
كاك مسعود بارزانی له نێوان كورد و عه‌ره‌بدا ... مێژوونووس و لێكۆڵه‌ره‌وه‌ی كوردی عێراقیی د. موحه‌ممه‌د به‌رزنجی
عێراقی ئه‌مڕۆ و ناوچه‌كه كه به‌گشتی له‌به‌رده‌م گۆڕانكارییه‌كی ترسناكدان، و گه‌لی عێراقیش به هه‌موو پێكهاته‌كانیه‌وه له‌به‌رده‌م دوو ڕێیانێكی دژواردایه، سوننه‌كانی عه‌ره‌ب كه له‌تێكی عێراقن له‌به‌رده‌م چه‌ند هه‌ڵبژاردنێكی چاره‌نوسسازی زۆر قورسدان، توركمانه‌كان كه زۆربه‌یان سوننه و عێراقین له بارودۆخێكدان حه‌سوودییان پێنابرێت، هه‌روه‌ها مه‌سیحییه‌كان و باقی پێكهاته‌كانی تریش به‌هه‌مان شێوه.
جه‌ماوه‌ری كوردیش ئه‌مڕۆ له نێوان دوو هه‌ڵبژاردندایه، یان به‌رده‌وامده‌بێت له هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی بارزانی وه‌ك سه‌رۆكی هه‌رێم، یان ده‌ست به گه‌ڕان ده‌كات به‌شوێن سه‌ركرده‌یه‌كی تر بۆ ئه‌م قۆناغه، به‌ناو چه‌ندین له‌و كه‌سایه‌تییه‌نه‌دا كه ته‌جروبه‌ی ئه‌م پۆسته‌یان نییه.
پارته ئیسلامییه‌كان (یه‌كگرتووی ئیسلامی و كۆمه‌ڵی ئیسلامی) هه‌رچه‌نده هه‌ر له سه‌ره‌تاوه نه‌یاریی خۆیان بۆ خۆكاندیدكردنه‌وه‌ی بارزانی ڕاگه‌یاندووه، به‌ڵام له نێوان دوو ئاڕاسته‌دان:
ڕه‌وتی یه‌كه‌م واده‌بینێت كه پارتی دیموكرات (له‌گه‌لڕ یه‌كێتی نیشتمانی هاوپه‌یمانیدا) ئۆپۆزۆسیۆنیان به‌ش بڕاوكردووه و مه‌حرومیانكردوون له به‌شداریكردنی ڕاسته‌قینه له به‌ڕێوه‌بردنی هه‌رێمدا، هه‌روه‌ها ئاسته‌نگیان بۆ ئازادییه‌كان دروستكردووه به‌تایبه‌تی ئازادی ده‌ربڕین و نه‌شیانتوانیوه ده‌سه‌ڵاتی سیاسی له ده‌سه‌ڵاتی دارایی جیابكه‌نه‌وه، و ده‌زگایه‌كی سه‌ربازی دوور له كێشمه‌كێشه سیاسییه‌كان بینابكه‌ن، دابه‌شبوونی هه‌رێمیشیان چاره‌سه‌رنه‌كردووه، ئه‌و زوڵمه‌یش كه ڕوویداوه له نێو كومه‌لڕ هه‌لڕ نه‌گیراوه (وه‌ك قۆرخكردنی پۆسته ئیدارییه‌كان و حكومییه‌كان و هه‌تاوه‌كو زانستییه‌كان له‌لایه‌ن هه‌ردوو حیزبی ده‌سه‌ڵاتتداره‌وه و ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی پاره و پڕۆژه بازرگانییه‌كان و كه‌ڵه‌كه‌بوونی له ده‌ستی چه‌ند ده‌وڵه‌مه‌ندێكی نزیكیی دوو حیزبی ده‌سه‌ڵاتتدار كه له ئه‌نجامدا بۆته هۆی دروستبوونی دابڕین له نێوان چینێك ده‌وڵه‌مه‌ندی ده‌ستڕۆیشتوو و چینێكیش له كه‌سانی هه‌ژار و په‌ڕاوێزكراو) هه‌روه‌ها نه‌شیانتوانیوه پڕۆژه‌ی لێشاوی فیكری و سیاسی ئێرانی له هه‌رێمدا ڕابگرن. . هه‌ڵگرانی ئه‌م بۆچوونه ده‌ڵێن هه‌رچه‌نده سه‌رۆك بارزانی توانیبێتی ده‌ستكه‌وتی زۆر و به‌رچاو به‌ده‌ستبهێنێت، به‌ڵام كاتی گۆڕینی سه‌رۆك هاتووه به پێی ئه‌و گرێبه‌سته‌ی كه ئه‌ندام په‌ڕله‌مانه‌كانی كوردستان له‌ساڵی 2006 دا له‌سه‌ری ڕێككه‌وتوون و گه‌لی كوردیش خاڵینییه له سه‌ركرده‌ی تر.
