕێت به م شێوه یه ده بێت به دوو به ش به لای راست به لای چه پدا له م کا ته شدا هه ندێ خوێنی لێ دێت ئا فره ته که..

جیاوازی هه یه ئازاری ئافره ت له م کاره شدا له کچێکه وه بۆ کچێکی تربه لام زۆربه ی ئازاری هه یه یا ن زۆر که م .ئه مه ش ده که وێته سه ر ته نکی وئه ستوری په رده که ئه م ئه ستور بونه ش زیاد ده کات تا ئا فره ت ته مه نی چووه سه رو سی سا ڵ هه ر به کچێتی مابوه وه ئه وه په رده که زۆر ئه ستور ئه بێت زۆر به ناره حه ت ئه بێت کون بونی په رده ی ئا فره ت وه ک سه ر ژمێر کراوه به ئاسا نی ده درێت ./٧٥ ئا فره ت     ..

جۆرێکی تری هه یه که په رده که پێی ده وترێت په رده ی لاستیکی (متا تی) که قه د نادرێت هه تا هه تا یه یه ک تنۆک خوێنی لێ نایه ت شه وی بووکێنی و شه وه کانی تریش له ./.١٥ ئافره ت ئه م جۆره یان هه یه شیوه یه کی تر که زۆر ئه ستوره که قه د توانای کون بونیان نیه له ./.١٥ئا فره ت ئه م جۆره ن ده بێت پزیشک بیدرێنێ به شێوه یه ک له شێوه کا نی نه شته رگه ری..

به لام شێوه کانی تری په رده ی ئافره ت ئه ما نه ن  :

  1. په رده ی مانگی چوارده (هلا لی)
  2. په رده ی خڕ (دائری) یان بازنه یی  
  3. په رده ی هێڵه کی  

ئه م شێوانه ئه وه ما ن بۆ ده رده خا ت که په رده لک کچێکه وه بۆ یه کێکی تر جیاوازی هه یه له شێوه دا..

زۆر گرنگه ئه وه بزانین که په رده هه یه زۆر زۆر ته نکه ئه درێت ته نها ده سته سری پێده بهێنرێت له کاتی خوێن هاتنی مانگانه دا بێ ئه وه ی پێی بزانێت چونکه خوێنه که ی تێکه ڵ به خۆێنی مانگانه ده بێت..

وه گرنگتر له وانه هه‌مووی ئه بێ ئه مه ش بزانین که کچ هه یه له دایک ده بن بێ په رده ن ما نای هیچ جۆره په رده یه کیا ن نیه له کا تی کون بونیدا خوێنی له قه تره یه که وه بۆ چه ند قه تره یه ک لێ دێت یان هه ندێ جار خوێنی زۆری لێ دێت ناگیرسێته وه ئه مه ش ده که وێته سه ر ته نک و ئه ستوری په رده که دوای دراندنی په رده باش وایه( ٣) رۆژ کاری سێکسی رابگیرێت تاکو برینه که سارێژ ده بێت هه ندێ پرسیار له سه ر په رده ئا یا سک پر ده بێت په رده ی ئافره ت نه درابێت به ڵێ سک پر ده بێت له به رئه وه ی هه ندێ کچ وا تێ ده گه ن که ئه گه ر کاری سێکسی له ده ره وه ی ئه ندامی سێکس بکرێت سک پر نابێت ئه مه هه ڵه یه چونکه تۆوی نێرینه توانای چوونه خواره وه یا ن ناوه وه ی له شی ئافره تی هه یه ده چێته ناوه وه سک پر ده بێت

تێبینی

ئەم بابەتەم لە کتینی المراء والجنس دکتۆرصباح الصباح وەرگرتوە

لەزمانی عربیەوەوەرمگیراوەتە سەرزمانی کوردی .

ئەلماس مستەفا

سوید


ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه‌، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه‌.

  1. ڕۆژانێك رێڕه‌وی ژیانمی گۆڕی ... هیوا ڕەش
  2. بە بۆنەو ڕۆ جەهانی زوانی ئەداییەو ..وەرگێری جە پەروەردە بە زوانی ئەدایی تاوانەی فەرهەنگییەنە ...موختار کەریمی- ئاڵمان
  3. دواجار سه‌رۆك بارزانییه‌ هه‌مووان كۆده‌كاته‌وه‌ ...خه‌سرۆ پیرباڵ
  4. کریس کایل ئەڵێ: خوا لەسەر کوشتنی عێراقیان دادگایم ناکات ...موحەممەد مەلا مەحمود - لەئەمەریکا

Page 3 of 4

  • 1
  • 2
  • 3
  • 4
© kurdistan Net 2026

میوانی سەرخەت

We have 151 guests and no members online

  • گەڕان
  • العربیة
  • گۆشه‌کان
    • ڕاپۆرت
    • به‌دواداچوون
    • ئه‌ده‌ب و هونده‌ر
    • دیمانـــــــــه‌
    • پارت و ڕێکخراوه‌کان
    • هه‌واڵ
    • کاریکاتێر
    • کامپین
    • پرسه‌کان
    • هه‌مه‌ڕه‌نگ
    • بابه‌تی به‌رجه‌سته‌کراو
    • هۆنراوە
    • تەواوی بابەتەکانی ٢٠١٣
  • په‌یوه‌ندی
  • نووسه‌ره‌ ناسراوه‌کان
    • نووسه‌ره‌ ناسراوه‌کان
    • نووسه‌ری دیکه‌
  • ژنە نووسەرەکان
  • ماڵەوە