هەشت ساڵ دەسەڵاتداری دەستەی بەرێوەبەری ئەحمدی نەژاد ئێرانی خستە گۆشەی ئینزەوای سیاسیی و ئابووری نێودەوڵەتیەوە، هەروەها خەتەرو مەترسی ڕاپەرینی خەڵک لە ئێران ڕۆژ لە گەڵ زیا کردبوو.
ئێران لە لایەن غەرب و ئەمریکا کەوتە ژێر ئابلوقە و گۆشاری سیاسی و ئابوورییەوە تا ئەو شوێنەی هەموو دەرگاکانی تیجارەتی نێوەدەوڵەتی و ئابووری سیاسیی لێ داخران.
سیستەمی سویڤت بۆ گوازتنەوەی دراوی دەرەکیی لە ئێران داخرا بانکی ناوەندی ئێران و زۆر بەی بانکەکانی ئەهلی و دەوڵەتی لە بەشداریکردن لە تیجارەتی نێوەدەوڵەتی بێ بەهرە کران.
و لە لایەکی تر زەمینەی لاوازیی بازاری وەربەرهم هێنانی ناخۆ، و درووست بوونی دەرفەت بۆ بەرژەوەندی ئەوکەسانە کە پاڵشتی حکومەتی ئەحمدی نەژادیان دەکرد بە شێوەیەکی بەرچاو فەراهەم بوو، بە هەزارا میلیارد تەمون بێ سەروشووێن کرا و سیستەمی بانکی کەوتە بارودۆخێکی ناسەقامیگرەوە.
نرخی دراوی خۆماڵی واتە تەمەن بەرامبەر بە ئەرزی دەرەکیی بە تایبەت دۆڵار تا ٦٠% دابەزیی تا ئەو ئاستە پرۆسەی بەرهەمی ناوخۆیی پەکی کەوت و زۆربەی کەرتەکانی وەربەرهمهێنان بەرشکست بوون و نرخی دراو بەرامبەر بە نرخی کەلوپەل بەشێوەیەکی بێ وێنە ڕەوتی دابەزینی وەخۆگرتبوو وهەڵاوسانی ئابووری و رەوانی لێ درووست بوو، و سەباتی بازاری کەل وپەل کەوتە ژێر گۆشاروە .
حەسەن ڕوحانی سەرۆکی هەڵبژاردەی ئێران لە کاتی پرۆسەی پرۆپاگەندەی هەڵبژاردنەکان بەڵێنێکی زۆر بە خەڵکی ئێران دا و پێداگری بوو کە کێشيکانی ئابووری و سیاسیی ئێران لە ناوخۆ و دەرەوی ئێران چارەسەریی ئەکا.
شاراوەنییە ئێران لە هەڵدێرێکی سیاسیی و ئابووری دا چەکبەستو بوو و بێ بەریی بوو لە حکومەتێکی سەقامگیری ناوەندی لە تاران، ئەوەش ئاکامی سیاسەتی ناشیاوی هەشت ساڵەی دەستەی کارگێری ئەحمدی نەژدا بوو.
ڕوحانی ئاگاداری ئەوە بوو و باش دێزانی کە چارەسەریی کێشەکان پەێوەندی ڕاستەوخۆی هەیە بە دەسەڵاتی ڕێبەری جەمهۆری ئیسلامی ئێران عەلی خامەنەیی، پێدەچی ڕووحانی خامەنەیی لە بارودۆخی دژواری سیاسیی و ئابووری وە زەنگی مەترسیی نارەزایەتی ناوخۆ بەئاگاکردبێتەوە کە ڕێبەی جەمهۆری ئیسلامی ئێران باس لە گۆرانکاری لە سیاسەتەکانی دەرەکیی و ناخۆ ئەکا و پێوایە گۆرانکاریی قارەمانانە لە هەڵسوکەوتی سیاسەتی دەرکیی ئێران بەرامبە بە غەرب و بەتایبەت ئەمریکا لەو قۆناغەدا بۆ ئێران پەسەندە.
پڕ ئاشکرایە، بارودۆخی سورییە و مەترسی هێرشی سەربازی ئەمریکا بۆ سەر تاکە دۆست و هاوپەیمانی ئێران لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست دەبێ ئەو بۆچۆنەی لە خامەنەیی دا بەگڕ خستەبێ کە رووخانی سورییە دەتوانێ کاردانەوەی ناشیاوی بێ لەسەر سەقامگیری داهاتووی ئێران.