به‌ڵام ڕه‌وتی دووه‌م مه‌سه‌له‌كه به شێوه‌یه‌كی تر ده‌خوێنێته‌وه، وا ده‌بینێت تازه‌نه‌كردنه‌وه‌ی سه‌رۆكایه‌تی بارزانی فه‌راغێكی سیاسی ترسناك جێده‌هێڵێت و دوژمنانی هه‌رێم ئه‌و هه‌له به‌گه‌ڕده‌خه‌ن، چونكه بارزانی شاره‌زاییه‌كی زۆری له حوكمكردن و ئه‌زمونێكی سیاسی له داڵانه ئاڵۆزه‌كانی سیاسه‌تی عێراقی و ئیقلیمی و نێوده‌وڵه‌تیدا هه‌یه، توانیویشیه‌تی هه‌رێم بكاته نموونه‌یه‌ك بۆ جێگیربوونی ئابووریی و پێكه‌وه ژیانی ئاشتییانه و ئازادی دامه‌زراندنی حزبه سیاسییه‌كان و به لێهاتویی توانیویه‌تی ڕووبه‌ڕووی سإ ته‌وه‌ری زۆرانبازییه سیاسییه‌كه ببێته‌وه.
ته‌وه‌ری یه‌كه‌م: فێڵكردن له سیاسه‌تی ئه‌مریكی هاوپه‌یمان كه سیاسه‌تێكی ڕاڕایه و له‌م ڕوداوانه‌ی دواییدا له ڕیزی مالیكی‌دا بوو، له كاتێكدا كه ئێران به‌هێز پاڵپشتی له مالیكی ده‌كات.
ته‌وه‌ری دووه‌م: خۆگێلكردنێكی به‌هه‌وه‌سانه له‌لایه‌ن سه‌ركرده به دواییه‌كدا هاتووه‌كانی توركیا بۆ مه‌سعود بارزانی، هه‌تا له‌م دواییه‌دا به سه‌ركردایه‌تی ئه‌ردۆگان گۆڕانی به سه‌رداهات و بوو به هاوپه‌یمانێكی تازه بۆ هه‌رێم و به‌شداریكرد له گه‌شه‌سه‌ندن و كۆمه‌كیی پڕۆژه‌كانی هه‌رێمی كوردوستانی عێراق و تا ڕادده‌یه‌ك كه‌مكردنه‌وه‌ی توندی جیاوازیی سیاسی نێوان توركمان و كورد، به‌ڵام به بإ ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێكی ڕیشه‌كێشانه‌ی بۆ بكرێت.
