مه‌رج نییه بیرمه‌ندان هه‌میشه ڕه‌خنه له سیاسه‌تمه‌داران بگرن، به‌ڵكو ڕه‌خنه‌ی دروستكه‌ر (النقد البنا و ) كاتی خوَی هه‌یه و باش نرخاندن و ستایشكردنیش كاتی خوَی هه‌یه، هه‌ریه‌ك له‌م دوانه ڕۆڵی خوَیان هه‌یه له بنیات نانی كوَمه‌ڵ.
له پێش هه‌ڵبژاردندا من و چه‌ندین بیرمه‌ند و مێژوونووس و نوسه‌ر ئه‌وه‌مان دووپات ده‌كردوه كه پێویسته ده‌سه‌ڵات و حزبه نه‌یاره‌كان به‌رژه‌وه‌ندی گشتی به‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی حزبی سه‌ربخه‌ن و، به یه‌كه‌وه وڵات له‌سه‌ر بناغه‌ی دادپه‌روه‌ری دروستبكه‌ن، وه‌ك خوای په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رموێت: (وإژا حكمتم بین الناس ڕن تحكموا بالعدل) . . ئێستاش كه ده‌بینین ده‌سه‌ڵات و حزبه نه‌یاره‌كان دانیشتن و حیوار بوَ دروستكردنی حكومه‌تێكی هاوبه‌ش ده‌كه‌ن، ده‌ڵێین: ئه‌مه كارێكی زۆر ڕاست و پێویسته هه‌روه‌ها ئه‌ركی سه‌رشانی هه‌موو لایه‌نه‌كانه كه ئه‌م ڕه‌وتی حیواره سه‌ربخه‌ن. . . وه دووباره له زوبانی چه‌ندین بیرمه‌ند و مێژوونووسی وڵاته‌وه ده‌ڵێم: به كورتی بارودوَخی ده‌ورووبه‌ری هه‌رێم زوَر ئاڵوزه و ئه منی نه‌ته‌وه‌ی كورد له مه‌ترسیدایه و هه‌موو سنووره‌كانی چوارده‌وری هه‌رێم خوێناوی و تاریكن، هه‌روه‌ها كورد دوژمنی زوَره و هێشتا ئیعترافی نێوده‌وڵه‌تی پێ نه‌كراوه و سنوره‌كانمان ورده ورده ده‌خورێن و، چه‌ندین لایه‌ن به‌رده‌وام بوَ تێكدانی بارودوَخی ناوخوَی هه‌رێم پیلان داده‌نێن، له‌به‌رئه‌وه ئه‌ركی سه‌رشانی هه‌موو سه‌ركرده‌كانی كورد پێش هه‌موان سه‌روَكی هه‌رێم كاك مه‌سعود بارزانی و سه‌ركرده‌كانی پێنج حزبه براوه‌كانی كورد ئه‌وه‌یه كه له ئاستی مه‌سئولیه‌ت بن و، ئه‌م هه‌له میژووییه له ده‌ست نه‌ده‌ن و ورده ورده ده‌ست بكه‌ن به دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی موئه‌سه‌سات و، خه‌می هه‌موو چینه‌كانی میلله‌ت بخوَن به‌تایبه‌تی كه‌م ده‌رامه‌ت و بێ ئیشوكار، له كۆتایشدا ده‌ڵێم: هه‌موو جارێكیش فرسه‌تی وا بوَ كورد نایه‌ته پێشه‌وه.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
