ماوه‌یه‌كه له‌گه‌ل ئه‌وه‌ی باس له نه‌مانی ڕۆلی پارته سیاسیه‌كان ده‌كری، هه‌ولێكی چڕ‌و پڕ له‌ئارادایه بۆ شێواندنی مێژوو و شوناس و كاری پارته‌كانی ناو ده‌سته‌ڵات، سه‌یریش ئه‌وه‌یه زۆربه‌ی ئه‌ندام كادیر‌و دوستان و هه‌وادارانی ئه‌و حیزبانه‌ن كراون به به‌شێك له پروپاگه‌نده‌كه‌رانی ئه‌و هه‌ڵمه‌ته، ئه‌وانه‌ی ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ش به‌ڕێوه ده‌به‌ن خۆیان پارتی سیاسین و هیچ جیاكاریه‌ك له نێوان شێوه و پێكهاته و ئۆرگانه‌كانی ڕێكخستنه‌كانیان نیه، له‌گه‌ڵ حزبه‌كانی ناو ده‌سته‌ڵات، ته‌نها تێبینیه‌ك هه‌ستی پێده‌كری له شێواز و هه‌ڵپه كردنی خێرا له گه‌یشتنیان بۆ ده‌سته‌ڵات.
حزبه سیاسیه‌كان به‌سه‌رچاوه‌ی تێگه‌یشتن و داڕشتنی سیاسه‌تی هاوچه‌رخ داده‌نرێن، له‌گه‌ل ئه‌وه‌ی كه به‌ردی بناغه‌ن بۆ بینا كردنی پرۆسه‌ی دیموكراتی، وێنا كردنی پێوه‌ری دیموكراتیش له هه‌بونی فره حزبییه سه‌رچاوه ده‌گری.
حیزبه سیاسیه‌كان ده‌توانن په‌یام و سیاسه‌ته‌كانیان بخه‌نه گه‌ڕ له‌كاتێك كه به‌شداری له هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنن، باشتر وایه هیچ هه‌وڵێكی ناشیركردنی پرۆسه‌ی دیموكراتی نه‌دری و ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن هه‌رچۆنی بێت، تا بكری كار له‌سه‌ر ئه‌وه بكری كه هه‌ڵگری چ گوتار و نوێنه‌رایه‌تی چ چینێك ده‌كات و جیاوازیان له‌گه‌ڵ حزبه‌كانی تر چیه و ناوه‌ڕۆكی كار‌و په‌یڕه‌و پرۆگرامیان بۆ جه‌ماوه‌ر شیبه‌كه‌نه‌وه.
حزبی سیاسی یه‌كێكه له دامه‌زراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی وه‌ئامرازی ململانی و گه‌سه‌سه‌ندنی كۆمه‌ڵگایه، سیاسه‌ت و كاری حزبایه‌تی په‌یوه‌سته به كاری ڕێكخستن، چونكه هه‌ر ڕێكخستنه بوته فاكته‌ری سه‌ره‌كی بۆ پیاده‌كردنی چالاكیه مرۆڤایه‌تیه‌كان، وه هیچ كار‌و كردارێكی دورست و سه‌ركه‌وتو به‌بی كاری ڕێكخستن پیاده نه‌كراوه و ناكرێت، وه حزبایه‌تی به‌هه‌ر شیوه و فۆرمێك بیت، داهێنانێكه بۆ گه‌یشتن به ئامانجێكی دیاری كرا‌و، ده‌كری حیزبایه‌تی ببێته ئامانجێك بۆ به هه‌ردودو شێوازی ئه‌رێنی و نه‌رێنی له‌ناو كۆمه‌ڵگا به‌كار بهێنرێت.
ئه‌و كۆمه‌ڵگایانه‌ی كه پارتی سیاسیان تیا نیه، وه‌ك كۆمه‌ڵگایه‌كی مردوو هه‌ژمار ده‌كرێن، چونكه جوله‌و جولانه‌وه‌ی حیزبایه‌تی تیا نابینری و چونكه هه‌ر حیزبه سیاسیه‌كانن ڕه‌وایی ده‌به‌خشنه ده‌سته‌ڵاتی سیاسی وه هه‌ر له ڕێگه حیزبه‌كان و به‌هۆی سندوقه‌كانی هه‌ڵبژاردنیشه‌وه ده‌سته‌ڵات وه‌رده‌گرن.
ئه‌مڕۆ پارته سیاسیه‌كان به‌شێكی به‌رفره‌وانی پانتایی سیاسی كۆمه‌ڵگاكان داگیر ده‌كه‌ن، وه حزبه مۆدرێن و پێشكه‌وتووه‌كان له كۆكردنه‌وه‌ی وزه‌و تواناكانی كۆمه‌ڵ و به‌رجه‌سته‌كردنی سه‌رجه‌م ئازادیه‌كان ڕۆلی گرنگ ده‌گێرن، وه‌ناكری ژیانی دیموكراسیانه و شێوازی گه‌یشتن به ده‌سته‌ڵات به‌بی بونی پارتی سیاسی وێنا بكری.
Khalidabdula2000@yahoo. com
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