ته‌وه‌ری سێیه‌م: فڕوفێڵ و پێچاوپێچی سیاسه‌تی ئێرانی كه به هه‌موو هێزێكی پاڵپشتی مالیكی و جه‌عفه‌ری و سه‌در و حه‌كیم ده‌كات، له كاتێكدا زۆربه‌ی سه‌ركرده عه‌ره‌به‌كان هه‌ڵوێستیان به‌رامبه‌ر مه‌ینه‌تی گه‌لی عێراق به هه‌موو پێكهاته‌كانیه‌وه ته‌ماشاكردنه، ئه‌و گه‌له‌ی كه هێشتا بڕوای به كشانه‌وه‌ی داگیركه‌ری ئه‌مریكیی نه‌كرد، تا خۆی له چنگی داگیركه‌رێكی تر ئێرانی دراوسێدا بینییه‌وه به سه‌ركردایه‌تی قاسم سلێمانی گه‌وره جه‌نه‌ڕاڵی سوپای پاسدارانی ئێران.
لایه‌نی سێیه‌می ئۆپۆزۆسیۆن بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ئه‌ویش هه‌روه‌ها له پێشه‌نگی به‌رهه‌ڵستكارانه، نه‌وشیروان موسته‌فا كه هه‌ڵسوڕێنه‌ری گۆڕانه سه‌ركرده‌یه‌كه به‌وه ناسراوه له‌سه‌ر هێڵێكی جیاوازه بۆ ڕا و بۆچوونه سیاسییه‌كانی بارزانی، مێژوویه‌كی درێژیشی له كێشمه‌كێشی خوێناوی دژی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌كاتی وشكه ساڵانی جه‌نگی هاوڕێیانی چه‌ك و شاخدا هه‌یه، له ڕاستیشدا كێشه‌ی نه‌وشیروان له‌گه‌لڕ پارتیدایه نه‌ك له‌گه‌ڵ یه‌كێتی كه خۆی یه‌كێك بووه له دامه‌زرێنه‌رانی به سه‌رۆكایه‌تی تاڵه‌بانی.
جه‌ماوه‌ری كوردیش بووه به دوو به‌شه‌وه به‌شێكیان هیچ هیوایه‌كیان به گۆڕانی ڕاسته‌قینه له سیاسه‌ته‌كانی بارزانیدا نه‌ماوه، ئه‌گه‌ر ماوه‌یه‌كی تریش سه‌رۆكایه‌تی بكاته‌وه، ئه‌وانه‌ش یان له چینی لاوه ڕۆشنبیره‌كانن یان له ئاواره‌كانی كه‌ركوك و دانیشتوانه فه‌رامۆشكراوه‌كانی موجه‌مه‌عه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی شاره‌كان و ئه‌و ناوچانه‌ش كه ناكۆكییان له‌سه‌ره و پاشماوه‌ی قوربانیانی شاڵاوه‌كانی ئه‌نفال و خێزانه په‌ڕاوێزكراوه‌كانیانن.
به‌ڵام به‌شی دووه‌م له جه‌ماوه‌ری كوردی (به هه‌موو پێكهاته‌كانیه‌وه) له‌گه‌لڕ مانه‌وه‌ی سه‌رۆكایه‌تی بارزانیدان، له‌وانه‌یه بارزانیش پێی وابێت كه ئه‌م به‌شه‌یان زۆرینه‌ن (ئه‌گه‌ر زۆرینه‌یه‌كی كه‌میش بێت)، ئه‌م به‌شه‌ی جه‌ماوه‌ر له‌گه‌لڕ كاندیدكردنه‌وه‌ی بارزانیدان بۆ پاراستنی ده‌سكه‌وته‌كانی هه‌رێم هه‌روه‌ها وای ده‌بینن كه بیست سالڕ له زۆرانبازی سیاسی و بیناكردنی داموده‌زگاكانی هه‌رێم وایلێكردووه سه‌ركرده‌یه‌كی گونجاو بێت بۆ ئه‌م قۆناغه و كێشی سیاسی ئیقلیمیی و نێوده‌وڵه‌تی خۆی هه‌یه. هه‌روه‌ها ئه‌و توانیویه‌تی له‌گه‌لڕ هاوكارانی و به‌رهه‌ڵستكارانیدا هه‌رێمی كوردوستان بكاته په‌ناگه‌یه‌كی ئاسایش بۆ هه‌موو پێكهاته‌كانی گه‌لی عێراق (به موسوڵمان و مه‌سیحی و سابیئه و ئێزیدی و كورد و توركمان و عه‌ره‌ب) یه‌وه.
