مێژوونووس و بیرمه‌ندی ناسراوی كورد (د. محمد به‌رزنجی) پێش چوار ڕۆژ نامه‌یه‌ك ئاڕاسته‌ی پادشای سعودیه به ناو نیشانی سعودیه و قه‌ته‌ر له ئه‌مریكا له پێشترن، بۆ دوایی پێهێنانی ململانێی میسر! ده‌كات.
به‌بۆنه‌ی ده شه‌وی كۆتایی مانگی ڕه‌مه‌زانه‌وه به هه‌لی ده‌زانم له بابی پێویستیی پێشكه‌شكردنی ڕاوێژ له‌لایه‌ن زانایانی ئوممه‌ته‌وه بۆ سه‌رۆكه‌كان، ئه‌م نامه‌یه پێشكه‌ش به خادمی حه‌ڕه‌مه‌ین (مه‌لیك عبدالله) و میری قه‌ته‌ر (شێخ تمیم) بكه‌م، ئه‌و ئامۆژگاریه واجبه‌ی كه پێغه‌مبه‌ر (ێلی الله علیه وسلم) پێویستی كردوه له‌سه‌رمان ئه‌نجامی بده‌ین كاتێك ده‌ڵێت: (ا‌لدین النێیحه. . . قال لله ولكتابه ولرسوله ولڕئمه المسلمین وعامتهم) بۆیه به‌بإ پێشه‌كی ده‌ڵێم: گه‌لی میسر ئه‌مڕۆ بوونه‌ته دوو به‌ره‌ی گه‌وره‌وه (كالگود العڤیم)، زانراویشه كه وته‌ی میرنشینی سعودیه بیستراوه له‌لایه‌ن حكومه‌تی كاتیی ئێستای میسر، ده‌وڵه‌تی قه‌ته‌ریش وته‌ی بیستراوه له‌لایه‌ن سه‌رۆكی لابراو و تیمی حكومه‌ته‌كه‌یه‌وه، وپه‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان سعودیه و قه‌ته‌ریش ئه‌مڕۆ له باشترین حاڵیدایه، لێره‌وه من وه‌ك مێژوونووس و لێكۆڵه‌ره‌وه‌یه‌كی زانستی شه‌رعی داواكارم له هه‌ردوو سه‌ركردایه‌تی و ده‌ڵێم: ئێوه ته‌نانه‌ت له گه‌لی میسریش خۆشیان له پێشترن بۆ كۆكردنه‌وه‌ی هه‌ردوو لایه‌ن و چاره‌سه‌ری كێشه‌كه‌یان، هه‌روه‌ك چۆن ساڵانی ڕابردوو لایه‌نه‌كانی ململانێی لوبنانی له شاری (تائیف) كۆبوونه‌وه، له‌مه‌دا سوننه‌تی خۆشه‌ویستیش چاكترین پێشه‌نگمانه كاتێك ئه‌مینی ئه‌م ئوممه‌ته (ئه‌بو عوبه‌یده‌ی جه‌ڕاح) ی نارد بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی ئوممه‌تی مه‌سیحیه‌كان له دورگه‌ی عه‌ره‌بیدا كاتێك له نێوان دوو گه‌وره‌یاندا (عاقب و سید) ببوونه دوو به‌ره‌وه، بۆیه له پێشتره و پێویسته هه‌موو هه‌وڵبده‌ین تا نێوانی خه‌ڵكی میسر باشبكه‌ینه‌وه پێش ئه‌وه‌ی خوا نه خواسته خوێن بكه‌وێته نێوانیانه‌وه.
ئێمه له‌گه‌لڕ هه‌موو دڵسۆزێكی مه‌ردا داوا ده‌كه ین له جامیعه‌ی عه‌ره‌بی و ئه‌نجومه‌نی هاوكاریی كه‌نداو و ڕێكخراوی هاوكاری ئیسلامی و یه‌كێتی ئه‌فریقا كه خۆیان بكه‌نه خاوه‌نی ئه‌و ده‌ست پێشخه‌ریه‌ی كه دانا و عاقڵه‌كانی میسر پێش چه‌ند ڕۆژێك پێشكه‌شیان كرد كه ده‌ست پێشخه‌ریه‌كی میسری پوخته و پێویستی به یارمه‌تی عه‌ره‌ب و موسڵمانه‌كانی وه‌ك سعودیه و قه‌ته‌ر و توركیا و ئیمارات و كوه‌یت هه‌یه. با باشترین پاڵنه‌ریشمان بۆ ئه‌م كاره مه‌دح و پیا هه‌ڵدانی پێغه‌مبه‌ر (ێلی الله علیه وسلم) بێت بۆ ئه‌و كاره‌ی كه (سید حسن) ی هاشمیی كچه‌زای خۆی ئه‌نجامیدا كاتێك پێغه‌مبه‌ر (ێلی الله علیه وسلم) وتی: ئه‌م كوڕه‌م سه‌یده و له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌م نێوانی دوو كۆمه‌ڵی گه‌وره‌ی بڕواداران چاكده‌كاته‌وه و ئاشتیان ده‌كاته‌وه. ئه‌ی سه‌ركرده‌كانی جیهانی ئیسلامی ژیانی دونیا چه‌ند هه‌ڵوێستێكه له‌سه‌ر خۆمانی تۆمارده‌كه‌ین و ده‌یده‌ین به كۆڵماندا و ده‌یبه‌ینه‌وه به‌رده‌م باره‌گای خوا جا ئامانه‌تی نه‌وه‌كانی ئه‌م ئوممه‌ته له گه‌ردنی ئێوه‌دایه ئێوه‌ش له خوا بترسن و پارێزگاریی بكه‌ن.
براتان د. به‌رزنجی
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
