لەنەگای یەکەمدا پرسیاری سەرەکی ئەوەیە ئایا، دەستنیشان کردنی جێگرێک بۆ مام جەلال لە بەغدا، ولە ناو یەکێتی ئەولەوێتی یەکەمە بۆ سەرکەردایەتی بوێی یەکێتی یان داژتنی سیاسەت، و ڕێرەوێک حەکیمانە بۆ بەهێزمانەوەی یەکێتی لە گۆرەپانی سیاسەتی کوردستان و عیراقدا ؟
بێگومان لە قۆناغی هەنوکە، کە کوردستان تەوەرێکی پڕئەستم تێپەردەکا یەکێتی یەکی لاواز لە بەرژەوەندی پارتی و داهاتووی کوردستان نییە، هۆکاریەکەشی ئەوەیە کە حکومەتی ناوەندی بەغدا، بەتایبەت سەرۆک وەزیرانی عیراق نوری مالیکی بڕاوەی گەمەسیاسی و بۆشایی ئەو گەشوهەوایە ئالۆزە دەبێ کە سێبەری بەسەر عیراقدا گێشاوە.
بۆیە لە بەرژەنوەندی هەرێمی باشووری کوردستان، و کوردە بۆ پارازاتنی یەکریزی و یەکگرتوویی بەرەیەکی توانا و بەهێزی کورد زیاتر لە ڕابردوو، یەکێتی وپارتی هاوکار و هاوڕێی یەکتر بن بۆباشتر ڕێکخستەنی ناوماڵی کورد.
لە لالەیکی ترەوە، بێگومان گۆران و ئیسلامییەکان هەمو هەوەڵ، و تەقەلایەک ئەدەن بۆ پەرشو بەڵاکردنی یەکێتی، لەبەر ئەوەی لێکهەڵوەشان یان یەکێتی لاواز زیاتر بەرژەوەندی گۆران، و ئیسلامییەکان گەرانتی دەکا تا بەردەوامی هەرێمی باشووری کوردستان، و هەروەها دەبێتە مایەیی خۆشحاڵی نەیاران و دوژمنانی کورد لە هەرچوارپارچەکانی کوردستان.
ئەگەرەکانی داهاتووی یەکێتی:
١- ئەولەوێتی یەکەم، ئایا یەکێتی خوازیاری بەردەوامی بەیەکەوەکارکردن و ڕێزگرتن لە ڕككەوتننامەی ستراتیچی لە گەڵ پارتییە؟، هاوکات ئەوە پرسیار دێتە ئاراوە، ئایا سەرکەردەکانی نوێی یەکێتی چەندە بایەخ ئەدەن بە بەردەوامی هاوکاری لە لەگەڵ پارتی دوای تەوەری مام جەلال دامەزرێنەری یەکێتی.
٢- لاوازبوونی، یان لێکهەوەشانی یەکێتی، لەهەردوو حاڵەتادا گۆران و ئیسلامییەکان هەموو هەوڵێک ئەدەن کە دۆخەکە بۆ بەرژەوەندی خۆیان بەقۆزێنەوە، بەڵام، ئایا ئەگەر یەکێتی بکەوێتە قۆناغێکی ئاوا، واتە بەش بەش بوون، بەژەوەندی گۆران و ئیسلامییەکان چەندە دەبێ؟
ئایا بزوتنەوەی ئیسلامیەکان چ سوودێکیان بەردەکەوەێ؟ ئایا پارتی سوومەندی ئەو بارودۆخە دەبێ؟
بێگومان ئەگەر گریمان ئەوە بێ کە یەکێتی پەرشوبەڵا دەبێ، کەسانێک لە بەرێوەبەرایەتی ئەو حیزبە بەلای پارتیدا ئەچن، لەدرێژماوەدا پارتی سوودمەندی ئەو وەزەعە نابێ، هۆکەشی ئەوەیە کە ئەگەر یەکێتی وەک خۆی بەهێز بەمێنێتەوە قازانچی زیاترە بۆ پارتی و داهاتووی کوردستان تا لایەنەکانی تر.بەهێزتر بوونی گۆران و ئیسلامییەکان لە کۆرت ماوەدا دەتوانێ ئاڵۆزی کوردستان و بەرژەوەندی دراوسێیەکان، بەتایبەت ئێرانی لێ درووست بە بێ.