تێبینی ئه‌وه‌ش ده‌كرێت كاتێك باس له ده‌ستكه‌وته‌كانی هه‌رێم ده‌كرێت (وه‌ك جێگیربوون و ئاسایش و گه‌شه‌سه‌ندنی ئابووری) ئۆپۆزۆسیۆن ده‌ڵێت: بارزانی به‌ته‌نها خاوه‌نی ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه نییه، به‌ڵكو ئۆپۆزۆسیوَنیش شه‌ریكه له‌و ده‌ستكه‌وتانه‌دا، له كاتێكدا كه باس له مه‌سه‌له سلبییه‌كان ده‌كرێت ئۆپۆزۆسیۆن ده‌ڵێت: بارزانی به ته‌نها لێپرسراوه!!
ئه‌م هه‌موو ئاڵۆزییه له دیمه‌نی سیاسیی‌دا، كورد به حكومه‌ت و ئۆپۆزۆسیۆنیه‌وه ده‌خاته به‌رده‌م چه‌ند هه‌ڵبژاردنێك كه ئاسانه‌كه‌یان قورسه.
حزبی ده‌سه‌ڵاتدار و هاوپه‌یمانه‌كانی له به‌غداد؟ ڕوون و ئاشكرایه لابردنی بارزانی ده‌چێته به‌رژه‌وه‌ندی ئێران و مالیكییه‌وه، ئه‌وه‌تا یه‌كێك له ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كانی عێراق وه‌ك (یاسین مه‌جید) به ڕاشكاوانه ده‌ریبڕی مه‌سعود بارزانی مه‌ترسیی هه‌یه بۆ حكومه‌ته‌كه‌ی مالیكی. . هه‌روه‌ها سه‌ركرده شیعه‌كان واده‌بینن كه مه‌سعود بارزانی پشتی به‌هێز بووه له گۆڕه‌پانه سیاسییه‌كه‌ی عێراقدا و پیاوێكی قیرسیچمه‌یه و به ئاسانی ته‌سلیمی ئه‌و فشارانه نابێت كه له به‌رامبه‌ری ده‌كرێت و له كۆتاییشدا هه‌رچۆنێك بێت له حساباتی ئێران و مالیكی‌دا بارزانی سه‌رۆكێكی سوننی عێراقی كوردی به‌هێزه. .
هه‌ڵوێستی عه‌ره‌به سونییه‌كان چییه؟؟ سه‌ركردایه‌تی ئاینیی یان خێڵه‌كی یان سیاسیی عه‌ره‌به سونییه‌كانی عێراق (له ناوه‌وه‌ی پڕۆسه سیاسییه‌كه بن یان له ده‌ره‌وه‌ی)، هه‌تا دوێنێی نزیكیش یان بێلایه‌ن بوون یان ڕێكنه‌بوون له‌گه‌لڕ سه‌ركردایه‌تی كوردی و نه‌یاری ئه‌زموونی هه‌رێمی كوردوستانی عێراق بوون. به‌ڵام له دوای تێپه‌ڕبوونی ده‌سالڕ له داگیركردنی دوو لایه‌نه‌ی (ئه‌مریكۆ ئێرانی)، و تووشبوونی عه‌ره‌بی سوننه به زنجیره‌یه‌ك له شاڵاوی پاكتاوكردنی مه‌زهه‌بی و عیرقی ناشیرین (وه‌ك قه‌سابخانه‌كه‌ی ئه‌م دواییه‌ی حه‌ویجه) زۆرێك له سه‌ركردایه‌تییه‌كانی سوننه‌ی عه‌ره‌ب بۆچوونیی سیاسی‌یان گۆڕاوه.
