كۆڕه‌وی ملیۆنی و شوناسی نه‌ته‌وه‌یه‌ك بوو....خالد گڕاوی
به درێژایی مێژوو میلله‌تی كورد له‌لایه‌ن دراوسێكانیه‌وه زۆر بی به‌زه‌ییانه تاوانی قڕكردن وله ناوبردن و وێرانكردنی وڵاته‌كه‌ی وه‌ك ئامانج كاری له‌سه‌ر كراوه، داگیركه‌ران، كوێرانه هه‌ڵسو كه‌وتیان له‌گه‌ل پێكهاته‌كانی كردوه به‌زه‌یان به هیچ كه‌سێك نه‌هاتۆته‌وه، ئه‌وه‌ی بۆیان كرابی ئه‌نجامیان داوه، تا دواجار له كۆتاییه‌كانی سه‌ده‌ی بیسته‌م به‌هۆی پێشكه‌وتنی ته‌كنۆلۆجیاو ده‌ركه‌وتنی چه‌كی كوشنده، به‌تایبه‌تی له‌دوای ڕاگرتنی شه‌ری هه‌شت ساڵه‌یان له‌گه‌ڵ عێراق، سه‌دام و سه‌رانی به‌عس، به‌مه‌به‌ستی سڕینه‌وه‌ی جوگرافیا‌و نه‌هێشتنی پێگه‌یه‌ك بۆ گه‌لی كورد، به پشت به‌ستن به‌و هێزه زه‌به‌لاحه‌و به سود وه‌رگرتن له چه‌كی كیمیاوی، زۆربه‌ی ناوچه‌كانی كوردستانیان خسته به‌ر هێرش و شاڵاوی قڕكردن و جینۆساید و سوتماك كردنی خاكه‌كه‌ی.
ڕاپه‌ڕینی ئازاری 1991 دوای شكه‌ستی حكومه‌تی عێراقی بوو له كوێت وه، ده‌رئه‌نجامی ڕه‌خسانی هه‌لێك بو بۆ گه‌لانی عێراق به‌تایبه‌تی گه‌لی كورد، بۆیه وه‌ك كاردانه‌وه‌یه‌كی گه‌لانی كوردستان به‌رامبه‌ر كاره چه‌په‌ل و شۆفینه‌كانی ڕژێمه یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی عێراق، دژی به‌زۆر قبول پێكردنی و سیاسه‌تی سه‌رشۆری و ملكه‌چی له‌ئاستی دوژمنان و گوزه‌راندنی ژیانێكی پڕ له‌ترس وه لپێناوی ده‌رچون له چاوه‌ڕی مه‌رگی به‌رده‌وام خه‌ڵك و پێشمه‌رگه‌و شانه‌چه‌كداره‌كان ڕاپه‌ڕین.
ڕاپه‌رین وه‌ك ئیراده‌یه‌كی یه‌كگرتووی شۆڕشگێرانه ئه‌نجام درا، توانرا یه‌كێك له سه‌ختترین، قه‌ڵای سه‌ركوت و داپڵۆسین تێكبشكێندری، وه زۆربه‌ی ناوچه‌كانی كوردستان ئازاد بكری، به‌ڵام به‌هۆی هه‌لومه‌رجی سیاسی ئه‌و كاته ڕاپه‌رین توشی نسكۆ و شكست هات و جارێكی تر ڕێگا درایه‌وه سه‌رانی به‌عس له دامركاندنه‌وه‌ی ڕاپه‌رین چاوپۆشی بكری، له‌و كاته‌ی كه هێزه‌كانی به‌عس كه‌وتنه وێزه‌ی جه‌ماوه‌ر و توانیان شكه‌ست به جه‌ماوه‌ری ڕاپه‌ریو بهێنن، ئه‌و ڕۆژانه‌ی به‌عس كوشتنی كرده كه‌لتوری سه‌ره‌كی، ترسی له‌ناوچون، ته‌نها ده‌رفه‌تی هه‌ڵاتنی بۆ خه‌ڵك جێهشتبوو، له ئه‌نجامی گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌عس، كۆچه ملیۆنیه‌كه‌ی خه‌ڵكی كوردستان ده‌ستی پێكرد،
گه‌لی كورد به دونیای ده‌ره‌وه‌ی سه‌لماند كه خه‌ڵكه‌كه‌ی له پێناوی ئازادی ژیان ده‌ستبه‌رداری هه‌موو قوربانیدانێك ده‌بن، وه‌به‌هیچ جۆرێك دیكتاتۆریه‌ت قبول ناكه‌ن، له سه‌رێكی تریشه‌وه ئه‌و كاره‌ساته‌ی كۆڕه‌و ویژدانی دنیای هه‌ژاند.