٣- گریمانی سێهەم، لەوانەی ئیسلامییەکان لەئەگەری بەشبەشبوونی یەکێتی لە گۆران و پاراتی زیاتر بەهرەوەریان بەرکەوێ و پەتەوتر بن، بەتایبەت کە ئێران لە ناوچەی سەوز کارێکی ئیجگار زۆری لە باشووری کوردستان کردوە، و بێگومان ئێران کارێش بۆ ئەوە ئەکا کە یەکێتی دابەش بێ، بەدوو دەلیل.
یەکەم دابەشبوونی یەکێتی بەمانی لاوازی کوردە لە هەرێمی باشووری کوردستان بەتایبەت، و سێ بەشەکانی تری کوردستان بە گشتی، ئێرانیش ئەوەێ لەبەرچاوە وئاواشی دەوێت،
دووهەم بەهێزبوونی ئیسلامییەکان و گۆران لە بەرژەوەندی ئێرانە تاکو کورد، جەمهۆری ئیسلامی ئێران بەهێزبوونی پارتی بەباش نازانی و هەموو هەوڵێکیش ئەدا بۆ تێکدانی سەقامگیربوون و درووست بوونی ئاڵۆزی لە باشووری کوردستان.
٤- هێزەکانی دەرەکی ئەمریکاو ئۆروپا، و هاوپەیمانانی وەڵاناتی عەرەب، و تورکییە بەتایبەت لە نەفۆزی جەمهۆری ئیسلامی ئێران، لە عیراق خوشحال نیین، و لەوانەشە سەرجەم ئەو دەسەڵاتانە لە نەهێنیدا کار بکەن بۆ دابەش نەبوون یاخود لاوازی یەکێتی.
٥- حکومەتی ناوەندی عیراق، و بەتایبەت دەستەی بەڕێوەبەری سەرۆک وەزیران نوری مالیکی لە قۆناغی ئیستادا لاوازبوونی یەکێتی و نەبوونی یەکریزی و یەیکگرتویی کورد وک گەرانتییەک مەزەندەدەکا بۆ بەردەوامی دەسەڵاتی خۆی، وحکومەتی ناوەندی لە عیراق، وهەروەها شانسی مالیکی بۆ هێنانە ژێر رەکێفی ناوچە دابڕاوەکانی کوردستان کە لەژێر دەسەڵاتی هەرێمی کوردستاندا نیین زیاد ئەکا.
دەرئەنجام ئەوەیە، مام جەلال بەپێی باردۆخی تەندروستی هەنوکە گەرانەوەی بۆ گۆرەپانی سیاسیی عیراق و کوردستان مەحاڵە، و یەکێتی پێویستە بەجدی بیر بکاتەوە بۆ چارەسەری جێگر یان جێگران بۆ پۆستی مام جەلال لەناومالی خۆی، و بەغدا.
حاشاهەڵگر نییە کە لاوازیی یان دابەشبوونی یەکێتی لە بەژەوەندی کورد لە باشووری کوردستان بە تایبەت، و سێ بەشەکانی تری کوردستان بەگشتی نییە، کورد لە باردۆخێکی لاوازی یەکێتی لە کۆرماوەدا هیچ بەرژەوەندییەکی بەرناکەوەی، بەپێچەوانەوە، نەیاران و ناحەزانی کورد، و بەتایبەت حکومەتی نوری مالیکی بەهرەوەری باورودۆخەکە دەبن.
بەردەوامی پێکهاتەی پارتی و یەکێتی موناسبترین چارەیە بۆ گەرانتی کردنی زیاتر سەقامگیر بوونی داهاتووی هەرێمی باشووری کوردستان، و یەکریزی و یکگرتوویی کورد لە کۆرت ماوەدا، و ئاشکرایە کورد ئیستا زیاتر پێویستی بە بەرەیەکی یەکگرتووی بەهێز هەیە تا دابەشبوون و لێکهەڵوەشانی یەکێتی یان هەر پێکهاتەیەکی تر.
توێژەران، هێمن، ڕێکەوتی ٢٧/١٢/٢٠١٢
ئهو بابهتانهی له کوردستان نێت دا بڵاودهکرێنهوه، بیروبۆچوونی خاوهنهکانیانه، کوردستان نێت لێی بهرپرسیار نییه.