له‌كاتێكدا هێشتا هه‌ندێك له سه‌ركرده‌كانی سوننه‌ی عه‌ره‌ب واده‌بینن كه سه‌رۆكی هه‌رێم هاوپه‌یمانێكی ئیستراتیجی سه‌ركرده شیعه‌كانه و زۆرانه‌كه‌ی له‌گه‌لڕ به‌غدادا كێشمه‌كێشێكی كاتیی و ته‌كتیكییه بۆ به‌ده‌ستهێنانی هه‌ندێك له ده‌ستكه‌وته‌كان و هیچ گرێنتییه‌ك نییه بۆ به‌ستنی هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵیدا، له ترسی ئه‌وه‌ی به‌كاریان بهێنێت وه‌ك پاڵه‌په‌ستۆیه‌ك له‌سه‌ر مالیكی و پاشان وازیان لێبهێنێت.
له هه‌مان كاتدا زۆرێك له سه‌ركرده سونییه عه‌ره‌به‌كان واده‌بینن كه كورد عومقی ئیستراتیجی ڕاسته‌قینه‌ی گه‌لی عێراقییه و هاوپه‌یمانێتیكردن له‌گه‌ڵیدا كارێكی پێویسته بۆ به‌رژه‌وه‌ندی هه‌موو لایه‌ك، و هه‌رێمی كوردوستانیش ئه‌مڕۆ ناوچه‌یه‌كه ئاسایش تیایدا به‌رقه‌راره بۆ هه‌موو كۆچبه‌رێكی عێراقیی و هه‌رێم بۆته په‌ناگه‌یه‌ك بۆیان و تاكه نموونه‌ی قه‌ڵایه‌كی سوننی عێراقی نیشتمانییه كه ماوه‌ته‌وه له ده‌ره‌وه‌ی كوشتن و بڕین و په‌ڕاوێزكردن و كۆچكردن و ئه‌شكه‌نجه له‌سه‌ر ناسنامه‌ی مه‌زهه‌بی و دیینی ئه‌م ئاڕاسته‌یه له بیروبۆچوون خه‌ریكه له‌لای هه‌ندێك له بیرمه‌نده عه‌ره‌به‌كانی وه‌ك مێژوونووسی ئیسلامی عه‌لی سه‌لابی ڕۆشنده‌بێته‌وه كه ده‌ڵێت: (مه‌سعود بارزانی –له‌گه‌لڕ هه‌موو ئه‌و ڕه‌خنانه‌ش كه ئاڕاسته‌ی ده‌كرێت- ئه‌و به‌هێزترین سه‌رۆكی سونییه له عێراق بۆیه باشتره كه سه‌ركرده سونییه‌كانی كورد و عه‌ره‌ب و توركمان له ده‌وری كۆببنه‌وه.
ئه‌مانه ته‌نها چه‌ند ڕاوبۆچوونێكی جیاوازبوون پێشكه‌شمكردن و له باسی ئه‌وه‌شدانیم كه هیچ كامێك له‌و ڕایانه به‌باشتر بزانم. . وه‌ك مێژوونووسێكی بێلایه‌ن به‌ڵام ڕجای من له هه‌ركه‌سێك كه سه‌رۆكایه‌تی كاری هه‌رێم وه‌رده‌گرێت، ئیتر بارزانی بێت یان غه‌یری ئه‌و، له خوای گه‌وره بترسێت و پارێزكار بێت و به‌رامبه‌ر خه‌ڵك به‌به‌زه‌یی بێت و دادپه‌روه‌رانه حوكوم بكات، مرۆڤی عێراقیش وه‌ك هه‌موو ئاده‌میزادێكی ئه‌م دونیایه ده‌یه‌وێت ژیانێكی ئازاد و به‌ڕێزانه بژی به بإ زۆرداری و بێنرخكردن و جه‌ور و سته‌م.
له ژێر سێبه‌ری دادوه‌رییه‌كی بێلایه‌ن و ئازادی له بیرباوه‌ڕ و خواپه‌رستیدا.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
