چۆن ڕوو به‌ڕوی گه‌نده‌لی ده‌بینه‌وه؟ ...خالد گڕاوی
گه‌نده‌ڵی ته‌نها دزینی داهاتی تاك، یا گشتی نیه، هه‌موو كارێك كه به پێچه‌وانه‌ی یاسا ئه‌نجام بدری ئه‌وه كارێكی بۆگه‌نه و زۆر به‌ئاسانی ته‌شه‌نه ده‌سێنی و خه‌رمانی گه‌نده‌لیه‌كانی گه‌وره ده‌كات، چونكه گه‌نده‌لی بریتیه له به‌كارهێنانی ده‌سته‌ڵات بۆ سود و به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی، وه‌ده‌بێته هۆكاری تێك دانی پێوه‌ره‌كانی سزا‌و پاداشت و ڕێز‌و مافی كه‌سه‌كان له‌ڕوی یاسایی ده‌شێوێندری.
كاتێك مرۆڤ خۆی به گۆشه‌گیری ده‌بینی و له بچوكترین ماف بێبه‌ش ده‌كری و، لێره‌وه هه‌وڵه‌كانی ده‌وه‌ستن و گیانی ڕكابه‌ری شه‌ریفانه‌ی تیا ده‌وه‌ستێت و، گیانی خۆپه‌رستی له‌ناخیا سه‌رهه‌ڵده‌دا.
هه‌رچه‌نده چاره‌سه‌ر كردنی گه‌نده‌لی له كات و شوێنه‌كان جیاوازه به‌لام ده‌كری ئه‌مانه‌ی خواره‌وه به‌شێك بن له چاره‌سه‌ره گشتیه‌كان:
یه‌كه‌م كار بۆ ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی گه‌نده‌لی بریتیه له به‌هێز كردنی ده‌سته‌ڵاته‌كانی یاسا و سه‌ربه‌خۆیی و كارابونی ده‌سته‌ڵاتی دادوه‌ری.
1- كارا كردنی سیسته‌می دادپه‌روه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی و به‌هێز كردنی ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی بۆ پشتیوانی كردن له هه‌موو ئه‌و هه‌وڵانه‌ی كه سه‌روه‌ری یاسا ده‌پارێزن.
2- دورست كردنی لیژنه‌یه‌كی په‌رله‌مانی بۆ چاودێری‌و به‌دواداچونی پێشێلكاریه‌كان و گه‌یاندن و سپاردنی تۆمه‌تباران به سزایی یاسایی.
3- هه‌وڵدان بۆ لێك جیا كردنه‌وه‌ی ده‌سته‌ڵاته‌كانی په‌رله‌مان و حكومه‌ت و قه‌زا و پاراستی سه‌روه‌ری یاسا.
4- به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی ڕۆشنبیری جه‌ماوه‌رو، باش كردنی بژێوی خه‌ڵك به زیاد كردنی هه‌لی كار‌و زیاد كردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران به‌مه‌رجێك موچه‌كه به‌لانی كه‌م له‌گه‌ل گرانی بازار‌و پێداویستیه ژیاریه‌كان هاوسه‌نگ بیت..
5- دورست كردنه‌وه‌ی متمانه‌ی نێوان حكومه‌ت هاوڵاتیان، له ڕێگای كارا كردنی سیسته‌می شه‌فافیه‌ت له كاره‌كانی حكومه‌ت.
گه‌نده‌لی وه‌ك نه‌خۆشی سه‌ره‌تان وایه، چه‌نده زوو تر هه‌وڵی بنبڕكردنی بدری دره‌نگه، كاته‌كان به خێرایی گوزه‌ر ده‌كه‌ن میله‌تانی گه‌نده‌ل له كۆمه‌ڵگای نێو ده‌وله‌تی جێده‌مێنن هه‌ر گه‌نده‌ڵ كارانن كه میلله‌ته‌كه‌یان به قه‌ده‌ری نادیار ده‌سپێرن.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