لە لایەکی تر پێشگرتن بە هێرشی سەربازی ئەمریکا بۆ سەر سورییە لە لایەن ئێرانەوە کە لە باردۆخێکی نالەباری سیاسیی و ئابووریی دایە دەتوانێ خاڵێکی مثبت بێ بۆ هێوەرکردنی سورییە و ئەگەری درووست بوونی ڕاپەرینی خەڵکی ئێران.
بۆیە دوور نییە ئێران و ئەمریکا و غەرب لەسەر مەسەلەی سورییە گەێشتبنە ئەو تەوافەقە کە غەرب و ئەمریکا واز لە هێرشکردنی سەربازی سورییە بە هێنن و ئێرانێش کێشەی فاێلی ناوەکی بە پێوەرەکانی نێودەوڵەتی جێبەجێ بکا و داواکانی ئەمریکا و غەرب لە ناوچەی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست بەجێی بەهێنێ.
بۆیە پێشبینی ئەوە دەکرێ دوای ٣٦ ساڵ کێشە و دووری ئێران لە ئەمریکا، ئەمجارە هەر دوولایەن بۆ چارەسەیی کیشەکانی نێوان یان راستەوخۆ دانوستان بکەن، ئەوەش بەبێتە کۆتایی دوژمنی نێوان و قۆناغی بەیەکەوە کارکردن سیاسیی لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست.
گۆرانکاریی لە هەڵویستی عەلی خامەنەیی ئەو دەرفەتەی بۆ حەسەن ڕوحانی درووست کروە کە ئەو ئاشکرا بانگەوازیی چارەسەری کێشەکانی نێوان ئێران و غەرب و ئەمریکا بکا، و بۆیە سەرۆک کۆماری ئێران پێداگرە کە دەسەڵاتی بەتەواویی پێیە بۆ دانوستان و چارەسەریی کێشەکان نیوان غەرب و ئەمریکا و ئێران.
گۆرانکاریی هەڵویستی خامەنەیی پێشوەخت کاردانەوەی لە سەر ڕوتی بازاری ناوخۆیی داناوە تاو ئاستە دۆڵار بۆ یەکەم جار لە یەکساڵی ڕابردوودا، واتە ئەورۆ لە ژێر سنوری ٢٩٠٠ تەمنەوە مامەڵە کرا.
سەقامگیری بازاری دراوی دەرکی لە بازرا ئێران لە درێژخایاندا بەهێزبوونەوەی نرخی ریاڵی ئێرانی لێدەکەوێتەوە و کاردانەوەی مثبتی دەبێ لە سەر سەباتی سیاسیی ناوخۆ و خۆرهەڵاتی ناوەڕاست کە ئێران دەورێکی سەرەکیی هەیە.
ئاکام ئەوەیە ڕوحانی لە ماوەیەکی کەمدا توانی خامەنەیی لە کێشەکانی ئابووری و سیاسیی و ئەگەر دروست بوونی کێشەی ڕاپەرینی خەڵک بەئاگاکاتەوە و رازی بکا بۆ کۆرانکاریەکی ئاساسی لە گێرانی سیاسەتێکی میانەڕۆ ناوخۆیی و درەکیی.
وێدەچێ ڕوحانی یەکەم سەرۆک کۆمار بێ مەودایی بەڕێوەبردن بۆ دابینکردنی حکومەتێکی بە هێزی ناوەندی بە هەماهەنگی ڕێبەر خامەنەیی پێدرابێ ئەوەش دەتوانێ ئێران لە داهاتودا لە زۆر کێشەو تەنگوچەڵەمەی سیاسیی ناوخۆیی و دەرەکیی تێپەربکا و بەردەوامی وسەقامگیربوونی ئێران پەتەوتر، هەروەها جێگەوپێگەی سیاسی ئابووری ئێران لەدەرەوەی وڵات وناخۆ بەهێزتروپڕ رەنگ تر بکا.
توێژەران هێمن ڕێکەوتی ٢١/٠٩/٢٠١٣
ئهو بابهتانهی له کوردستان نێت دا بڵاودهکرێنهوه، بیروبۆچوونی خاوهنهکانیانه، کوردستان نێت لێی بهرپرسیار نییه.