به‌هۆی نیگه‌رانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش له‌سه‌ركوتكردنی ناوچه كورد نیشینه‌كان، ئاواره بون و كۆڕه‌وی ملیۆنی ڕوه‌و به‌ره‌و سنوره‌كانی هه‌رێمی كوردستان، باری ئاشتی و ئارامی نێو ده‌وڵه‌تی دوچاری هه‌ره‌شه لێ‌كردن بوو، ئه‌و كاته‌ش دوو نوێنه‌ری هه‌میشه‌یی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش كه (كۆماری توركیا و فه‌ره‌نسا) بوون له 3_4 نیسانی 1991 دوو نامه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران له3_4 نیسان 1991 به دووپات كردنه‌وه‌ی سه‌روه‌ری و یه‌ك پارچه‌یی خاكی عێراق و وڵاتانی ناوچه‌كه:_
بۆیه ئه‌نجومه‌نی ئاسایش ده‌ست به‌جی ئیدانه‌ی سه‌ركوتكردنه‌كه‌ی كرد‌و وه حكومه‌تی عێراقی ئاگادار كرایه‌وه كه ده‌ست به‌جی بۆ هێور كردنه‌وه‌ی بارودۆخه‌كه ده‌ست به‌گفتو گۆ بكات و، وه ئه‌نجومه‌ن سور بوو له سه‌ر ڕێگه دان به ڕێخراوه نێو ده‌وڵه‌تیه‌كان بۆ گه‌یاندنی كاری فریا گوزاری، وه ئه‌نجومه‌ن داوای له سكرتێری گشتی كرد تیمێكی لێكۆلینه‌وه ڕه‌وانه بكه‌ن تاكو ڕاپۆرتێك له‌سه‌ر باری هاوڵاتیانی عێراق به‌گشتی و كورده‌كان به‌تایبه‌تی پێشكه‌ش بكه‌ن، وه داوا له سكرتێری ئه‌نجومه‌نی ئاسایش كرا ده‌رامه‌ته‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان بۆ پێداویستیه مرۆیه‌كان به‌كاربهێنێت، وه‌داوا له ده‌وڵه‌تانی ئه‌ندام و ڕێخراوه‌كان كرا به‌شداری پرۆسه‌ی فریا گوزاری بكه‌ن و، وه داوا له عێراق كرا هاوكاری سكرتێری نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان بكات و كێشه‌كه‌ش به كراوه‌یی بهێلنه‌وه.
ئه‌و بڕیاره‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان كه‌تیایدا جه‌خت له‌سه‌ر پێویستی ڕێزگرتن له مافی چاره‌نوس و یه‌كسانی گه‌لان له ڕووی مافه‌وه دوپات ده‌كاته‌وه، بۆیه له 5/نیسانی ساڵی 1991 بڕیاری 688 ده‌رچوو ئه‌و بڕیاره گرنگیه‌كه‌ی له‌وه دابوو كه، جگه له‌وه‌ی یه‌كه‌م جاربوو له مێژوو نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان ئیدانه‌ی چه‌وساندنه‌وه و سه‌ركوتكردنی گه‌لی كوردستان بكات، به‌بڕیار هه‌ڵسا به دابین كردنی ناوچه‌یه‌كی ئارام به‌ره‌سمی ڕێگه به ڕێخراوه مرۆیه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان درا تاكو له‌سه‌ر ئاستی عێراق كار بكه‌ن وه حكومه‌تی عێراقیشی پابه‌ند كرد به جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كان.
دوای ڕاپه‌ڕینی ساڵی 1991 هاوڵاتیانی كوردستان هه‌ناسه‌یه‌كیان هاته‌وه به‌رو له چوار چێوه‌ی په‌رله‌مان و حكومه‌تی هه‌رێم ده‌ستكرا به ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی وڵاتێكی وێران، كه ماوه‌ی 22 ساڵه له‌سایه‌ی ئازادی خزمه‌تگوزاری و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی بۆ ده‌كری، هه‌رچه‌نده خزمه‌ته‌كان له ئاستی پێویست نه‌بونه به‌ڵام ناكری هه‌وڵه‌كانی حكومه‌ت نادیده بگیرێن، دامه‌زراندنی كۆمه‌ڵگای هاوچه‌رخ و ژیانێكی شایسته بۆ دانیشتوانی ناوچه وێرانكراوه‌كان كاری زۆرتر و هاوكاری به‌رفره‌وانتری پێویسته.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
