چۆ بایدن داوای نێوبژوانی لە سەرۆک بارزانی دەکا ... توێژەران

 جۆ بایدن لە سەرۆکی هەرێمی کوردستان، دەخۆازێ کورد دەوری بێت لە چارەسەریی کردنی کیشەکانی سووریە وکورد لە تورکیە.

لە ئەوڕدانەوەیەکی مێژوویی لە خەبات و چارەسەری کێشەی کورد لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست خێرا دێتە دیی کورد لە چوار دەیەکانی پێشو بەشێک بوو لە موعادەلەی پرسی چارەخۆنوس و مافی نەتەوەیی بەرحەقی لە چوار وڵاتی داگیرکەری تورکیا، سوریە، ئێران و عێراق، تەنانەت لە گۆرەپانی سیاسیی نێودەوڵەتی وەک کێشەیەکی ناوخۆیی مەزەندە دەکرا.

زیدە لەوەش زلهێزەکانی شەرق و غەرب نەیار بوون لە دانان نان بە مافی ڕەوای نەتەوەیی کوردو پشتگریش بوون لە زۆڵم و سەتەمی دوژمنانی کە دەرحەق بە میللەتی ژێر دەستی کورد دەکرا، هەروەها نەیاران و ناحەزانیش گەمەیان دەکرد بە خەباتی شۆڕشگێڕی نەتەوەکەمان.

لە بۆچوونی دووهەم سەبارەت بە واووتنەکەی جۆبایدن دێتە دیی کە جێگەری ئۆباما هەستی بە تواناکان و گرنگی ڕۆڵی کورد لە گێرانی سیاسەت لە ناوچەی خۆهەڵاتی ناوەڕست کردووە، ئەوەش جۆرێ داننان بە مافی بەرحەقی نەتەوەی کورد لە موعادەلاتی سیاسەتی نێودەوڵەتی و مەزەندەکردنی قۆرسایی جێگە و پێگەو هۆنەرەکانی سیاسەت گێڕانی هەرێمی باشووری کوردستان لە گۆرەپانی سیاسەتی نێودەوڵەتانە.

پڕ ئاشکرایە نەتەوەی کورد لە سوریە و تورکیە پێش پێکهاتەی باشووری کوردستان تەوەرێکی پڕ لە مەترسیی و تەنگوچەڵەمەیان تێپەردەکرد، هەنوکە تورکیە خەرێکی گۆرانکاری یاسایە بۆ دانان بە بوونەوەری نەتەوەی کوردە، و لە سوریش کورد هەنگاوێکی جیددی ناوەتەوە بۆ گەیشتن و چەسپاندنی ماڤی ڕەوا وبەرحەقی نەتەوەیی خۆی.

بێ شک پێشنیاری بایدن بەمەبەستی نێوبژوانی سەرۆکی هەرێم لە سوریە هەنگاوێکی پڕ مەزەنە بۆ زیاتر چەسپاندن و بە نێودەوڵەتی کردنی پرسی نەتەوەیی کورد لە گۆرەپانی سیاسیی جیهانیدا، و دەتوانڕی وەک مەزەندەیەکی پڕ گرنگی سیاسی نێودەوڵەتی بێ بۆ بەگڕخستنی بانگەوازی و بەئاگاکردنەوەی پرسی سەر بەخۆیی کوردستان لە داهاتودا.

داوای بایدن لە سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێویستی بە مەزەندکرنێکی تایبەتیە لەبەر ئەوەی روسیە پێداگرە ئێران بەشداری سەرکیی بێ لە پرسی چارەسەری کێشەکانی سووریە و گوازتنەوەی دەسەڵات لە داهاتوودا.

دەرئەنجام ئەوەیە سیاسەتی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و پێکهاتەی گارگێڕ واتە دەوڵەتی فیدەڕاڵی باشووری کوردستان ڕێبازێکی پەسەندی نێودەوڵەتیە کە ئەمریکا و غەربی خستۆتە ئەو قۆناغەوە داوای کەوتنەنێوانونێوبژوانی لە سەرۆک مەسعوود بارزانی بەکا سەبارەت بە چارەسەریی کێشەی سووریە.

پێشبینی ئەوە دەکرێ لە ئایەندەدا هەرێمی باشووی کوردستان بەهاوپەیمانی تورکیە لە دەورێکی سەرکیی بەگێڕێ لە گوازتنەوەی دەسەڵات لە سووریە، بەتایبەت هەنوکە ئەردەغان بەتەمای جێی بەجێی کردنی کێشەی نەتەوەیی کوردە لە تورکیە.

پرسی نەتەوەیی و جێگەوپێگەی سیاسیی کورد ئیتر لە خانەی چوار دراوسێی داگیرکەران دا نەماوەو بۆتە بەشێکی سەررەکیی لە موعادەلەی گۆرەپانی سیاسیی نێودەوڵەتی بۆ چارەسەی کێشەکانی ناوچەیە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست.

جێی ئاماژەیە کورد و سەرکردەکانی بەئۆپۆزیسونیشەوە پێوەستە بە هەستیار بوون و گرنگی ئەو بارودۆخە کە بۆ کورد ڕەخساوە یایەخێکی نەتەوەیی پێ بەدەن و کار بکەن لەسەر یەکریزی و یەکێتی نیشتمانی.

توێژەران، هێمن، ڕێکەوتی ٣٠/٠٥/٢٠١٣


ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه‌، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه‌.

بابەتی زیاتری نووسەر