مه‌سه‌له‌ی وه‌رگرتنی 49ملیۆن دیناره‌كه له‌لایه‌ن ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كانی كوردستانه‌وه-به‌ده‌ر له‌وه‌ی چی لێده‌كه‌ن و چی لێناكه‌ن- له‌م رۆژانه‌دا، به‌كورتیه‌كه‌ی له‌هه‌ر پێوه‌رێكی دیكه زیاتر توانی ئه‌وه بسه‌لمێنێت ئایا ئه‌و كۆمه‌ڵه ئه‌ندام په‌رله‌مانه له‌به‌ره‌ی به‌رژه‌وه‌ندی و مافه‌كانی میلله‌تدان یاخود ئه‌وانیش له هه‌مان ستایلی ئه‌و چینه‌ن كه تۆمه‌تبار ده‌كرێن به ته‌خشان و په‌خشانكردنی داهات و گه‌نجینه‌ی حه‌قی هاووڵاتیان بۆ ویست و به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی خۆیان.
خۆ ئه‌وه‌نه‌بێت تا پێش ئه‌م بڕه قه‌به‌یه ئه‌وان له ئاوی شه‌و پارێزیانكردبێت و پاشه‌ڵیان بێ په‌ڵه‌و له‌كه‌بوبێت؛ ئه‌گه‌ر بته‌وێت كۆی هه‌موو ئه‌و موچه‌و به‌خشین و ده‌ستكه‌وت و ئیفادو ئاشكرا‌و نادیارانه‌ی ئه‌ندامانی پارله‌مان له چوار ساڵ –هه‌ندێكیان هه‌شت ساڵ-ی ڕابردوو وه‌ریانگرتووه له بودجه‌ی وڵات بیكه‌یت به ژماره‌و كۆیبكه‌یته‌وه بێ شك ڕه‌قه‌مێكی زۆر گه‌وره‌یه، گه‌وره‌تر له چه‌ندباره‌یی 49ملیۆن دیناری ئێستا، هه‌روه‌ها به‌دڵنیاییه‌وه هه‌ریه‌كێك له‌و ئه‌ندام په‌رله‌مانانه به سوود وه‌رگتن له پۆست و مه‌كانه‌تی نوێنه‌رایه‌تی ناو پارله‌مان له كه‌سایه‌تیه‌كی لاوازی نه‌ناسراو و لاوازی ئابووریه‌وه بازیداوه بۆ خاوه‌ن سه‌رمایه‌بوون و دامه‌زراوو موته‌مه‌كین و خاوه‌ن قورسایی له ڕوی ماددی یه‌وه.
به‌م كاره‌یان ئه‌ندام پارله‌مانه‌كان به‌گشتی -و ئینجا ئه‌و پاره‌یه‌ش بیخۆن یان بیبه‌خشن- هه‌ڵه‌یه‌كی زۆر گه‌وره‌یانكرد و به‌هیچ شێوه‌یه‌كیش ناتوانن ئه‌و دیمه‌نه‌ی به‌تاڵانبردنی سه‌روه‌ت و پاره‌یه له‌زه‌ینی هاووڵاتیاندا بسڕنه‌وه؛ نه به به‌خشینی و نه‌به پاكانه‌كرردن و نه‌به خۆ مانوو ده‌رخستن، هیچ له‌و ئیلتیجایانه دادیان نادات، ئه‌وان به‌و هه‌ڵوێسته‌یان له مه‌حه‌كی گشتی و به‌رچاوی خه‌ڵكدا وه‌كو پوش كه‌وتنه ئه‌و گۆڕه‌ی، كارێكیشیانكرد سه‌رباری خۆ ناشیرینكردن بوون به په‌رده‌ی پۆشی به‌تاڵانبردنی خه‌زێنه‌ی ئه‌م وڵاته له‌لایه‌ن ئه‌و چینه‌ی تا ئه‌م ساته‌ش به‌رده‌وامن له به‌تاڵانی بردن.
ئه‌ندامانی پارله‌مان به‌گشتی –سه‌رباری سوودمه‌ندبونی گه‌وره‌ی موچه‌و ده‌ستكه‌وت-تا ئه‌م نزیكانه و تا ئاستێكی جیاواز جیاواز توانیبویان به گوتار و قسه‌ی ئێره‌و ئه‌وێیان باڵانسی نزیكایه‌تی سۆز و پاڵپشتی خه‌لكێكی باش ڕاگرن، به‌ڵام له مه‌حه‌كی ئه‌م 49ملیۆن دیناره‌دا ئه‌وان له پراكتیكی قسه‌كانیاندا تێگلان و به‌جۆرێكی وا خراپ ڕاسب بوون كه مه‌گه‌ر تاك و ته‌رایه‌كی مشه‌خۆر یان فه‌قیرحاڵ توانای گوێگرتنی هه‌بێت لێیان.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
